دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ: شەڕەکەی سلێمانی زیاتر لە نمایشێکی سەربازی دەچێت
لە دوای شەڕ و بارگژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، دژەتیرۆری یەکێتی لەم بارەیەوە لە راگەیەندراوێکیدا دەڵێت، دەستگیرکردنی لە یاسادەرچووان تەنیا قۆناغی یەکەمی سزادانیان بووە و توندترین سزا دەدرێت.
لە دوای شەڕ و بارگژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، سهرۆكايهتي ههرێم لەم بارەیەوە دەڵیت، پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكييهكان به ياسا و دوور له توندوتيژى يهكلايى بكرێنهوه.
لە دوای شەڕ و بارگژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەرەی گەل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە و وتی " جارێکی تر سەرۆکی یەکێتی بە خۆڕایی خوێنی کوڕی خەڵکی رشت" ، وتیشی، "گیانی لاهور و تەواوی هەڤاڵەکانمان لە ئەستۆی خودی سەرۆکی خۆ سەپێنی یەکێتییە".
لە دوای شەڕ و بارگژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل، دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ لەم بارەیەوە دەڵێت،" بەداخەوە زیاتر لە نمایشێکی سەربازی دەچێت".
لە دوای شەڕ و بارگژیەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی شاری سلێمانی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە هێرشکرایە سەر بارەگای سەرەکی حزبی بەرەی گەل، حزبی شیوعی کوردستان لەم بارەیەوە دەڵێت، لەم شەڕەدا حکومەتی ماوەبەسەرچوو و دامەزراوەکانی رۆڵی تەماشاکەر دەبینن.
شەوی رابردوو هاوڵاتیانی سلێمانی بە دەنگی شەڕەتەقە و رووبەڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی و هێزەکانی لاهور جەنگی بەخەبەرهاتن، دوای زیاتر لە سێ کاتژمێر شەڕ و کوژرانی سێ کەس و برینداربوونی ١٥ کەسی دیکە، لاهور جەنگی و دوو برای و فەرماندەی هێزەکەشی دەستگیرکران.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران و مەشهەد دەستپێکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، "شەڕ و بەریەککەوتن هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و داوا لە هەموو لایەک دەکەین هاوکاربن بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەخوازراوە".
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی گرژییەکانی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەست بەجێ ئەو پێکدادانانە رابگیرێت.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی هێرشیانکردە سەر هۆتێل لالەزاری سلێمانی کە شوێنی مانەوەی لاهوور جەنگییە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تیش رایگەیاند، دەنگی "تەقەیەکی زۆر" دەبیسترێت و ئاگر لە باڵەخانەیەکی نزیک هۆتێلەکە بەرزدەبێتەوە.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەڵێت، لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ چاودێریكردنی هەڵواسینی پۆستەر و وێنەی ئەو كاندیدانەی كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق خۆیان کاندید کردووە و بەر لەوادەی خۆی دەستیان بە هەڵمەتی بانگەشە كردووە.
بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە هەڵەبجە، شەش کەس برینداربوون، ئەوەی باشە بریندارەكان باری تەندروستییان جێگیرە.
دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا وتی، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوای لەدادوەر کرد لەبەردەم کەناڵەکانی راگەیاندن دادگایی بکرێت و مەبەستی بوو بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات دۆسیەکەی سیاسییە یان تاوانبارە
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، ئاگرێك لە سنووری ماوەت، دوای ئەوەی زیاتر لە ٢٠٠ دۆنم پوش و پاوانی سووتان كۆنتڕوڵ كرا، تۆمەتبار نادیارە و بەدواداچوونیش بەردەوامە.
هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی لە سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە و بەپێی زانیارییەکان گرژی و جوڵموجۆڵی نائاسایی لە نێوان هێزەکانی یەکێتی دروستبووە.
وەزیری كارەبای عێراق دەڵێت، یەكەم كەشتی توركیا بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتە بەندەری ئوم قەسر كە توانای بەرهەمهێنانی ٢٥٠ مێگاوات كارەبای هەیە.
دواى نزیکەى ١٠ رۆژ لە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بردرایە بەردەم دادوەر دوای ئامادەبوونی لە بەردەم دادوەر، شاسوار عەبدولواحید سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کرابوون رەتیکردەوە و داوایکرد دادوەر بەڵگەی لەسەر ئەو هەڕەشانە نیشانبدات کە گوایە ئەو کردوویەتی، بەڵام لە سکاڵاکاندا هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەو هەرەشەیە نەبوو. هاوکات داواکارییەکەیشی بۆ گواستنەوەی دادگاییەکەی بە راستەوخۆ لە میدیاکانەوە لەلایەن دادگاوە رەتکرایەوە.
سهرۆكی بهشی مهشق و راهێنان له كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق دەڵێت، كۆمسیۆن كۆمهڵێك رێوشوێنی نوێ سهبارهت به دهنگدان له ههڵبژاردنی داهاتوی پهرلهمانی عێراق دهگرێتهبهر.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە نایاسایی دیمۆگرافیای ناوچەکانی پێکهاتەکانی مەسیحی و ئێزدی دەگۆڕێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، شاسوار عەبدولواحید، بە سەری بەرزەوە هاتە ناو دادگا و بەردەم دادوەر. دەشڵێت، بۆ هەموولایەک روونبووەتەوە کە هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ هەموو ئەو تۆمەتانەی خستوویانەتەپاڵی.
بهرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا منداڵێكی تهمهن نۆ ساڵان له گوندی شانكێ لە مێرگهسۆر خنكا و لهئێستاشدا تیمهكانیان لهههوڵدان بۆ دهرهێنانهوهی تهرمهكهی.
کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بە لەبەرچاوگرتنی گۆڕانی کەشوهەوای، کەرتی ئاژەڵداری لە عێراق لە ئاستێکی باشدایە، بەرهەمهێنانی سامانی ماسی ئاستی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و رێژەی بەرهەمهێنانیان گەیاندووەتە ١٠٠ هەزار تەنی ساڵانە.
عەجاجی نوگرەسەلمان لە یەكەم دانپێدانانیدا دەڵێت، تەنها لە ماوەی ١٠ مانگدا یەک لەسەر سێی زیندانیكراوەكان بەهۆی سیاسیەتی برسیكردنیانەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی و سكرتێری حزبی شیوعی كۆبوونهوه و وتیان، هەردوولا خوازیاری ئەوەن كە ململانێ سیاسیەكان نەبێتە رێگر لە چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ پرسی مووچە.
وهزارهتى سامانه سروشتییهكان لهبارهى ههناردهكردنهوهى نهوتى ههرێم دەڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرهکانى نهوت پێشکەوتنی باشی بەخۆیهوە بینیوە.
وەزیری تەندرووستی هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، هەر دەرمانێک هاوڵاتییان دەیکڕن لەهەر شوێنێک ئەگەر ستیکەری حکومەتی پێوەنەبوو ئەوە قاچاخە، داوا لە هاوڵاتییان دەکات کە ئەو دەرمانانە نەکڕن کە لە ڕێی ئۆنلاینەوە رێکلامیان بۆ دەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ تۆزێکی سووک ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری هەرێم دەگرێتەوە، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە و سبەینێش دووبارە بەرزدەبێتەوە.
گوندنشینانی سنووری قەرەتەپە بە ئێن ئاڕ تییان وت، هێزێکی سوپای عێراق بە بێ هیچ بیانوویەک حەوزی ماسییەکانیان دەڕوخێنن و شەڕ و دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا روویداوە.
پارێزگاری پێشووی کەرکوک بەهۆی ئەو دۆسیە گەندەڵیانەی کە پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لەسەری جوڵاندبووی، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.
كۆمیسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكان دەڵێت، لە کۆی ٢٩ ملیۆن کەس کە مافی دەنگدانیان هەیە، ٢١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری عێراق تۆماری بایۆمەتری دەنگدانیان نوێکردووەتەوە و ژمارەی دەنگدەرانی لەدایکبووی ٢٠٠٧ـیش زیادیکردووە.