مامۆستایانی چاودێر لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ئاگاداردەکرێنەوە
دادگای سلێمانی جارێکی تر دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دواخست.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە و کەشناسی عێراقیش دەڵێت، لە سبەینێوە تۆز و خۆڵێکی کەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
بەیانی ئەمڕۆ لە سنووری زاخۆ سیستمی غازی ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە و بە هۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا کە برا بوون و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
پەروەردەی هەرێم لە راگەیەندراوێکیدا مامۆستایانی خوێندنگە حکومییەکان ئاگاداردەکاتەوە، سەرەتای مانگی ٩ رۆژی دەستبەکاربوونیانە لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی بۆ خولی دووەم.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، داهاتی نانەوتی هەرێم بۆ مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ٦٠٠ کاندید بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی بەکاندید بوون لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا دوورخراونەتەوە و پێشبینی دوورخستنەوەی زیاتری کاندیدەکانیش دەکەن.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٣٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٧ هەزار دینارە.
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، هەرێم ١٢٠ ملیار داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا کرد و دوای خەرجکردنی پارەی مووچە، لە ماوەی سێ تا پێنج رۆژدا مووچەی تەواوی موچەخۆران دابەشدەکەن.
دوای زیاتر لە دوو هەفتە لە دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانی سەرۆکی جوڵانەوەکە لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبن.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی یەک دۆلار نزمبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دوای هەڵهاتنی لە رووداوەکەدا، تۆمەتباری بکوژی رووداوەکەی گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی دەستگیرکرا.
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دیاریكردنی سزای تیژڕهوی بۆ ئۆتۆمبێلهكان پۆلێنكراون بۆ گروپی ئۆتۆمبێلی گهوره و بچوك، ئهگهر خێرایی شهقامێك ١٠٠ كیلۆمهتر بێت لهكاتژمێرێكدا، بۆ ئۆتۆمبێلی گهوره دهبێته ٨٠ كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، کەمێک پێش ئێستا، لە رووداوێکی تەقەکردندا ژنێک کوژراوە.
گرفتی کەمئاوی لە هەولێر و سلێمانی بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا.
حکومەتی عێراق بریاری ناردنی مووچەی مانگی شەشیداوە چاوەڕوانی هەرێمە بۆ ١٢٠ ملیارەکەی داهاتی ناوخۆ رادەستبکات، بەڵام رادەستی نەکردووە و چاوگێکی حکومەتە ماوەبەسەرچووەکەش بە ئێن ئاڕ تی وت، سبەینێ پارەکە دەنێرن بۆ بەغدا.
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ماوەی ١٦ رۆژە شاسوار عەبدولواحید بە ناهەق و بە بڕیاری سیاسیی دەستگیرکراوە. دەشڵێت، "پەیام و بڕیارەکانی شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە جێبەجێ دەکەین".
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەڵێت، بۆ یەکەمجار تیمێکی پشکنەری دەزگاكه گەڕاونەتەوە ئێران لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی تاران لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا.
كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق سیستمێكی تایبهت به بانگهشهی ههڵبژاردن پهسند دهكات، هاوكات هۆشداری دهدات و دهڵێت، له ئهگهری سهرپێچیكردنی سیستهمهكه، كاندید دوور دهخرێتهوه.
جێگری سەرۆکی رێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی دەڵێت، لە عێراقدا سەدان هەزار کەس بێسەروشوێنن و دەشڵێت، لە عێراق کەیسیان بۆ زیاتر لە ٣٠ هەزار کەسی بێسەروشوێنبوو کردووەتەوە.
بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی بەرمین کەوتن لە سنووری چۆمان، بەرپرسی راگەیاندنی دەزگای مینی هەولێریش بە ئێن ئاڕ تی وت، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە.
سبەی پێنجشەممە، دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لە دادگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت، هاوڵاتیانیش بۆ پشتیوانیی شاسوار عەبدولواحید لەناو دادگای سلێمانی ئامادە دەبن.
دوای بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٢ هەزار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، هانی هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراقیان داوە بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی تۆکمە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان.
بەهۆی کڕینی نەوتی رووسیاوە، سەرۆکی ئەمریکا ٢٥٪ باجی دیکەی بەسەر هیندستاندا سەپاند، بەوەش کۆی ئەو باجەی سەپاندوویەتی بەسەر وڵاتەکەدا گەشتە ٥٠٪.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، سبەی لەبەردەم دادگا ئامادە دەبن بۆ ئەوەی بەم دەسەڵاتە بڵێن نەخێر بۆ هەموو ئەو کارە قیزەونانەی دەیکەن و دادگاکانتان کۆنتڕۆڵکردووە، وتیشی پاڵپشتیکردنی شاسوار عەبدولواحید پاڵپشتیکردنە لە حەق.
بە مەبەستی ڕێگریکردن لە داگیرکردنی زەویەکانیان جووتیارانی کورد لە سنووری خورماتوو گردبوونەوە
بەڕێوهبهرایهتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، کە هەردووکیان بە ئاراستەی جیاواز رۆیشتوون پێکیانداداوە بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلێكیان گیانی لهدهستداوه.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، هەوڵدەدەین ئەمڕۆ ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بکەین بۆ ئەوەی لە هەینی یان شەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
دەرکەوتووە ئەو دژە ئۆکسێنەرانەی لە چای سەوزدایە یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و نەخۆشی شەکرە دەدات، لە هەمان کاتدا یادەوەری و تەندروستی دڵ باشتر دەکات.
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە عێراق دەڵێت، پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ لە فراکسیۆنی کوردستان و عێراقیش رێگریان لێکراوە سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکەن لە زیندان و دەشڵێت، بڕیاری دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید سیاسیە و یاسایی نییە.