وادەی خۆتۆمارکردن لە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراک درێژکرایەوە
وەزارەتی بازرگانیی حکومەتی عێراق ماوەی پڕکردنەوە فۆڕمی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکی هاوڵاتییانی درێژکردەوە.
پەروەردەی هەرێم لەسەر ئاڵوگۆڕ و دەستکاریکردنی میلاکی مامۆستایان دەڵێت، گواستنەوەی مامۆستا لەسەر بنەمای پێویستی دەبێت و دەشڵێت، هەر قوتابخانەیەک وانەی بە تاڵی هەبێت پێویستە بە بەڕێوەبەرەکان پڕی بکەنەوە.
گرفتی کەمئاوی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا. پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، فشارێك هەیە بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت و خەرجكردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت، دەشڵێت، هەرێم بە فەرمی بەغدای ئاگاداركردووە كە ئامادەیە نەوت رادەستبكات.
دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەسێك لە گەڕەكێکی شاری سلێمانی، خۆشكەكەی خۆی دەكوژێت، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لەسەر دۆسیەی كوشتنەكە، تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
ماوهی مانگێكه بێ ئاوییهكی زۆر له سلێمانی ههیه و بەوهۆیەوە دانیشتووانی گەڕەکی هەوارە بەرزەی سلێمانی گردبوونەوە و وتیان، نزیکی ٢١ رۆژە بێ ئاون و نەیانتوانیوە ئاوی تانکەریش بکڕن.
بازرگانیی عێراق دەڵێت، نوێکردنەوەی زانیاریی كۆبۆنى خۆراك بۆ زیاتر لە ٣٦ ملیۆن هاوڵاتی لەچوارچێوەی کارتی کۆبۆنی خۆراکدا تەواوبووە، هەروەک کاتی دەستپێکردنەوەی رێکارەکانی سڕینەوە و زیادکردنیشى دیاریکرد.
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ژنێکی تەمەن ٤٥ ساڵ له گهڕهكی شێخان بە دەستڕێژی گوللە لە ماڵەکەی خۆیدا کوژرا.
دوای ئەوەی چەند رۆژی رابردوو بەڵگەنامەیەک لە میدیاکاندا سەبارەت بە بەقاچاخبردنی نەوتی عێراق بڵاوکرایەوە، کۆمپانیای سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنی نەوت ناوەڕۆکی بەڵگەنامەکەی روونکردەوە و دەڵێت، مەحاڵە نەوتی عێراق بە قاچاخ بڕوات و لێكدانەوەی هەڵە بۆ بەڵگەنامەكە كراوە.
مامۆستایانی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئێن ئاڕ تییان وت، حکوومەتی ماوەبەسەرچوو پێنج مانگە بە ناوی سەنتەری رۆشنبیرییەوە بڕێک پارە لە مووچەکانیان دەبڕێت، کۆی گشتی ئەو پارەیەی کە لە مامۆستاکان دەگەڕێتەوە ١٢ ملیۆن و نیوە، دەشڵێن تا ئێستا سەنتەری رۆشنبیری زانکۆکەیان نەبینیوە.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، لە سبەی یەكشەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینان دەكرێت، خانهنشینانی مهدهنی و سهربازی دهتوانن مووچهكانیان وهربگرن.
کەمێک لەمەوبەر، گەشتیارێک لە رووبارى دلان لە سنوورى مێرگەسوور خنکا کە دانیشتووى هەولێرە.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ئەو خوێندکارانی کە لە پۆلی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەی خولی دووەمیان هەیە، دەتوانن لە رێگای لینکێکەوە شوێن و هۆڵى تاقیکردنەوەکان بزانن، هەروەها پێویستە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە بکەن.
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت، سوریا دەرفەتێکی باشی لەبەردەمدایە بۆ لامەکەزیەت و دیموکراسی، وتیشی لەگەڵ حکومەتی سوریا کاردەکەن بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانیان.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، وادەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسووڵەی خۆراک تا کۆتایی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە، لە مانگی داهاتووەوە پرۆسەکە لە رێی پارەدانەوە ئەنجامدەدرێت.
شارەوانی هەڵەبجە ناوەکانی قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی فەرمانبەرانی راگەیاند کە خاڵی خزمەتیان ٤٠ بەرەو سەرەوەیە.
بەپێی راگەیاندراوی پەرلەمانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ژمارەیەك یاسا گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، دیاترینیان هەمواری یاسای دامەزراوەی زیندانە سیاسییەكان و پرسی خۆپێشاندان و دەربڕینی بیروڕای ئازادە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ و سنبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە کەشدا، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە رۆژی دووشەممەوە خۆڵبارین لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەستپێدەکاتەوە و خێرایی با کەمێک زیاد دەکات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستپێکردنی وێستگەیەکی کارەبای غازی بێجی دووی لە پارێزگای سەڵاحەدین راگەیاند کە تواناکەی دەگاتە ١٠١٤ مێگاوات.
پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، کەسێک لە کاتی بەستنی سپلێت بۆ هاوڵاتییەک، بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەباوە گیانیلەدەستدا.
دوای دوو هەفتە لە رێککەوتنەکەیان، حکومەتى ماوەبەسەرچوو ئامادە نییە نەوت و داهات رادەستبکات؛ ١٢٠ ملیار دیناری داهاتى ناوخۆ ئامادەیە و بەرهەمهێنانى نەوتیش بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، بەڵام حکومەتى ماوەبەسەرچوو رادەستی بەغدای ناکات تا مووچەى مانگی شەش خەرجبکرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٦٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ ٧٠ دۆلار بەرزبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٦٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە.
ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ئۆپیک پڵەس، لەنێویاندا عێراق، روسیا، سعودیە، کازاخستان، عومان، کوێت، ئیمارات و جەزائیر لە کۆبوونەوەی داهاتوویاندا لە رۆژی ٣ـی ئەم مانگە، بڕیاری زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن.
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باس لە گرانی نرخی کارەبای ٢٤ کاتژمێری دەکات و دەڵێت، "ئەمە قبووڵ ناکەین".
رۆژنامەی زە ئۆرشەلیم پۆست بڵاویکردەوە، حەماس لە دانووستانەکانی ئاگربەستی غەزە کشایەوە و نێوەندگیران هۆشداری دەدەن لە قەیرانی مرۆیی غەزە.
پارتی مامۆستایەکی ئاینی لە دهۆک لەسەر رەخنەگرتن لە حکومەتى ماوەبەسەرچوو لە وتاردان دوورخستەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ماوەبەسەرچوو، کارەبا گرانەکە ژمارەیەک گەڕەکی دیکەی شاری دهۆکی گرتەوە.
ڤێتێرنەری شارەزوو لەکاتی پشکنینی گۆشتی ئاژەڵ لە کوشتارگەکاندا، بڕێک گۆشت و پارچەی ئاژەڵی خراپبووی لەناوبرد و هۆکارەکانی روونکردەوە.
لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق، چەند رێنماییەکی گرنگی ئاراستەی شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە زیارەتکاران دەگوازنەوە و دەڵێت، پێویستە شۆفێری جێگرەوە لە ئۆتۆمبێلەکاندا بوونی هەبێت و هەر شۆفێرێک بە خێرایی لێبخوڕێت، بە قورسی سزادەدرێت.