یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاریکرا
کارمەندێکی وەزارەتی پێشمەرگە لە هەولێر رفێندرا و دوای ئازادکردنی وتی، لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە تورەکەیان لەسەرکردووە و ئەشکەنجەیان داوە، مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دەڵێت، میران بەکر شەوی رابردوو سوکایەتی بە شۆفێری ئۆتۆمبێلێک کردووە.
ناوەندی گەردونناسی میسڕ لە نوێترین شیکردنەوەی گەردوونناسی خۆیدا، وادەی دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانی بۆ ساڵی ٢٠٢٦ـی ئاشکرا کرد و دەڵێت، رۆژی ١٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەک یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزانە.
چاوگێک لە دارایی عێراق دەڵێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ـی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت و تا ئێستاش حکومەتی ماوەبەسەرچوو ١٢٠ ملیاری داهاتی نانەوتیی مانگی ١٠ـی نەناردووە تا پارەکەی بۆ خەرجبکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی باڤیلۆن، نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییان و بەڵێندەرانی بردووە و پرۆژەکەی بەجێهێشتووە. هاوکات کرێکاران و بەڵێندەرانی پڕۆژەکەش بڕیاریانداوە ناڕەزایەتی دەرببڕن و داوایان لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کە کێشەکەیان بۆ چارەسەربکات.
جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ نوێترین زانیاری لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا لە دۆسیەی نەوتدا ئاشکرا کرد و رایگەیاند، رێککەوتنەکە نوێ دەکرێتەوە.
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاری و بووژانەوەی چەمچەماڵ دەڵێت، تاوەکو ئێستا زیاتر لە ١١ ملیار دینار بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە و دەشڵێت، دوو شەممە قەرەبووکردنەوەی زیانلێكەوتووانی لافاوەكە دەستپێدەکات و پارەی كاشیان پێ دەدرێت.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەوە و هەر مسقاڵێک دوو بۆ سێ هەزار دیناری دیکەی چووەسەر.
بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی وت، فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراک کاراکراوەتەوە و پێویستە هاوڵاتیان بۆ خۆتۆمارکردن برە پارەیەک بدەن.
پۆلیسی گەرمیان پێنج كەسی بە تۆمەتی تێوەگلان لە شەڕەكەی دوێنێی گوندی خاڵەبەگی دەستگیر كرد، كە تێیدا چوار هاوڵاتی، كە سیانیان برا بوون، كوژران و ژمارەیەكی دیكەش بریندار بوون.
عیمران خان، سهرۆك وهزیرانی پێشووی پاكستان و هاوسهرهكهی دوای ئهوهی به تاوانی گهندهڵی تۆمهتباركرابوون، سزای ١٧ ساڵ زیندانییان بهسهردا سهپێندرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "لە چەند ساڵی رابردوودا سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە، بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیمان سەلماندووە کە خاوەنی سەروەرین".
روانگەی ئیکۆی عێراق دەڵێت، بەهای یەدەگی زێڕی عێراق بە نزیکەی ٢٣.٦٤ ملیار دۆلارە، هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی بۆ چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی وڵات، دەشڵێت، یەدەگی زێڕی عێراق گەیشتووەتە ١٧٠ تەن.
بهپێی خشتهی پشووهكانی ههرێمی كوردستان، رۆژی پێنجشەممە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پشووی فهرمی دهبێت لهسهرجهم فهرمانگه و دامودهزگاكانی ههرێم.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەو با بەهێزەی سنووری سلێمانی و راپەرینی گرتووەتەوە کۆتایی دێت و لە سبەینێشەوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
شەوی رابردوو، سکرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگە لەلایەن هێزێکەوە لە سنووری پارێزگای هەولێر رفێندرا و ماوەی شەش کاتژمێر دەستبەسەر بوو، پارێزگاری هەولێری لەبارەی رووداوەکەوە وتی، "ئاگاداری هێرشکردنە سەر میران بەکر نەبووین و تەنیا لە رێگەی سۆشیاڵ میدیاوە زانیومانە".
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ مامۆستای لە کارەکانیان دورخستووەتەوە و بە مامۆستایانی هەمیشەییش دەڵێت، لە سەرووی بەشە وانەکانی خۆتانەوە وانە بڵێنەوە و لە بەرامبەردا بۆ هەر کاتژمێرێک چوار هەزار دیناریان پێدەدات.
ئەندامێکیی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی وتی، پێویستە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای "ئیستحقاقی هەڵبژاردن" بێت و نابێت پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق تێکەڵ بکرێن.
بهیانی ئهمڕۆ تهرمی دوو گهنج له یهكێك له باخهكانی مێرگهپان دۆزرانهوه و بهپێی وتەی پۆلیسی سلێمانی، بههۆی غازی سۆپاوه گیانیان لهدهستداوە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، دوو تۆمەتبارەکەی کوشتنی بەڕێوەبەرى پێشووى بنکەى پۆلیسى عەرەفە یەکێکیان دەستگیرکراوە و دووەمیشیان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
سەرۆکی فەڕەنسا، دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی رووسیا بۆ ئەورووپییەکان بەسوود و پێویستە و یەکێتی ئەوروپا ٩٠ ملیار یۆرۆ وەک هاوکاری دەداتە ئۆکرانیا.
ئەوقافی چەمچەماڵ دەڵێت، تۆمارکردنی ناو بۆ قەرەبوو لەلایەن ئەو کەسانەی زیانیان بەرنەکەوتووە حەرامە.
لە گوندی خاڵەبەگ لە سنووری گەرمیان لەسەر کێشەی زەوی و زار چوار کەس کوژران و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بای بەهێزەوە زیان بە تۆڕی کارەبا کەوتووە و لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.
کەمێک لەمەوپێش لەگەڕەکی عەرەفی شاری کەرکوک بەڕێوەبەری پێشوی بنکەی پۆلیسی عەرەفە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیدا بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا.
دۆناڵد ترەمپ، لە چوارچێوەی کارەکانی بۆ رێگرتن لە کۆچبەران، بڕیاری دا پڕۆگرامی ڤیزای هەمەجۆر یاخود پڕۆگرامی لۆتەری رابگرێت.
ئەمڕۆ کوردانی ئێزیدی لە کوردستان و سەرانسەری جیهان جەژنی رۆژووی ئێزیدیی دەگێڕن کە یەکێکە لە پیرۆزترین بۆنە ئایینییەکانی ئێزدییەکان.
شەوی رابردوو لە رووداوێکی تەقەکردندا لە زاخۆ هاوڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
کەشناسی دەڵێت، کاریگەریی بەرزە پەستانی هەوای رووسیا کە بارستە هەوایەکی وشک و ساردی لەگەڵ دەبێت، تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
باڵیۆزخانەی عێراق لە واشنتۆن، لەبارەی بڕیاری کۆتایی هێنان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازی لە دژی عێراق دەڵێت، بڕیارەکە مۆڵەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناگرێتەوە و کاریپێدەکرێت.
وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئێن ئاڕتی وت، زیاتر لە ١٠ رۆژە بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی ئەندازیارە عەرەبەکەی سنووری بازیان و تا ئێستا نەیان دۆزیوەتەوە.