بەغدا و هەرێم لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتن
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم دەڵێت، لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق لە سەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت رێککەوتین.
حزبی شیوعی کوردستان رایگەیاند، "ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید دەکەن و داوای ئازادكردنی دەکەین چونكە شێواز و كاتی گرتنەكە وا نیشاندەدات کە دامەزراوەی دادوەری و جێبەجێکار لە ھەرێمی كوردستان و لەململانێی سیاسیدا دەستێوەردان بکات".
رێکخراوی ١٧ی شوبات لە وڵاتی بەریتانیا لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ویداد حسێنی رۆژنامەنووس گردبوونەوە و رایانگەیاند، بەردەوام دەبن لە کار و چالاکیەکانیان تاکو بکوژانی ویداد حسێن دەستگیر دەکرێن.
دەستگیرکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و جیهانیش کاردانەوەى دروستکرد و ناوەندی عەرەبی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، دەبێت شاسوار عەبدولواحید مافی دادبینی ئاشکرای هەبێت لە دادگایەکی سەربەخۆى بێلایەن.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی تەقەکردن لە گوندی قەمچۆخەی سنووری دوکان روویداوە و بەوتەی چەند شایەتحاڵێکیش، لە ماڵێکدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
ژمارەیەک کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی و چالاکی مەدەنی و پەرلەمانتار و دەیان میدیای عێراقی داوای ئازادکردنی شاسوار عەبدولواحید و راگرتنی بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێم دەکەن.
ئەندامێکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە پێشێلکردنی مافی ئازادی رادەربڕین ناودەبات و دەڵێت، پێویستە دوور لە هەر پاڵنەرێکی سیاسی رێکارە یاساییەکان بگیرێنەبەر.
سەرەڕای بڕیاری دادوەر؛ رێگە نادرێت کەسوکار و هاوڕێکانی سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەن لە زیندان.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، پابەندن بە ئەنجامدانی گفتوگۆ و لوتکەیەکی سەرکەوتوو لەگەڵ ئەمریکا لە ١٥ـی ئەم مانگە؛ ئەمریکاش دەڵێت، لوتکەکە لەسەر داوای پوتن بووە.
لەسەر دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ لە بەغدا و هەولێر وتیان، نەوەى نوێ لەگەڵ ئەم جۆرە رەفتارە چەتەگەرییەی پارتی و یەکێتی راهاتووە چونکە نەوەی نوێ رکابەری جوت حزبەکەیە، وتیشیان، دۆسیەی شاسوار عەبدولواحید دۆسیەیەکی سیاسییە و ئەم رەفتارە چەتەگەرییە ساردیان ناکاتەوە و نایانترسێنێت بەڵکو بەهێزتریان دەکات.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دادگای سلێمانی بە بێ دادبینی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدی تا ٢١ـی مانگ درێژکردەوە.
لە زۆرینەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوت دەستی پێکردووەتەوە، کۆمپانیای گەڵف کیستۆن دەڵێت، لە کێڵگەی نەوتی شێخانیش دەستیان بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەتەوە.
ئاژانسی فرانس پرێس دەڵێت، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەدوای ئەوە دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دا "ئەگەر لەم هەفتەیەدا پرسی مووچە چارەسەر نەکرێت، ئەوا نەوەی نوێ هەڵوێستێکی جددی دەگرێتەبەر".
بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری دەڵێت،"بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین و داوای ئازادکردنی دەکەین"، دەشڵێت،"هیچ پرۆسەیەکی سیاسی بەبێ ئۆپۆزسیۆنێکی راستەقینە و باوەڕپێکراو نابێت".
کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە ناوچەکانی گەرمیان دەگاتە ٤٨ پلەی سەدی.
وتەبێژی یەکگرتوو دەڵێت، لە کاتێکدا مووچەخۆران چاوەڕێی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێم و بەغدان؛ هەواڵی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێمان بیست"، دەشڵێت، داواكارین دادگا دوور لە هەر دەستتێوەردانێك لەگەڵ دۆسیەکە مامەڵە بكات و بەزووترین كات ئازاد بكرێت".
دەیان پارێزەر لە شارە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانەوە ئامادەن خۆبەخشانە بەرگری لە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بکەن و ژمارەیەکیشیان چوونەتە دادگای سلێمانی.
پاسێکی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن لە بەسرە وەرگەڕا و بەرگری شارستانی شارەکە دەڵێت، هەشت زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ زیارەتکاری دیکەش بریندار بوون.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی وتی، دەستیانکردووە بە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران و بەگوێرەی فەرمانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بڕی ٥٠٠ ملیار دینار تەرخانکراوە بۆ گەنمی بازاڕکراو لەم وەرزەدا.
رۆژنامەی شەفەق نیوز دەڵێت، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ درەنگانی شەوی رابردوو بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکرا و دەوترێت کە سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە، بەڵام تا ئێستاش وردەکاری و سروشتی سکاڵاکە بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکراوە.
چالاکوانێکی سیاسی لە بەریتانیا دەڵێت، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژەیە بۆ نەبوونی ئازادی راستەقینە لە هەرێمی کوردستاندا. دەشڵێت،"بە تەواوی دەرخەری ئەوەیە کە هیچ گۆڕانێکی باش رووینەداوە و سیستمەکە هێشتا بەهەمان شێوەی پێشووی دەسەڵاتادارانی رژێمی پێشووی بەعس رەفتار دەکەن".
دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە درەنگانی شەوی رابردوودا کاردانەوەی ناوخۆ و دەرەکیی لێکەوتەوە، ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق و کۆمەڵگەی مافە نێودەوڵەتییەکان و میدیا عێراقی و جیهانییەکانیش دەستگیرکردنەکەی بە پێشێلکاریی یاسا وەسف دەکەن.
نرخی زێڕ بەردەوامە لە دابەزین و هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٤٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٣٣٥ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٢٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک نزمبووەوە.
بەشێک لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، بە توندی ئیدانەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین و ئەو کارەی بەرامبەری کراوە پێشێلکارییەکی روونی دەستوور و یاسایە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردنی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا وتی، "ئامانجی پارتی و یەکێتی ئەوەیە ئەو کەمپینەی رامانگەیاندووە سەرنەگرێت و دەستگیربکرێم و نەگەڕێمەوە، بەڵام دڵنیام هاوڕێکانم و پەرلەمانتارەکانمان لە لە عێراق و هەرێم زۆر باشتر لەمن ئەوەی لە دەسەڵاتیاندا هەبێت دژی گەندەڵی پارتی و یەکێتی دەیکەن و خودا و خەڵکمان لە پشت بێت سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.
جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری یەکێتیی بەبێ هیچ تەبلیغێکی یاسایی هەڵیکوتایە سەرماڵی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان شاسوار عەبدولواحید و بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندوویانە.
ئینستیوتی مافە نێودەوڵەتییەکان (IRI) بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت، "بە توندی سەرکۆنەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەکەین". دەشڵێت، دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید کارێکی توندوتیژ و نا ئاساییە".
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بۆ رای گشتی کوردستان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ئەمشەو کاتژمێر ١٠ هێزێکی یەکێتی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە هەڵیان کووتاوەتە سەر ماڵی (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان رفاندووە.
کەمێک پێش ئێستا هێزێکی چەکداری یەکێتی چوونە سەر گوندی ئەڵمانی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد. سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا نازانن هێزەکەی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان بۆ کوێ بردووە.