لە ناوچەیەکی هەرێم ١٢٦ ملیۆن دینار و ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوون دزرا
کۆمیسیۆن دەڵێت، بانگەشەی پێشوەختە قەدەغەیە و سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە پێش وادەی دیاریکراو پۆستەر و فلێکس لە شوێنە گشتییەکاندا دادەنێت.
بە گوێرەی میدیای پارتی، شاندێکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو و حکومەتی عێراق بە ئۆنلاین کۆبوونەوە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمیان تاوتوێ کرد.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لە سنووری چەمچەماڵ دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ١٢٦ ملیۆن دینار و ٦٠ مسقاڵ ئاڵتوون دەستگیرکران.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ٦٤٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٧٣٤ هەزار دینارە.
گۆڕانی وەرز كاریگەری لەسەر تەندروستی پێست و قژ دروست دەکات، وەک زیاتر هەڵوەرینی قژ و هەستیار بوونی پێست، ئەمەش دیاردەیەکی ئاساییە و بە قژ هەڵوەرینی وەرزی ناسراوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار بەرزبووەوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر دەڵێت، سبەی دووشەممە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە جیا لەسەر پرسی داهاتی نانەوتی هەرێم کۆببنەوە، هاوکات شاندێکی تری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بۆ پرسی نەوت دەچێتەوە بەغدا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕی ٥٠٠ ملیار دیناریان تەرخان کردووە بۆ پاڵپشتی جوتیاران لە سەرتاسەری پارێزگاکانی عێراق.
كۆمسیۆنی عێراق، ژمارە و داتای كۆتایی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراقی پەسند كرد بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەكان، كە ژمارەی بەشداربووان ٢١ ملیۆن و ٤٠٤ هەزار و ٢٩١ دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەیە.
ئاوی گەڕەکی خاک لە سلێمانی لەبەر بۆن نەوت بەکارناهێندرێت و "دانیشتووانی گەڕەکەکە دەڵێن ناتوانین نە بۆخواردنەوە و نە بۆ کاری ئاسایی رۆژانە بەکاری بهێنین".
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپەرشتی رێورەسمی واژۆکردنی ژمارەیەك پرۆژەی سەرەكی كرد، لە چوارچێوەی پڕۆژەی گەشەپێدانی غازی تەواوكاری (GGIP) لە کێڵگەی ئارتاوی لە پارێزگای بەسرە، کە بریتییە لە بەرهەمهێنانی نەوت و غازو وزەی پاک، كە گرێبەستەكان لەگەڵ ژمارەیەك كۆمپانیایی فەڕەنسا، قەتەر، چینی و كۆری ئەنجامدراون.
بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێت، سبەینێ لوتکەی ئەنجومەن بۆ پرۆژەی رێگەی گەشەپێدان لە بەغدا کۆبوونەوەی چوارقۆڵی دەکەن.
ئێوارەی ئەمڕۆ دوو تەرم، کە یەکێکیان لە ناو ئۆتۆمبێل لە نزیک توونێلی پێشڕەو و یەكێکیش بە هەڵواسراوی لە پاركی هەواری شار دۆزرانەوە.
سبەی دووشەممە لە شاری دهۆک ١٨ـەیەمین فیستیڤاڵی ترێ و هەنگوین بە بەشداری ٥٠ جوتیار بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق واژۆکردنی گرێبەستی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی ١٠٠ قەرەوێڵەیی لە ناوچەی عەباسی سەر بە پارێزگای کەرکوک راگەیاند.
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم لەبارەی مووچەوە دەڵێت، "گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم".
هاتووچۆی هەولێر بڕیار دەدات بەجیاكردنەوەی پشكنینی ئۆتۆمبێلی بەكارنەهاتوو (ژمارە كاتی، سفر كیلۆمەتر)ـی هاوڵاتیان لە كۆمپانیاكان و چەند بنكەیەكی پشكنینیش بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەكات.
لەسەر رێگای دارەتوو - بنەسڵاوە و بە دیاریکراوی لە نزیک ناوچەی پیشەسازی دارەتوو، کیایەکی بارهەڵگر لە هاوڵاتییەکی بەتەمەنی دا و گیانی لەدەستدا.
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی رێژەی هەڵاوسان گەیشتووەتە کەمتر لە ٢٪، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە نزمترین ئاستە لە مێژوودا.
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەڵێت، لە ساڵی ئایندەوە وای فای "Wi-Fi" لە سەرانسەری عێراق نامێنێت و کێبڵی فایبەر ئۆپتیک جێگەی دەگرێتەوە.
پرسی داهاتی نانەوتی لە ئەنجومەنی دەوڵەت یەکلایی نەکرایەوە و ئەنجومەنی دەوڵەت دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو پرسە دەخاتەڕوو.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لە شەقامی شەست مەتریی کەلار رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لیستی ناوی کارمەندانی بنکەکانی دەنگدانی بڵاوکردەوە.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت، پاڵاوگەی كەركوك دەستیكرد بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن، رۆژانە توانای بەرهەمهێنانی ١٢ هەزار بەرمیلی هەیە.
ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سنووری هەڵەبجە تەرمی گەنجێک کە ئاسەواری فیشەکی پێوەبوو دۆزرایەوە، کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی دەستگیرکرا، ئەوەش دوای ئەوەی کە هەڵاتبوو.
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر ١١ پڕۆژە یاسا کۆدەبێتەوە، کە گرنگترینیان دەسەڵاتی رێکخستنی ئەتۆمی و هەمواری یاسای قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانەیە کە لە سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی پێشوودا بەشێکی جەستەیان لە دەستداوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە مانگی ١١ـدا بەهۆی پرۆسەی هەڵبژاردن، لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بۆ ماوەی ٩ رۆژ دهوامى فهرمى رادهگیرێت.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، لەماوەى ساڵێکدا زیاتر لە ٢٨ تۆن زێڕ هاوردە کراوە و لە ماوەی رابردوودا هیچ حاڵەتێکی بردنە دەرەوەی زێڕ تۆمار نەکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، هاوڵاتییەک لە سنووری خورماڵ بە فیشەک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.