کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەست راگەیەندرا
بەشێک لە هاوڵاتییان و چالاکوانان و ئەندامانی رێکخراوی داکۆک بۆ یادی ٣١ـی ئاب، ئەمڕۆ لە وڵاتی بەریتانیا گردبوونەوە و وتییان، گردبووینەوە لە دژی ئەو خیانەتەی ٣١ـی ئابی ١٩٩٦ کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی دا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم دەڵێت، سبەینێ سێشەممە، دوا وادەیە بۆ پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنیی خۆراك بێ بەرامبەر، دەشڵێت، تا ئێستا چوار ملیۆن و ٦٣٨ هەزار و ٦٧٢ كەس لە هەرێمی كوردستان فۆڕمەكەیان پڕكردووەتەوە.
دارایی هەرێم دەڵێت، سبەی سێشەممە مووچەی مانگی شەشی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و رۆژی چوارشەممەش ومامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
لەگەڵ هاتنی مانگی ئەیلوول، وەرزی هاوینی گەرم کۆتایی پێدێت و سروشت خۆی بۆ وەرزی پاییز ئامادە دەکات، بەڵام دوو رێگەی جیاواز هەیە بۆ دیاریکردنی دەستپێکی ئەم وەرزە نوێیە، رۆژژمێری کەشناسی و رۆژژمێری فەلەکی، کە هەریەکەیان کات و بنەمای خۆی هەیە.
حکومەتی عێراق دەستیکرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی چاودێری کۆمەڵایەتی، سەرۆکی لیژنەی چاودێری کۆمەڵایەتیش دەڵێت، بڕی ٤٤٩ ملیار دینار تەرخانکراوە و دوو ملیۆن و ٨٨ هەزار خێزان لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق لێی سوودمەند دەبن.
ماتۆڕسوارێکى دیلیڤەرى لە کەرکوک، لەکاتى گەیاندنى خواردن، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیلی چەند هاوڵاتییەک، دەستگیرکران. دەشڵێت، یەکێکیان لە چەندین شوێنەوە فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە.
هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەڵێت، لە هەفتەی ئایندەوە کامێراکانی تیژڕەوی دەکەونە کار و سەرپێچییەکان تۆماردەکەن.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە شوقەکانی مامۆستایانی هەولێر کەوتەوە و دوای کاتژمێرێک لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانیەوە کۆنترۆڵکرا، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
تا دێت، نارەزایی هاوڵاتیان لە نرخی کارەبا گرانەکەى حکومەتى ماوەبەسەرچوو زیاتر دەبێت و سەرۆکی پێشووی دەستەی مافی مرۆڤ دەلێت، نرخی کارەبا لە پرۆژەى رووناکی بووەتە بارگرانی بەسەر هاوڵاتیانەوە و داوا دەکات پێداچوونەوە بە نرخەکەدا بکرێت.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، هێزە ئەمنیەكان بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك درۆنیان لە سنووری دەباشان و ئەزمەڕ خستە خوارەوە.
وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لیستی مووچەی مانگی شەشی بڵاوکردەوە، بە گوێرەی لیستەکەش، سبەینێ سێشەممە، مووچەی زۆربەی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت و پرۆسەکە تاوەکو رۆژی پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
کارەبای سلێمانی دەڵێت، نرخی یهك ئهمپێر كارهبای موهلیدهی ئههلی گهڕهكهكانی ناوشاری سلێمانی لە نێوان ١١ بۆ ١٢ هەزارە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان دەڵێت، لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێ، کەسێک بە چەقۆ کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، تەمویلی مووچەی مانگی شەش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
بەڕێوەبەری سایلۆكانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی رابردوو رەوانە کراوە و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و جوتیاران دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی.
ئەمڕۆ رۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانە لە قوتابخانە حکومییەکاندا و مامۆستایانیش دەڵێن، دواکەوتنی مووچە ئەمساڵیش کاریگەری لەسەر پرۆسەی خوێندن دەبێت.
لەدوای چەندین گردبوونەوە و مانگرتن و خۆپیشاندان لە نەخۆشخانە جیاجیاکانی هەرێم کە دەرچوانی پزیشکی دژی دانەمەزراندنیان ناڕەزاییان دەربڕی، دواجار حکومەتی ماوەبەسەرچوو بڕیاریدا ٧٧٥ کەسیان دابمەزرێنێت.
بومەلەرزەیەک بە گوڕی شەش پلەی رێختەر ئەفغانستانی هەژاند و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە نزیکەی هەزار کەسیش برینداربوون.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ تاوەکو کاتژمیر ١٢ـی شەو دوا وادەیە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمـی ئەلیکترۆنی خۆراک.
ڤیتامین سی پێویستە بۆ کارکردنی بەرگری جەستە و بەرهەمهێنانی کۆلاجین و چاکبوونەوەی برین و تەندروستی خانەکان بەگشتی.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٤٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٩٥ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو جێگیرە.
پزیشکانی ئوسترالیا یەکەم نەشتەرگەرییان لە جیهاندا بە بەکارهێنانی دوو سیستەمی ڕۆبۆتی پێشکەوتوو لە یەک کاتدا ئەنجامدا.
ئۆجەلان دەڵێت، دەرگای سەردەمێکی نوێ کراوەتەوە تا ئاشتی و دیموکراسی جێگەی شەڕ و وێرانکاریی بگرێتەوەو دەشڵێت، ئاشتییەکی راستەقینە تەنها بە بێدەنگکردنی چەک و شەڕ و پێکدادانەکان بەدەستنایەت.
بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، لە دوای ١٥ـی مانگی ئەیلوولەوە نزیکەی ٣٨٨ هەزار کارتی دەنگدان تەواو دەبێت و هاوڵاتییان دەتوانن وەریبگرنەوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، حكومەت هەوڵدەدات بوونی کۆمپانیا تورکییەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان لە عێراق بەهێزتر بکات و دەشڵێت، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بارزگانی نێوان عێراق و توركیا، ٢٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لە ئاوی گوندی هەمزەی ناوشوان لە نزیک چەمچەماڵ خنکا و تەرمەكەشی گەیەندرایە نەخۆشخانە.
دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی عێراق تەواوکردنی رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی خانەنشینان رادەگەیەنێت.
لە ساڵیادی ٣١ـی ئابدا، پارتی و یەکێتی رێکەوتوون کە هیچ لایەکیان باسی نەکەن لەکاتێکدا ساڵانی رابردوو بەردەوام هێرشی میدییای توندیان دەکردە سەر یەکتری.