دوایین ئاماری کۆمسیۆن بۆ رێژەی دەنگدەران لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و ٨٨٣ هەزار و ٥٠١ کەس لە هەرێمی کوردستان مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و ٧٠ هەزار و ٨٣٩ کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە. دەشڵێت، ١٤٥ هەزار و ٦١٧ دەنگدەر بۆ یەکەمجار کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە کە هەشت هەزار و ٨٩٨ کەسیان ئەوانەن کە لە ساڵی ٢٠٠٧ لەدایکبوون.
بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی راپهڕین له پهیامێكدا ئاگادارى هاوڵاتیان دەکاتەوە، چەند کەسێک پەیدابوون کە ههڵدهستن به داونلۆدكردنی ئهو وێنه و ڤیدیۆیانهی كهوا له تۆڕهكانی كۆمهڵایهتیهكان به (public) دادهندرێن، دواتر بهو وێنه و ڤیدیۆیانه ههڕهشه له خاوهنهكانیان دهكهن بۆ بهدهستهێنانی پاره.
سهرۆكی فراكسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی عێراق له بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، دهستگیركردنی شاسوار عهبدولواحید بڕیارێكی تهواو سیاسییه و دەشڵێت، بۆ چارهسهركردنی كێشهی مووچه ههرێم دهرگای بهرووی بهغدا داخستووه و نایانەوێت نهوت و داهات رادهست بکەن و بێباكن لهوهی مووچه دێت یان نا.
پۆلیسی سەنگاو دەڵێت، بەهۆی کێشەی نێوان دوو بنەماڵە لە سەنگاو کەسێک کوژرا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون. هێزێکی ئەمنی یەکێتیش پشتراستی کردەوە کوژراوەکە کارمەندی ئەوانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی زیادکردنی داهاتە نانەوتییەکان بە ئامادەبوونی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق و چەند بەرپرسێكی دیكە، تاوتوێی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ و میکانیزمە دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکییەکانی کرد.
وەزیری ئەوقافی هەرێم جارێکی تر دەرکەوتەوە و دەڵێت کێشەی مووچە لەم چەند رۆژەدا بەیەکجاری چارەسەر دەبێت، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی پێشووش بە هەمان شێوە باسی لەوەکردبوو بە هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە نزیکترین کاتدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
پەروەردەی هەرێم بڵاویکردەوە، ساڵی نوێی خوێندن وابەستەی زیرەکیی دەستکرد دەکرێت و سمارت بۆرد و پلاتفۆڕمی تایبەت بە خوێندکاران و مامۆستایان دابین دەکرێت، جلوبەرگی قوتابیانیش تەنها بۆ ئەم ساڵ بەو شێوازەی ئێستا دەمێنێتەوە و لە ساڵی داهاتووەوە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
کاردانەوەکانی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئاستی جیهان بەردەوامە دەلێن، دەستگیرکردنەکەى هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى هەڵبژاردن و هۆشداریدانى بە حکومەت لەبارەی دابەشنەکردنی مووچەوە.
فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ دەڵێن، "داوا لە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی دەکەین خۆپیشاندانی سەرتاسەری رابگەیەنین".
فوئاد حسێن کە وەزیری دەرەوەی عێراقە لە پشکی پارتی دەڵێت، لە رووی دەستورییەوە، كاری بەغدا نییە مووچە بدات بە فەرمانبەرانی هەرێم، بەڵکو ئەو كارە پەیوەستە بە حكومەتی ماوەبەسەرچوو.
ئەو کەسەی کە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا کتێبە قەدەغەکراوەکانی بۆ گەنجان و رۆشنبیرانی سلێمانی دابین دەکرد، خاوەنی کتێبخانەی پەیام، نووسەر و رۆژنامەنووسی دیاری شارەکە، ئەنوەر برزوو کۆچی دوایی کرد.
بەهۆی پشووی چلە لە عێراق گەشتە ئاسمانییەکانی وڵاتەکە راگیراون و حەج و عومرەی هەرێم ئەو عومرەکارانە ئاگادار دەکاتەوە کە لە وڵاتی سعودیە گیریان خواردووە، دەتوانن لە رێگەی وشکانی بگەڕێنەوە.
چاوگێک لە حکومەتی عێراق دەڵێت، هێزەکانی هاوپەیمان لە سەربازگەی عەین ئەسەد و فرۆکەخانەی بەغدا دەکشێنەوە بەرەو هەولێر.
شارەوانی سۆران دەڵێت، دەست بەسەر ئەو ئاژەڵانەدا دەگیرێت کە لە ناو کۆڵان و گەڕەکەکان و سەر شەقامەکان بەرەڵا دەکرێن و دەبنە هۆی پیشاندانی سیمایەکی ناشارستانی، دەشڵێت، لە سبەینێوە رێکاری یاسای توند دەگیرنە بەر خاوەن ئاژەڵەکانیش، چاوپۆشی لە کەس ناکرێت.
بازرگانی و خۆراکی سلێمانی بریکارەکانی خۆراکی ناوشار و دەرەوەی شار ئاگادار دەکاتەوە، بڕیارە سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی مانگانە دابەشبکرێت.
شارەوانی دەربەندیخان خاوەن تەنکەرەکانی ئاو و تراکتۆرەکان ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت، شەمعی تایبەت بە شارەوانی سنوورەکە جگە لە ئاودان بۆ هیچ مەبەستێکی تر نابێت بەکاربهێنرێت، چونکە هیچ مەرجێگی تەندروستی تێدا نییە.
سوپای ئیسرائیل دەڵێت، لە ئەمڕۆوە دەستدەکەن بە پرۆسەی راگواستنی دانیشتوانی غەززە بۆ باشوری کەرتەکە و سەرجەم پێداویستییەکانیشیان بۆ دابیندەکەن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ خۆڵبارین بەردەوامە و کاریگەرییەکەی لە چەند شوێنێک دەمێنێتەوە، دەشڵێت، لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان شەپۆڵى خۆڵبارین زیاتر دەبێت، پلەی گەرماش لە نزمبوونەوەدایە، لە گەرمیان دەگاتە ٤٤ پلەی سیلیزی.
پاسپۆرتی هەڵەبجە دەڵێت، لە ئێستادا دەتوانن کاری دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت تەنها بۆ هاوڵاتیانی سنووری هەڵەبجە و شارەزوور و سەیدسادق ئەنجامبدەن؛ پێویستە کارتی زانیارییان پێبێت.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و ئامادەکارییە بەردەوامەکان، کۆمسیۆن دەڵێت، تاوەکو ئێستا ٢٠٠ کاندید بەهۆی نەبوونی مەرجە یاساییەکانەوە دوورخراونەتەوە.
ئەمڕۆ هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٠ هەزار دینارە.
دادگای فیدراڵی دانیشتنی لەسەر سکاڵاکەی نەوەی نوێی دژ بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر گرانکردنی نرخی کارەبا دواخست.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٥ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، شەش هاوپەیمانی لە هەڵبژاردن بێبەش کران و ٨٨ کاندیدیش بەهۆی بەڵگەی تاوانکارییەوە دوورخرانەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رێنمایی دەدات بە سەرجەم شۆفێران بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارینەوە و کەمبوونەوەی رادەی بینین.
هەریەكە لە سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی روسیا دوای كۆبوونەوەكەی دوێنێیان لە ئالاسكا وردەكاریی رێككەوتنەكەیان ئاشكراكرد و دەڵێن، ئاگربەست كێشەی ئۆکرانیا چارەسەر ناكات و پێویستە ئاشتی هەمیشەیی رابگەیەنرێت.
بەهۆی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە و نادیاری چارەنووسی دابەشكردنی، کارمەندان و پزیشکانی خولاو لە گەرمیان و شارەزوور بایکۆتی دەوامیان کرد.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، پێنجشەممە و هەینی رابردوو هێڵی ئاسمانی عێراقی ٦٦ گەشتی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەنجامداوە، بەوەش کۆی گشتی گەشتەکان گەیشتووەتە ١٣٦ گەشت.
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لەشارباژێڕ کەسێک گیانی لەدەستدا و ٩ کەسی دیکەش برینداربوون.
کاردانەوەکان لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید بە نایسایی بەردەوامە و نوسەرێک و چاودێرێکی سیاسی دەڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید ئەوەی سەلماند کە نەوەی نوێ سەر بە هیچ لایەنێک نییە.