فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی: بەیەکەوە دەستکەوتی زیاترمان دەبێت
نوێدەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی حەج وعومرەی هەرێم دەڵێت، لە ئەمڕۆوە گەشتەکانی عومرە بە رێگەی وشکانی دەستپێدەکاتەوە و لە رۆژی هەینیشدا لە رێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتە ئاسمانییەکان ئەنجامدەدرێن.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم نزمدەبێتەوە و دەگاتە خوار ٤٤ پلەی سیلیزی.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم دەڵێت، بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگە نەوتییەکان گەیشتووە، دەشڵێت، بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکەن.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، سودانی وتویەتی خەرجکردنی مووچە بەندە بە بڕیاری ئەمڕۆی هەرێمەوە بۆ رادەستکردنی نەوت و داهات.
ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی ئێستای کوردستان دەرئەنجامی شەڕی ئێران و ئیسرائیلە کە هەندێک گروپی مقاوەمەی ئیسلامی توڕەکردووە، دەشڵێت، ئەو درۆنانە زیاتر ئەو شوێنانە بە ئامانج دەگرن کە پڕۆژەی نەوتی تێدایە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی هەرێم و بەغدا و گرێبەستە نەوتییەکە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی بڕیاریاندا یەکهەڵوێست بن، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیش دەڵێت، پێویستە پارتی و یەکێتی لەم قۆناغەدا یەکڕیز بن.
بەهۆی هێرشە درۆنییەکانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی ئیدارەی زاخۆ، کۆمپانیایەکی نەوت و غازی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوتی لەو کێڵگانە راگرت.
وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئهپیكور) دەڵێت، ئەندامانی ئەپیکور بەتوندی هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان سەرکۆنە دەکەن، دەشڵێت، لهچهند ههفتهى داهاتوودا ههناردهى نهوت دهستپێدهكاتهوه.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٧ هەزار دینارە.
دژە تیرۆری کوردستان( پارتی) دەڵێت، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکرایە سەر کێڵگە نەوتەکانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، درۆنێکیش ئاڕاستەی کێڵگەیەکی نەوتی دهۆک کرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک نزمبووەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە پاداشتی دارایی بۆ پێشبڕکێی نیشتیمانی گەنجانی کاریگەر دابینبکات، ئەو دەستپێشخەرییانەی دەنێردرێن و سەردەکەون، دوو ملیۆن دینار، سێ ملیۆن دینار و هەروەها تا پێنج ملیۆن دینار پاداشتی دارایی پێ دەبەخشرێت.
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تی وتی، پارتی و یەکێتی بەرپرسیارن لە کێشەی مووچە و رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا. دەشڵێت، جێگای باوەڕ نییە پارتی و یەکێتی تەنانەت نەتوانن یەک مووچە دابەش بکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت، جەخت لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی نانەوتیی هەرێم دەکەنەوە بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیاری دادگای فیدراڵی. چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێم بە بەشێکی داواکانی بەغدا رازی بووە.
ماوەیەکی زۆرە لە لۆفەکانی کلکەی کۆڵێن لە سنووری راپەڕین رووداوی زۆری هاتووچۆ روودەدەن بەشی ئەندازەش لە هاتووچۆی راپەڕین بەدواداچوونیان کردووە و هۆکارەکەیان ئاشکرا کردووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندێکی سەر بە شاری کفری لە ئیدارەی گەرمیان، منداڵێکی پێنج ساڵان لە پرۆژەی ئاوی گوندەکە خنکاوە، لەکاتی ھێنانی تەرمەکەی بۆ فریاکەوتنی کفری لەرێگاش تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوون.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، هەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ دروستکردنی ١٠ بەنداوی نوێ بۆ گلدانەوەی ئاو.
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، عێراق بۆ سێیەمین ساڵ لەدوای یەک دەگاتە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمهێنانی گەنمدا.
مەکتەبی سیاسی یەکگرتوو دەڵێت، پارتی و یەکێتی نەیانتوانی بڕیاری پێویست و بەرپرسیارانە بدەن سەبارەت بە دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران. دەشڵێت، نابێت توندوتیژی بەرانبەر خۆپیشاندەران بەكار بهێندرێت.
سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بەئامانجکردنی کێڵگە نەوتییەکانی خورمەڵە لە هەولێر و سەرسەنگ لە دهۆک و هەروەها ناوچەکانی دیکە شەرمەزار دەکات.
وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی دەرماڵەی ٣٠٪ بە بەشێكی فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتەكەی.
ئهندامێكی دهستهی كارگێڕی مهكتهبی سیاسیی پارتی دەڵێت، هێرشی درۆنی بۆ سهر كێڵگه نهوتییهكان و فڕۆكهخانهكانی ههرێمی كوردستان، دهستدرێژییهكی ئاشكرایه له لایهن هێزه نادهوڵهتییهكانهوه.
وتەبێژی فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیران فەرمانیکرد بە ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى بەپەلە و فراوان لە هێرشە درۆنییەکانى سەر دوو کێڵگەى نەوتى هەرێمى کوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی هەولێر لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی بڵاوکردەوە، كە لە سنووری بەحركە زەوییان پێدراوە.
وتەبێژی كۆمسیۆنی عێراق دەڵێت، رۆژی پێنجی مانگی داهاتوو وادەی پێدانی ژمارەی هەڵبژاردنەکان دەبێت بۆ هاوپەیمانی، حزبەکان و تاک کاندیدەکان كە بەشێوەی تیروپشك ئەنجام دەدرێت، دەشڵێت، ١٥ رۆژ پێویستە بۆ تەواوکردنی وردبینیکردنی سەرجەم داتاکانی کاندیدەکان.
پەروەردەی هەرێم رێکار و رێنمایی نوێی بۆ تۆمارکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ خوێندنی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و دەڵێت، ناونووسین لە ٢١ـی ئەم مانگە دەستپێدەکات، دەشڵێت، ئەو منداڵانەی مافی ناونووسینیان هەیە، پێویستە بەرواری لە دایکبوونیان لە ١ـی مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ تا ٣١ـی ئابی ٢٠٢٠ بێت.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود و بە دیاریکراوی لەژێر یەکتربڕی ئارام، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا روویدا.
وەزیری دارایی عێراق لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی لەبارەی پڕۆژەی گومرگری ئەلیکترۆنی لە عێراق کۆبوونەوە و دەڵێت، ئەم پرۆژەیە دەبێتە پاڵپشتێکی ئابووری گرنگ لە وڵاتەکەدا.
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، بەهۆی پرۆژە سەرکەوتووەکانی حکومەتی عێراقەوە، رێژەی بێكاری لە وڵاتەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە ١٧٪ وە بۆ ١٣٪ دابەزیوە.