ئەمڕۆ هەرکەسێک لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هاتبێتە هەرێم ٢٠ دۆلاری لێوەرگیراوە
پۆلیسى گەرمیان، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ٢٥ کارتۆن رۆنی ئۆتۆمبێلی لە ناحیەی رزگاری دزیبوو و بەنیازبوو لە ناوچەی پیشەسازی کەلار بیفرۆشێتەوە.
ئەمڕۆ لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هەرکەسێک هاتبێتە ناو هەرێمی کوردستانەوە ٢٠ دۆلاری لێوەرگیراوە بەبێ ئەوەی بزاندرێت بۆچی.
بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان دەڵێت، لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەی هەڵەبجەدا نزیکەی شەش ملیۆن دینار بۆ خواردن و سووتەمەنی خەرجکراوە.
ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی نوێبوەوە (IRENA) دەڵێت، عێراق تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ دەتوانێت ٣٠ هەزار مێگاوات کارەبا لە وزەی خۆر بەرهەمبهێنێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق گرێبەستی لەگەڵ تۆڕی راگەیاندنی عێراق بۆ چاپكردنی تۆماری دەنگدەران و چاپكراوە ناهەستیارەكان واژۆ كرد.
لە سنووری شێخان کۆگایەکی هەڵگرتنی پەتاتە ئاگری گرت، بەرگری شارستانی ئاکرێش دەڵێت، زیانی گیانی نییە و تەنیا زیان بەر کۆگاکە و بەرهەمی پەتاتەی جوتیارانی ناوچەکە گەیشتووە.
بەهۆی دان نەنان بە بڕوانامەکانیان؛ دەرچوانی كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان ماوەی پێنج رۆژە خێمەی ناڕەزایەتییان هەڵداوە و دوو رۆژیشە مانگرتنیان لە خواردن راگەیاندووە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانى عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانى عێراق و دەڵێت، نزیکەی ٧٠ هەزار ئامێری دەنگدان گەیشتونەتە نوسینگەکانی کۆمسیۆن و خۆیان پڕۆگرامی ئامێرەکان دەکەن.
ئاراس جەنگی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقیەکان وتی، لاهور جەنگی برای لە زیندانی ئاسایشی سلێمانییە و لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لایەنە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكات، وتیشی، لاهور هیچ پەیوەندییەکی بەو درۆنانەوە نیە لە دەباشان کەوتنەوە خوارەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، رێگریکردن لە سەردانیکردنی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان ئەوە پشتڕاستدەکاتەوە کە دۆسیەکە تەواو سیاسییە و شەقام لەم پێشێلكارییانە بێدەنگ نابێت.
پەروەردەی هەرێم دەڵێت، پرسیار و وەڵامەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەی وزاری لە رێگەی لینکێکەوە بڵاودەکرێتەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، رەوشی تەندروستی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە زیندان زۆر خراپە، پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێش دەڵێت، سەلامەتی گیانی سەرۆکی جووڵانەوەکەمان لەسەر ئەستۆی سەرۆکی یەکێتییە.
ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزێکی یەکێتییەوە دەڵێت، پارتی و یەکێتی پێیان وایە کە بە دەستگیرکردنی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆن، خەڵک دەترسێنن و درێژە بە حکومڕانی خۆیان دەدەن، بەڵام ئەوەی کە دەبێت ترسی هەبێت خودی دەسەڵاتدارەکانن.
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تەمەنی خانەنشین بوونی زیندانیانی سیاسیی لە هەرێم دەکرێتە ٦٥ ساڵ و لەم بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٥ پلەی سیلیزی.
بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بریکارەکانی خۆراک ئاگاداردەکاتەوە کە پێویستە ئەپی وەتسئەپ و تێلێگرام لە مۆبایلەکانیاندا هەبێت بۆ وەرگرتنی لیستی بەشەخۆراکی مانگانە.
دوای هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم، کۆمپانیای هەنت ئۆیلی ئەمریکی ئاشکرایکرد، دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردووەوە.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمیک پێش ئێستا لە سنووری پشدەر رووداوێکی سەختی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستدا
شارەوانی کەلار دەڵێت، بەمەبەستی نۆژەنکردنەوە شەقامێکی سەرەکی لەبەردەم کۆمیتەی شەهیدانەوە دادەخرێت.
دوای ئەوەی دوێنێ نرخی بتکۆین گەیشتبووە ١١٧ هەزار و ٤٢٠ دۆلار، ئەمڕۆ نرخی هەر بیتکۆینێک بە ١١٥ هەزار و ٥٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
زیاتر لە ٥١٠ ساڵ لەمەوبەر، لە شەڕێکی خوێناوی نێوان عوسمانییەکان و سەفەوییەکاندا، بە هاوکاری گەلی کورد کە لەلایەن مەلا ئیدریسی بەدلیسییەوە هان دران، عوسمانییەکان بۆ یەکەمجار توانییان بەسەر لەشکری سەفەوییەکاندا سەربکەون و سوڵتان سەلیم تەورێزی پایتەختی سەفەوییەکانی داگیرکرد.
لەمڕۆوە تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی دەستپێدەکەن بەو هۆیەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ئینتەرنێت لە هەرێم رادەگیرێت.
بەغدا تا رۆژى سێ شەممەی ئەم هەفتەیەی مۆڵەت داوە بە هەرێم تا پابەندی رێککەوتنەکان بێت، چاوگێکیش لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو وتی، ئەم هەفتەیە داهاتى ناوخۆ رادەست دەکەن و بڕیارە بەغداش مووچەى مانگی شەش بنێرێت.
نرخی زێڕ گۆڕانکاری بەسەرداهات و بە سێ هەزار و ٣٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٧٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، نرخەکەی جێگیرە.
چاوگێک لە وهزارهتی دارایی سوریا بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، سوریا دوو سفر و وێنهی سەرۆک کۆماری پێشووی وڵاتەکە لهسهر دراوهكهی لادهبات.
کلێر پاتەرسن، پزیشکی دەرونی کۆمەڵێک نیشانەی ئاشکرا کرد کە ئاماژەن بۆ گواستنەوە لە دڵەڕاوکێی ئاساییەوە بۆ دڵەڕاوکێی زۆر، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی قورس زیاد دەکات.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، تاوەكو ئێستا ٥٨١ كاندید بەهۆكاری جیاواز دوور خراونەتەوە و رەنگە ژمارەی دوورخراوەکان روو لە زیادبوون بکات.
میدیا عێراقییەکان دەڵێن، هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق دەستیان بە کشانەوە کردووە.
ناردنی مووچەى مانگی شەشی هەرێم قۆناغی باشى لە بەغداوە بریوە و ماوەتەوە سەر رادەستکردنی ١٢٠ ملیارەکە بە بەغدا، لەسەر نەوتیش وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی نەوت دەڵێن پرۆسەکە بەرەوپێشچوونی باشی بەخۆوە بینوە.