ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی
کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی کۆتایی هات و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا بڵاویانكردەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر سەقامگیری هەرێمی کوردستان.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئەم ئێوارەیە کاتژمێر پێنج چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە سەر پرسی مووچە کۆدەبنەوە.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، وادەی نوێکردنەوەی فۆڕمی بە ئەلیکترۆنیکردنی خۆراکی هاوڵاتییان لە کەرکوک و نۆ پارێزگای دیکە تا ١ـی ئاب درێژکرایەوە.
سەبارەت بە رووداوەکەی دوێنێ شەوی وەرتێ، دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم دەڵێت، بەتوندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەک و کوشتنی ئەو هاوڵاتیە دەکەن و بەداخەوەن بۆ ئەو رووداوە، لێرەوەش رایدەگەیەنن نابێ دەزگای ئەمنی چەک بەکاربهێنن بەرامبەر خەڵک بەهیچ شێوەیەک چونکە ئەرکیان پاراستنی سەروماڵی گشتی و هاوڵاتییانە.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمانی عێراق لە شەهیدکردنی هاوڵاتییان لەلایەن پارتەکانی دەسەڵاتەوە دەکۆڵێتەوە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، گەشبینە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا، ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت و دەشڵێت، ئەمریکا پشتگیری لە پێشنیازی ئاگربەستێک بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ دەکات.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری گوندی سەنگەر بەمەستی نەهێشتنی دیاردەی راوکردن، دەرچونێکیان ئەنجامداوە و چەند چەکدارێکی نەناسراو هەستاون بە تەقەکردن لە مەفرەزەکە و کارمەندێکیان بریندار بووە.
کارەبا بەناو ٢٤ کاتژمێرییەکەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو ماوەی چەند کاتژمێرێکە لە بەشێکی گەڕەکەکانی سلێمانی کوژێنراوەتەوە.
دوای ئەوەی لە خۆپیشاندانەکانی شەوی رابردوودا لەلایەن چەکدارێکی پارتییەوە خۆپیشاندەرێک کوژرا، تۆڕی هاوپەیمانی ١٩ دەڵێت، بە توندی ئیدانەی تەقەكردن لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەكەی ناحیەی وەرتێ دەكات كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەكی بێ چەك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو کەسەی خۆپیشاندەرێکی کوشت لە وەرتێ چەکدارێکی سەر بە پارتییە، خوا لە دنیا و قیامەت بە نەفرەتتان بکات بەهۆی ئەو تاوانەی دەرهەق بەم گەلە ئەنجامی دەدەن.
ئەپیکۆر بە ئێن ئاڕ تی وت، پشتیوانیی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن و ئامادەن دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەنەوە.
هەرچەندە بڕیاربوو ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی هەرێمەوە کۆببێتەوە، بەڵام دادگاکە دانیشتنی تایبەت بە مووچەی هەرێمی بۆ ٢٨ـی ئەم مانگە دواخست.
لە هەولێر لە کاتی روماڵی خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییان کە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان دەکەن هێزێکی پارتی هێرشیانکردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، کەشی ئاسمان بە گشتی لە پەڵە هەورو نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، سبەینێ سێشەمەش ئەگەری باران بارین هەیە لە ناوچە سنوورییەکان.
ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق دەڵێت، زیاتر لە ٤١٠ ملیار دینار مووچەی مانگی ١٢ لای هەرێمە و دابەشی نەکردووە و پارەکەشی لەبەردەستدایە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رەتیدەکاتەوە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرابێت و دەشڵێت، هەواڵی راگرتنی گەشتەکانی نێوان عێراق و تورکیا و بەپێچەوانەوە دوورە لە راستییەوە.
شەوی رابردوو بەشێک لە دانیشتوانی وەرتێ و بالیسان لە سنوری سۆران دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە و بەهۆیەوە وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کەسێک لەلایەن پلەدارێکی پارتیەوە کوژرا و هاوکات ژمارەیەکی دیکە لە خۆپیشاندەران برینداربوون.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٧٠ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزببووەوە.
درۆنێک لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کەوتەخوارەوە و دژە تیرۆری پارتیش دەڵێت، درۆنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
هێڵی ئاسمانی تورکیا دەڵێت، سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ وڵاتانی عێراق و ئێران و سوریا و لوبنان و ئوردن تا کۆتایی ئەم مانگە هەڵوەشاندەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، خۆپیشاندانەکەی سنووری وەرتێ گرژى تێکەوت و بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنییەکانەوە کەسێک بە سەختی برینداربوو، چاوگێکیش لە نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری سۆران بە ئێن ئاڕ تی وت، هاوڵاتییەکە کەمێک پێش ئێستا بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.
هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقە دەکەن و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو. هاوکات دانیشتوانی ناحیەی بالیسان و گوندەکانی دەوروبەری گردبوونەوە و داوای چاککردنی کارەبا دەکەن و دەشڵێن، بەهۆی نەبوونی کارەباوه ئاویشیان نیە.
بەبڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەوامی بەشێک لە فەرمانگەکان گۆڕانکارییان تێدا کرا و وتەبێژی راگەیاندنی حکومەتیش دەڵێت، پابەندین بەو خشتەیەی بۆمان دیاریکراوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا سەردانی سەرۆکی نوێی دادگای فیدڕاڵی کردوو و بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێیکەی پیرۆزبایی لێکرد.
وەزارەتی پلاندانانی ههرێم دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا حكومهتی عێراق شایستهی دارایی تایبهت به بهڕێوهبهرهكان و یاریدهدهرهكان و بژمێرهكانی پڕۆسەی سەرژمێری عێراق خەرجدەکات.
پۆلیسی گەرمیان روونکردنەوە دەدات لەبارەی رووداوی کوژرانی سێ کەس بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە.
ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندنی ئیسلامی لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاوکرایەوە و قوتابیان دەتوانن سبەی لە رێگەی قوتابخانەکانیانەوە نمرەکانیان وەربگرنەوە.
لەسنووری ناحیەی بێتواتەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین، ئاگر لە تەویلەیەك كەوتەوە بەهۆیەوە دەیان سەر ئاژەڵ سووتان.
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، هەموو گومانەكان لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە دەڕەوێننەوە، دەشڵێت، لەگەڵ مەهەپە و دەم پارتی سوورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پڕۆسەكە.