موسەننا سامهڕایی كشایهوه؛ سێ کاندید كێبڕكێی بەدەستهێنانی سهرۆكی پهرلهمان دهكهن
ناوی كاندیدانی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق ئاشكراكرا و ههریهكه له ههیبهت حهلبوسی و عامر عبدولجهبار و سالم عیساوی كێبڕكێ لهسهر بهدهستهێنانی كورسی سهرۆكی پهرلهمان دهكهن، ئهوهش دوای ئهوهی موسهننا سامهڕایی كشایهوه.
نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لە کەمتر لە هەفتەیەدا نزیکەی دوو هەزار دینار چووەتە سەر نرخەکەی و لە هەندێک بازاڕی ئاڵوگۆڕگەی دراویش بە زیاتر ١٤٥ هەزار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
فەرمانگەی کەشناسیی کشتوکاڵی سلێمانی رێژەی بارانبارینی دوو ساڵی بەداتا بڵاوكردەوەو دەڵێت، لەناوچەکانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەی رێژەی بارانبارین بەئاستێكی باش زیادیكردووە.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی دوایین شەپۆلی بارانبارین لە بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن مەترسێجا داهاتی ئاو کۆگاکراوە.
زەنگی یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق لێدرا، بەمەبەستی سوێندخواردنی ئەندامانی نوێی بۆ خولی شەشەم، به سهرۆكایهتیی عامر فایز، وهك بهتهمهنترین ئهندام پەرلەمان، بڕیاریشە دوای سوێندخواردنی ئەندامان، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان هەڵبژێردێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی بیرەسپان لەسەر رێگای نێوان کەرکوک - پردێ رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و چەند بازرگانێکی مادەی هۆشبەر روویدا، بەهۆیەوە "پۆلیسێكیش لهو شهڕهدا كوژراوه و دووانى دیكهش بریندارن".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران روو لە هەرێم دەکات و کەشەکە بەتەواوەتی دەیبەستێت، بەجۆرێک لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان پلەی گەرما دەچێتە ژێر سفر پلەی سیلیزی و زیاتریش.
بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە بگەن بەو کەسانەی کە لە دوێنێوە لە سیدەکان لەناو بەفردا گیریان خواردبوو و لە ئێستادا تەندروستییان جێگیرە.
سەرۆکی پارتی لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پۆستی سەرک کۆماری عێراق وتی، نابێت چیتر لایەنێک ئەو پۆستە بە موڵکی خۆی بزانێت و پێویستە میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاری بەسەردابێت.
لە سنووری ئیدارەی زاخۆ لەکاتی پاککردنەوەی رێگا لە بەفر، مینێکی چێنراو بە ئامێرێکی تیمەکانی بەفر راماڵین تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون.
بۆرییەکی سەرەکی کۆمپانیای غازی باکوور لە داقوق بەهۆی بارانی بەخوڕ و لافاوەوە تەقییەوە و بەشێک لە دانیشتووانی ناوچەکەی بێ کارەبا کرد.
سەبارەت بەو حەوت گەشتیارەی لە کوێستانێکی سنووری سیدەکان لە ناو بەفر گیریان خواردبوو و داوای بەهاناوەچوویان دەکرد، وتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، تیمەکانیان گەیشتوونەتە لایان و سەرجەمیان سەلامەتن.
شارەوانییەکانی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا و دابەزینی پلەکانی گەرما، بڕیاردرا سبەی دووشەممە بکرێتە پشوو بۆ ژینگەپارێزان لە زۆنی یەکی ئیدارەی گەرمیان.
بەهۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و دەستپێکردنی بەفربارین، لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداریی توند دەدەنە شۆفێران و هاوڵاتیان تاوەکو لە پێناو سەلامەتیی خۆیان، پابەندی رێنماییەکان بن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، ئەو حاجیانەی لە گەشتی حەجی ساڵی ٢٠٢٥، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ناوچەکە بە پاس گەڕاونەتەوە، قەرەبوو دەکرێنەوە.
سوننەکان کۆتا کۆبوونەوەی خۆی دەکات و لەبارەی کاندیدی پێکهاتەکە بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و بڕیاری کۆتایی دەدات. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کاندید کردووە.
وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، رۆژی چوارشەممە ٣١ـی کانونی یەکەم، مووچەی مانگی ١٠ـی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی راپەڕین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، "لەئێستادا چەند رێگەیەکی سەرەکی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی شەپۆلی بەفر و بارانەوە داخراون".
سبەینێ دووشەممە ٢٩ـی مانگ ماوەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی دێت و بڕیارە ئازاد بکرێت.
بڕیارە سبەینێ پەرلەمانی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجامبدات و چاوگێکیش بە ئێن ئار تی وت، سوننەکان هەیبەت حەلبوسییان لە حزبی تەقەدووم بۆ سەرۆکی پەرلەمان کاندید کردووە.
بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە پردی دێوانەی قەرەداغ رووخاوە و دانیشتوانی نزیک ئەو ناوچەیەش داوای بەهاناوەچوون دەکەن، قائیمقامیەتی دەربەندیخانیش چەند رێنماییەکی بۆ هاوڵاتییان بڵاوکردەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی ١٠ـی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ دووشەممە، مووچەی وەزارەتەکانی خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و زیندانە سیاسیەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و پەروەردە و تەندروستی و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.
لە چیاکانی سنووری سیدەکان لە ئیدارەی سۆران هەشت کەس بێسەروشوێنن و حەوت شاخەوانیش داوای بەهاناوەچوون دەکەن کە لەناو بەفردا گیریانخواردووە.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، مامۆستا و فەرمانبەران تەنها ٩ مووچەیان وەرگرتووە، بەڵام دەبێت کرێی ١٢ مانگ بدەن.
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، شەپۆلی بارانبارین و بەفربارین لەسەر ناوچەکەمان بەردەوام دەبێت تا کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ. دەشڵێت، پلەکانی گەرما روو لە نزم بوونەوەی زیاتر دەکات و خێرای با لەگەڵ بارانبارین بە چالاکی دەمێنێتەوە.
دارایی هەرێم دەڵێت، بڕی زیاتر لە ٩٤٢ ملیار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ١٠ خرایەسەر هەژماری بانکی هەرێم. چاوگێکیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو رایگەیاند، ئێوارەی ئەمرۆ یان سبەی خشتەی مووچە بڵاودەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی مووچەی هەرێم کرد و چاوگێکیش لە دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەگەری زۆرە ئەمڕۆ پارەکە بگاتە هەرێم.
کەشناسی هەرێم، رێژەی بارانبارینی لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، لەسلێمانی زۆرترین ڕێژەی باران باریوە كە زیاتر لە ١٣٢ ملم بووە.
بەهۆی بارانەکەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر لافاو دروستبوو و ئاو چووەتە ناو چەند ماڵێکەوە و زیانی بە دانیشتووانی ئەو گەڕەکە گەیاندووە.
محەمەد شیاع سودانی دەڵێت، من و نوری مالیكی و حهیدهر عهبادی كاندیدین بۆ پۆستی سهرۆكایهتی حكومهتی نوێی عێراق". لهبارهی كاندیدبوونەوەی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانیش رایگەیاند، "خولی دووەم خواستێکی کەسی نییە و ئامانج لێی تەواوکردنی ئەو پڕۆژانەیە کە دەستمان پێکردووە".