شەرقلئەوسەت: نەوەی نوێ لایەنگرێکی زۆری هەیە و رەنگە کوڕەکانی تاڵەبانی سەرکەوتوو نەبن
بەغدا ئەوکاتەی مووچەى مانگی پێنجی نارد بە روونی وتی ناردنی مووچەی مانگەکانی تر پەیوەستە بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکەوە بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچوو هێشتا خۆی دەدزێتەوە لە داواکارییەکان؛ بە گوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، ئەمڕۆ دوو شاندی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە بەغدان و بڕیارە لەسەر کەمکردنەوەی بڕی ئەو داهاتە نانەوتییەی کە رادەستی دەکەن؛ کۆببنەوە.
زۆر کەس روو لە دەرمانە ئازارشکێنەکان دەکەن، پێیان وایە کە بە تەواوی سەلامەتن بۆ بەکارهێنانی رۆژانە بەڵام بەپێی نوێترین توێژینەوە پێشنیاری وریایی لەکاتی بەکارهێنانی ئەم دەرمانە باوانە کراوە، بەتایبەتی لەنێو ئەو کەسانەی لە جەڵتەی دڵ رزگاریان بووە.
کشتوکاڵی هەڵەبجە زیانەکانی ئاگرەکەی چەند رۆژی رابردووی بڵاوکردەوە کە لە سنوری چەند گوندێکی پارێزگاکە کەوتبووەوە و دەڵێت زیاتر لە شەش هەزار دۆنم دارستان و باخ و پاوان سوتاون.
رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، کوڕەکانی جەلال تاڵەبانی دەیانەوێت کۆنترۆڵی سیاسی و ئەمنی بەسەر پارێزگای سلێمانیدا بسەپێنن بەڵام گومان دەکرێت کە نەتوانن لەمەدا سەرکەوتوو بن، چونکە نەوەى نوێ خاوەنی جەماوەرێکی زۆرە و ٢٤ کورسی پەرلەمانى هەیە. دەشڵێت، ململانێ سیاسییەكە رێگایەكی یاسایی بۆ رەخسێنراوە.
لەدوای شەڕ و بارگرژییەکانی نێوان بەرەی گەل و یەکێتی، کە بە دەستگیرکردنی لاهور جەنگی کۆتاییهات، کەسێکی نزیک لە لاهور جەنگی و سەرکردە لە بەرەی گەل دەڵێت، پڕۆسەی سیاسی حزبەکە بەردەوام دەبێت و ناوەستێت.
لەدوای شەڕ و بارگرژییەکانی نێوان یەکێتی و بەرەی گەل لە شاری سلێمانی، ئەندامێکی سەركردایەتیی یەكێتی دەڵێت، "سلێمانی ئارامە و ئاسایش بەرقەرارە."
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٣٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق باسی لەوەکردووە، کە پێویستە کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربکرێن.
چاوگیک بە ئێن ئاڕ تی وت، بڕایارە بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکردن لەسەر داهاتی نانەوتی شاندێکی هەرێم بچێتە بەغدا.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵیت، توانیویانە خۆراکە پێویستییە سەرەکییەکان بەتەواوی کۆگا بکەن و بەشی هەموو هاوڵاتییان لەبەردەستە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یان تابلۆی بیانی پێوەیە، شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە.
فیدراسیۆنی رێكخراوهكانی كۆمهڵگهی مهدهنی هۆشداری دهدات لهوهی ههرێمی كوردستان لهبهردهم دووڕیانێكی سهختدایه پێیوایه "بهرهو تونێلێكی تاریك" ههنگاو دهنێت، دهشڵێت، "رووداوهكانی ههولێر و سلێمانی، كه به بهكارهێنانی بڕیاری دادگا كراون، بووەته هۆی بێئومێدی زیاتری ناوخۆ و دهرهوه له دهسهڵاتی دادوهری".
دیوانی وەقفی سوننەی عێراق دەڵێت، رۆژی پێنجشەممە ٤ـی مانگی داهاتوو کە هاوکاتە لەگەڵ ١٢ـی رەبیعولئەوەلی ساڵی کۆچی لەسەرجەم دامودەزگاکان پشووی فەرمی دەبێت. هاوکات ئەو رۆژە لە خشتەی پشووەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی هەینی دیاریکراوە.
بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلێک لە نێوان قوشتەپە – کەرکوک دوو کەس گیانیان لەدەستدا و شەش کەسی دیکەش برینداربوون.
پۆلیسى گەرمیان، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ٢٥ کارتۆن رۆنی ئۆتۆمبێلی لە ناحیەی رزگاری دزیبوو و بەنیازبوو لە ناوچەی پیشەسازی کەلار بیفرۆشێتەوە.
ئەمڕۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەرکەسێک هاتبێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە ٢٠ دۆلاری لێوەرگیراوە بەبێ ئەوەی بزاندرێت بۆچی.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان دەڵێت، لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی هەڵەبجەدا نزیکەی شەش ملیۆن دینار بۆ خواردن و سووتەمەنی خەرجکراوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبوەوە (IRENA) دەڵێت، عێراق تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ دەتوانێت ٣٠ هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبهێنێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ تۆڕی راگەیاندنی عێراق بۆ چاپكردنی تۆماری دەنگدەران و چاپكراوە ناهەستیارەكان واژۆ كرد.
لە سنووری شێخان کۆگایەکی هەڵگرتنی پەتاتە ئاگری گرت، بەرگری شارستانی ئاکرێش دەڵێت، زیانی گیانی نییە و تەنیا زیان بەر کۆگاکە و بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی ناوچەکە گەیشتووە.
بەهۆی دان نەنان بە بڕوانامەکانیان؛ دەرچوانی كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان ماوەی پێنج رۆژە خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵداوە و دوو رۆژیشە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق و دەڵێت، نزیکەی ٧٠ هەزار ئامێری دەنگدان گەیشتونەتە نوسینگەکانی کۆمسیۆن و خۆیان پڕۆگرامی ئامێرەکان دەکەن.
ئاراس جەنگی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقیەکان وتی، لاهور جەنگی برای لە زیندانی ئاسایشی سلێمانییە و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكات، وتیشی، لاهور هیچ پەیوەندییەکی بەو درۆنانەوە نیە لە دەباشان کەوتنەوە خوارەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێگریکردن لە سەردانیکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە دۆسیەکە تەواو سیاسییە و شەقام لەم پێشێلكارییانە بێدەنگ نابێت.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پرسیار و وەڵامەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی وزاری لە رێگەی لینکێکەوە بڵاودەکرێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رەوشی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندان زۆر خراپە، پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت، سەلامەتی گیانی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان لەسەر ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە.
ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەڵێت، پارتی و یەکێتی پێیان وایە کە بە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن، خەڵک دەترسێنن و درێژە بە حکومڕانی خۆیان دەدەن، بەڵام ئەوەی کە دەبێت ترسی هەبێت خودی دەسەڵاتدارەکانن.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تەمەنی خانەنشین بوونی زیندانیانی سیاسیی لە هەرێم دەکرێتە ٦٥ ساڵ و لەم بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٥ پلەی سیلیزی.