کۆمسیۆن تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتی و حیزب و کاندیدەکان دەکات
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، تیروپشك بۆ دیاریكردنی ژمارەی حزب و هاوپەیمانی و پێكهاتەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەمساڵی پەرلەمانی عێراق دەكات و دەشڵێت، بۆ هەر کورسیەک ١٠٠ هەزار دەنگ پێویستە.
تیمەکانی نەوەی نوێ بەردەوامن لە دابینکردنی ئاو بۆ گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و هاوڵاتیانیش سوپاسی نەوەی نوێ دەکەن کە ساڵانە لە بێئاویدا بە هانایانەوە دەچێت، هاوڵاتیەکیش دەڵێت، لەبەر بێئاوی ناچارن ئەوەی پەیدای دەکەن ئاوی پێدەکڕن.
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "هەڵسەنگاندنمان دانا بۆ بەرپرسانی باڵای دەوڵەت و پەنامان بۆ هیچ بڕیارێكی خێرا نەبرد و لیژنەی تایبەتی هەڵسەنگاندنمان دانا و دەشڵێت، چوار وەزیر درانە دادگا و" داوای گۆڕینی شەش وەزیرشمان لە لایەنەكان كردووە".
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بڕیاردرا ژمارە ٥٦ لە لیستی هاوپەیمانی و حزب و کاندیدەکانی تاک کە ژمارەی تیروپشک وەردەگرن هەڵبووەشێنێتەوە، ئەوەش بەهۆی کاریگەرییە کۆمەڵایەتییەکانییەوە.
بە بڕیارى ئەنجومەنى پارێزەرانى ئێران، لەمڕۆوە باج لە هەموو ئەو کەسانە وەردەگیرێت کە قازانجیان لە بتکۆین و دراوە ئەلیکترۆنییەکانی تر وەرگرتووە و بە وردy چاودێری بازاڕی ئەلیکترۆنی دەکرێت.
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، بە گوێرەی ئامارەکانی مانگی تەمموز، زیاتر لە شهش هەزار سەردان ئەنجام دراوە و پسوڵەی سەرپێچی بۆ ٣٨٦ شوێنکار کراوە و حەوت شوێنیش داخراون.
جوتیارانی سنووری مەخموور دەڵێن، زەوییەکانمان لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە داگیرکراون و تەنها نەوەی نوێ بەدەنگیانەوە هاتوون، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، پشتگیری لە داوای جوتیاران و فەرمانبەرانی مەخموور دەکەین.
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ راگەیەندراوێک ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت"عێراق بە ٨٠ هەزار بەرمیل رازییە بۆ نایدەن؟ تاکەی گرفت لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوت دروست دەکەن؟".
گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رەتیدەکاتەوە نرخی بلیتەکانی نێوان عێراق و لوبنان بەرزکرابێتەوە و دهڵێت، نرخی بلیت لە نێوان وڵاتەکە و بەیروت ٤٧١ هەزار دیناری عێراقییە نەوەک ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی.
روانگەی ئێکۆ عێراق دەڵێت، هەرێم کاریگەریی هێرشە درۆنییەکانى تێپەڕاندووە و بەرهەمهێنانى نەوتی گەیاندووەتە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، وتیشی، تا هەناردەی نەوت دوابکەوێت گرفتی زیاتر بۆ مووچەی هەرێم درووستدەبێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سبەینێوە پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی سنووری گەرمیان دەگاتە ٤٩ پلەی سیلیزی، هاوکات کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتووەوە ئەو شەپۆلە گەرمایەی عێراقی گرتووەتەوە کەم دەبێتەوە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕتی وت، بەیانی ئەمڕۆ لە سلێمانی تەرمی گەنجێک لەناو ئۆتۆمبێلێکدا دۆزراوەتەوە کە چەند رۆژێکە گیانی لەدەستداوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا داواکارییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچووی بۆ گۆڕانکاری لە رێککەوتنی نەوت و مووچە رەتکردەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا دوو رووداوی کوشتن لە کەرکوک روویانداوە و پۆلیسی پردێ بە ئێن ئاڕ تی وت، تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی لە ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و چاوگێکی ئەمنیش وتی، هاوڵاتییەکی تەمەن ٤٠ ساڵ لە سنووری ناحیەی حەویجە کوژرا.
دوای هەشت مانگ تا ئێستا هیچ خانەنشینێک لە هەرێم ئیکرامیەی وەرنەگرتووە و بەپێی زانیارییەکانیش پەیوەندی بە نەبوونی سندوقی خانەنشینی و دیارنەمانی پارەکەوە هەیە؛ وتەبێژی خانەنشینانی هەرێمیش لەبارەی نەهاتنی شەش مووچەی خانەنشینان دەڵێت،" پەیوەندی بە بەغداوە نییە و پێویستە حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەسەر داهاتی فەرمانگەکانی خۆیان خەرجی بکات".
٤٠ رۆژە موچەى مانگی شەش دواکەوتووە و تا ئێستاش حکومەتى ماوەبەسەرچوو پابەند نەبووە بە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆو و دەڵێت، تا بەغدا مووچە خەرجنەکات، ١٢٠ ملیارەکە رادەست ناکەن.
دوای چەندین دەیە لە شەڕ و پێکدادان؛ ئەرمینیا و ئازەربایجان بە نێوەندگیری ترەمپ رێککەوتنی ئاشتیان واژۆکرد.
وەزیرى نەوتى سوریا دەڵێت، بەم نزیکانە بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەى نەوتى عێراق لەرێگەى بۆری بانیاسەوە سەردانی بەغدا دەکات، دەشڵێت، ئەگەر ئەو بۆریە نۆژەن بکرێتەوە، توانای هەناردەکردنی ٣٠٠ هەزار بەرمیلی لە رۆژێکدا هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا وتی رۆژی هەینی داهاتوو لەبارەی راگرتنی جەنگی ئۆکرانیا لەگەڵ سەرۆکی روسیا لە ئەلاسکا کۆدەبێتەوە، وتیشی، ئەگەری هەیە ئەمریکا رازی ببێت روسیا بەشێک لە خاکی ئۆکرانیا بۆ خۆی ببات، هاوکات سەرۆکی روسیا دوا مەرجی خۆی بۆ راگرتنی شەڕ ئاشکراکرد.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٨ هەزار دینارە.
بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە هاوپەیمانێتییەکان، کاندید و لیستەکان لە بەغدا بکات.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ جێگیرە.
لەسنووری خەلیفان، ژنێك كەوتە ناو رووباری قەمەریان و خنكا، تەرمەكەشی لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانیی سۆرانەوە دەرهێنرا.
پێنج رۆژە شاخی پیرمیکائیل لە نێوان بلکیان و باشماخ دەسووتێت و بەهۆی ناوچەی مینڕێژکراوەوە تا ئێستاش نەتوانراوە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت؛ پۆلیسی دارستانی پێنجوێنیش دەڵێت، پێدەچێت زیاتر لە ١٠ هەزار دۆنم دارستان و پوش و پاوان بەهۆیەوە سووتابێت.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ١٧ هەزار هاوڵاتیی وڵاتەکە لە کەمپی هۆلی سووریاوە گەڕانەوە و ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، لە شاخی زمناکۆ سەر بە سنووری دەربەندیخان ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و زیانێکی زۆری بە سروشت و ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
ترەمپ فەرمانی بە وەزارەتی بازرگانی داوە سەرژمێریەکی ورد بۆ دانیشتوانی ئەمریکا ئەنجامبدات، بەڵام کۆچبەرە نایاساییەکان هەژمار نەکرێن.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ دەڵێت، ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، دەشڵێت"هەركاتێک كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم نەوتمان رادەست بكەن، دەست دەكەینەوە بە هەناردەكردن".
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، ئومێدەوارن پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم پێکهێندرێت و بەرپرسێکی پێشووی یەکێتیش وتی، پەرلەمان تا ئێستا نەیتوانیوە کۆببێتەوە و ئەوەش خاڵی لاوازی هەرێمە.
گرفتی کەم ئاوی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامە؛ هەر بۆیە جوڵانەوەی نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانی و هەولێردا دابەش کرا. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.