عێراق؛ پرۆژەیەک بۆ کەمکردنەوەی رێژەى هەژارى راگەیەندرا
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگای هامڵتۆن، دوو کەس برینداربوون.
بەهۆی هێرشی کۆمەڵێک مێشهەنگەوە یارییەکی تۆپی پێ لە تەنزانیا وەستێنرا و یاریزانانی نێو یاریگاکە لە ترسی مێشهەنگەکان خۆیان دا بە زەویدا.
وەزارەتى کاروکاروبارى کۆمەڵایەتیى عێراق دەڵێت، حکومەتى فیدراڵ بەشێوەیەکى ئەزموونى دەستى بە جێبەجێکردنى پرۆژەیەک کردووە بۆ کەمکردنەوەى رێژەى هەژارى، کە تیایدا مینحە دەدرێت بە ژنانی دووگیان و منداڵانی خوار دوو ساڵ.
لەلایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە ١٩٤ کەسی بیانی کە بە قاچاغ هاتوونەتە ناو خاکی وڵاتەکەوە، لە پارێزگاکانی کەرکوک و دیالە دەستگیر کران.
هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆوە لە لە رێگای سپیلک - خەلیفان، پێنج کەس برینداربوون.
سێ هەفتە تێپەڕی بەسەر مانگرتنی دەرچووانی زانکۆکانی خانەقین، پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش لەم بارەیەوە دەڵێت، دوای سەردانیکردنی خۆپیشاندەران، داواکانیان گەیاندە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داواشیان کردووە کێشەی دەرچووەکان چارەسەربکرێت تا مافی دامەزراندنیان هەبێت.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە ٢٧ هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە کە ٢٠ هەزار و ٦٩ کەسیان لە بەشی فریاکەوتن تۆمارکراون.
بە گوێرەی رۆژنامەی زە ئیكۆنۆمیست، لە ئێستادا بەغدا پێشكەوتنێكی بەرچاوی لەبواری بیناسازیدا بەخۆیەوە بینیوە، ئەو پێشکەوتنەشی بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بە تەواوی بە شەقام و باڵەخانەكانییەوە دیارن.
لە میانەی ئامادەکارییەکانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتەبێژی کۆمسیۆن دەڵێت، كۆی ژمارەی وێستگەكانی دەنگدان تاوەکو ئێستا ٣٩ هەزار و ٢٨٥ وێستگەیە.
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا وتی، سەرۆکی وڵاتەکەیان واژۆ لەسەر بڕیاری گۆڕینی ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بۆ وەزارەتی جەنگ دەکات.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان.
راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دەڵێت، گەرەنتی دەکەن جارێکی دیکە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان دووبارە نابنەوە.
سەرەتای رێککەوتنەکان لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ بوو، سەرۆکی پارتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە، بەڵام دواتر هەرێم پابەند نەبوو بە رێککەوتنەکەوە.
بەپێی کەشناسی ههرێم، بۆ ئهمڕۆ و سبهینێ پلهكانی گهرما روو لهنزمبونهوه دهكهن، هاوکات پێشبینی تۆزێکی سوک دەکرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە.
دوو توێژینەوەی ئەمریکی پەیوەندییەکیان لە نێوان بەکارهێنانی دەرمانی دابەزاندنی کێش و مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی چاوەوە ئاشکرا کردووە.
بزووتنەوەی حەماس دەڵێت، ئامادەی رێککەوتنی سەرتاسەرین بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی گیراوە فەڵەستینییەکان لەچوارچێوەی رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
کەشناسى عێراق دەڵێت، بارستە هەوایەکى فێنک لە کیشوەری ئەوروپاوە بەر لە ١٥ـی ئەم مانگە روو لە عێراق دەکات و کاریگەرى دەبێت لەسەر دابەزینى پلەکانى گەرما و لەهەرێمى کوردستانیش ئەگەرى بارانبارین هەیە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، گۆڕانکارییەکی گەورەی لە چاپی کتێبەکانی ناوەندەکانی خوێندن کردووە، دەشڵێت، زیاتر لە ٢٢ ملیۆن کتێبی چاپکراوی ساڵی خوێندنی نوێ گەیشتووەتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان.
حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە داواکارییەکانی بەغدا رازی نەبوو و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی شاندەکانی هەرێم و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە بە بێ رێککەوتن کۆتاییهات.
بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیەدا بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٦.٢ پلەی رێختەر رۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاند و تاکو ئێستا زیانەکان ئاشکرانەکراون.
بەشێک لە کارگەکانی شارەزوور بوونەتە هۆکاری پیسبوونی ژینگە و هاوڵاتییانی سنوورەکەیان هەراسانکردووە و پەرلەمانتارانی نەوەی نوێش دەڵێن، بەهۆی باجەکانی پارتی و یەکێتییەوە کارگەکان ناتوانن فلتەر بکڕن و بەکاری بهێنن و دۆخی خراپی خەڵکیان بەلاوە گرنگ نییە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە یەکێک لە مزگەوتەکانی هەولێر، شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا روویدا بە وتەی شایەتحاڵەکان منداڵێک برینداربووە.
سەرۆکی یەکێتی بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ) دەڵێت، هیوادارە یادی مەولوود هاندەربێت بۆ بەهێزترکردنی گیانی پێکەوەیی و برایەتی.
سەرەرای زۆریی نارەزایی هاوڵاتییان لە گرانی نرخەکەی، حکومەتى ماوەبەسەرچوو بەردەوامە لە فراوانکردنی پرۆژەى کارەبا گرانەکە و ئەمشەویش تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری چوارتا و ناحیەکانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری و ماوەت و ناحیەی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبیتە ٢٤ كاتژمێری.
سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو، بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)، پیرۆزبایی ئاراستەی گشت موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق، وەزارەتی دارایی راسپارد، رۆژی سبەی هەینی و دووسبەی شەممە، فەرمانبەرەكانیان دەوام بكەن بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان.
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، دوای بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری ورد، توانیان بكەرانی رووداوی تەقەكردن لەرۆژنامەنووس هێمن مامەند دەستگیر و دەستنیشان بكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، هۆکاری دواکەوتنی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینان لەم مانگەدا دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری تەکنیکی پەیوەست بە سیستمی ئاڵوگۆڕ و حەواڵەی بانکی و پەیوەندی بە بوونی نەختینەی داراییەوە نییە، دەشڵێت، پارەی پێویست لە هەژماری گەنجینەی حکومەتدا بەردەستە.
دوای تەواوبوونی پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسووڵەی خۆراک لە هەرێم، بە گوێرەی پسووڵەی خۆراکی هەڵەبجە، بڕیارە دووبارە خزمەتگوزارییەکە کارا بکرێت و سەرجەم مامەڵەکان تیایدا ئەنجامبدرێت لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە.
دژی داننەنان بە بڕوانامەکانیاندا، نزیکەی ٢٠ رۆژە دەرچووانی کۆلێژەکانی خانەقین مانیان گرتووە و دەڵێن، تا داواکانمان جێبەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبین لە مانگرتن.