لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سلێمانی کەسێک کوژرا
لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گوندێکی سنووری سلێمانی کەسێک کوژرا و بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.
پارتی بە فەرمی فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كاندید دەكات بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و لەلایەكی دیكەوە لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری ئێستا چاوی لە پۆستەكەیە و دەیەوێت جارێكی دیكە ئەو پۆستە وەربگرێتەوە.
سبەینێ لە عێراق پشووی فەرمییە، ئەو پشووەش بەبۆنەی دامەزراندنی سوپای عێراقە، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، و سبەینێ تەمەنی سوپای عێراق دەبێتە ١٠٥ ساڵ.
یەکێتی نزار ئامێدی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندید کرد، وتەبێژی حزبەکەش دەڵێت، نزار ئامێدی کاندیدی فەرمی یەکێتییە.
دوای هەفتەیەک لە داخستنی مەرزی کێلێ، ئەمڕۆ بەرووی گەشتیاراندا کرایەوە.
ئەمڕۆ کۆتا وادەی تۆمارکردنی کاندیدی سەرۆک کۆماری عێراقە و پارتی و یەکێتی لە دانوستاندان لەسەر کاندیدێک، پارتیش بە مەرج پشتگیری کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دەکات.
دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت دەڵێت، دوای داخستنی دەروازەکە لە ئێستادا کراوەیە بە رووی گەشتیاراندا.
دوای زیاتر لە هەفتەیەک لە ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە هێشتا بەشێکی مووچەخۆران مووچەی مانگی ١٠ـی ساڵی رابردوویان وەرنەگرتووە.
بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی دەڵێت، ململانێکان لەسەر پۆستە باڵاکان لە عێراقدا بۆ دەستکەوتی کەسییە.
شارەزایەکی کەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوامدەبێت.
شارەزای بواری تەکنەلۆژیای هیندی پانکاج تانوار، خەڵکی شاری بەنگالۆرە، تەکنەلۆژیایەکی دروستکردووە کە کڵاوی ماتۆڕسکیلەکەی دەگۆڕێت بۆ ئامێرێکی زیرەک کە توانای دەستنیشانکردنی سەرپێچیەکانی هاتوچۆی هەیە و راستەوخۆ راپۆرتدەدات بە پۆلیس، ئەم داهێنانە لە ناڕەزایەتییەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت لە بەرامبەر نەبوونی جێبەجێکردنی هاتووچۆ لە شارەکەیدا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و ئەمڕۆ یەک ئۆنسە لەو کانزا زەردە بە چوار هەزار و ٤٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و مستقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٩١٠ هەزار دینارە.
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٠ دۆلار و ٥٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لەبارەی ناجێگیریی نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، ئەو گۆڕانکارییانە کاتیین و هیچ مەترسییەکی راستەقینە لەسەر سەقامگیریی ئابووریی عێراق دروست ناکەن.
سەرۆكی پهرلهمانی عێراق و دوو جێگرهكهی كۆبوونهوه و تاوتوێی ئامادهكارییهكانیان بۆ دانانی خشتهی دانیشتنهكانی پهرلهمان كرد به جۆرێك كه مانگانه پهرلهمان ههشت دانیشتن بكات و ههروهها جهختیشیان له پهلهكردن له پێكهێنانی لیژنه ههمیشهییهكانی پهرلهمان كردهوه.
سەرۆكی كۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەكانی ئەوروپا لە هەرێم دەڵێت، نزیکەی ١٠٠ گەنجی هەرێمی كوردستان لە لیبیا دەستبەسەرن و رێكارە یاساییەكان بۆ گەڕاندنەوەیان تەواوكراون و بەردەوام لەسەر هێڵ دەبن تا دەگەڕێنەوە.
سەرۆکی یەکێتی دەڵێت، پابەندن بە وادە دەستوورییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە عێراق و جەختیش لە پێویستیی بەردەوامیی گفتوگۆی بنیاتنەر لە نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەنەوە.
لێپرسراوی بەشی ئایتی لە هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، شۆفێران دەتوانن دوای وەرگرتنی كۆد، مامەڵەكانیان لەبەشی مۆڵەت رایی بكەن. دەشڵێت، "رۆژانە مامەڵەی ٣٥٠ شۆفێر لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تەواودەكرێت."
وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێ بۆ خوێندکارانی چەمچەماڵ دەرکرد و دەڵێت، "چیتر خوێندکاران پێویستیان بە هێنانی پشتگیری نییە بۆ لێخۆشبوونی کرێی خوێندن".
بەهۆی ساردبوونی کەشوهەواوە لە ئێستادا خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا زیاد دەکات، بەڵام بەشێکی ناوچەکانی هەرێم رۆژانە پێنج کاتژمێر کارەبایان پیدەدرێت.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو دوو مووچەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی فەوتاند و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش دەڵێت، فەوتانی دوو مووچەی ساڵی رابردووی مووچەخۆران بەهۆی بێبەرنامەیی و بێ پلانی حکومەتی ماوەبەسەرچووەوەیە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ جێگری سەرۆکی کۆمپانیای شیڤرۆنی ئەمریکی کۆبووەوە و لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی هاوکارییەکانی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا ئەمریکییەکە لە بوارەکانی وزە و وەبەرهێنان تاوتوێ کرا.
ئەمڕۆ تا کۆتایی دەوام، ٤٢ کەس فۆڕمی خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پڕکردەوە، سبهی دووشهممهش دهرگای خۆپاڵاوتن دادهخرێت.
وهزارهتی دادی عێراق ئازادكردنی ١٥ ههزار و ٩١٤ زیندانی له ناوهندهكانی چاكسازی له ماوهی ساڵی ٢٠٢٥ـدا راگهیاند، له چوارچێوهی رێكاره یاساییه پهسهندكراوهكان و دوای تهواوبوونی پرۆسهكانی وردبینی و پێداچوونهوه لهلایهن لیژنهكانهوه.
وتهبێژی ههسهده رایگەیاند، کۆبوونەوەی شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانیان و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق، سەبارەت بە یهكخستنی ههسهده له چوارچێوهی سوریادا كۆتایی هاتووه و "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی پیشەیی و بەرپرسیارانە بەڕێوەچوون".
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەڵێت، نەوتی سپی بەسەر نزیکەی ٧٠٠ هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی كوردستان دابەش کراوە و ٤١٥ هەزار خێزانیش ماون نەوت وەربگرن.
گرانبوونی کارتەکانی مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەی ٢٠٪ کە بڕیارە لە ١٦ـی ئەم مانگەوە جێبەجێ بکرێت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و تەنها بۆ عێراقە.
وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە سەبارەت بە میکانیزمەکانی بەرزکردنەوەی داهاتی گشتی و خێراکردنی ئۆتۆماتیکی و گۆڕینی دیجیتاڵی لە بەش و دامەزراوەکانی وەزارەت.
پڕۆسەی خۆتۆمارکردن لە فۆرمی ئەلیکترۆنی خۆراک دەستیپێکردەوە و ئەو هاوڵاتییانەی کە ناوەکانیان بلۆک ببوو یان لە دەرەوەی وڵات بوون، دەتوانن ناوەکانیان تۆمار بکەن.
کۆبوونەوەی نێوان شاندێکی باڵای هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی سوریا لە بارەی تێکەڵکردنی هێزەکانیان کۆتاییهات.