مەرج و شێوازەکانی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حەج بۆ ساڵی ئایندە
ئەو وادەیە تەواوبوو کە دەبوو دواین رۆژی راگرتنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بێت، بەڵام راگرتنەکەی درێژکرایەوە بۆ رۆژی چوارشەممە و بڕیارە پێنجشەممە بۆ جاری دووەم سەرۆکی جوڵانەوەکە بچێتەوە بەردەم دادگا.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵیت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا جارێکی تر تاقیکردنەوە بۆ ئامێرەکانی دەنگدان ئەنجامدەدرێت. دەشڵێت، تا ئێستا ٦٢٧ کاندید بە هۆکاری جیاواز دوورخراونەتەوە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە و سبەینێش لە کاتەکانی بەیانییەوە تاکو نیوەڕۆ تۆز و خۆڵ ئاسمانی هەرێم دەگرێتەوە؛ پلەی گەرماش بەردەوامە لە نزمبوونەوە، هەروەها کەشناسی عێراق دڵنیایی دەدات، کە سبەینێ شەپۆلێکی خۆڵبارین دەستپێدەکات.
حەج و عومرەی هەرێم شێواز و مەرجەکانی خۆتۆمارکردنی کۆمپانیاکانی حەج لە سیستمی ئۆنلاین بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، ئەو کۆمپانیایانەی کە بەپێی هەڵسەنگاندنی ئەمساڵ باشترین بوون لە خزمەتکردنی گەشتیاران، بەبێ تیروپشک لە وەرزی حەجی ساڵی داهاتوودا ناویان دێتەوە.
دوای بەرزبوونەوەی نرخەکەی، ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
دوای زیاتر لە ٨٠ رۆژ لە دواکەوتنی؛ سبەى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزیرانی عێراق دەکرێت و ئەگەر هەرێم پابەندیەکانی جێبەجێ بکات، چاوەڕوان دەکرێت بریاری ناردنی مووچە بدرێت.
ئەمڕۆ ساڵیادی ئەنفالی ناوچەکانی بادینانە کە ٣٧ ساڵ لەمەوبەر لەدوای وەستانی شەڕی ئێران و عێراق، رژێمی پێشوو ناوچەکانی ئامێدی ئەنفالکرد و لە بەرەبەیانی ٢٥ـی ئاب فڕۆکە جەنگییەکان کیمیابارانی گوندەکانی برجینی ناحیەی زاوێتە و ئەوبەری زێی خاپور و هێسی و خەرابیا و یەکمالەی کیمیابارانکرد.
دوای ئەوەی کە بڕیاربوو پڕۆسەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە ئەمڕۆدا کۆتایی بێت، پسوڵەی جۆراکی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو وادەیە هەتاوەکو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژکرایەوە.
دوای گۆڕانکاری بەرچاو لە نرخەکەی؛ ئەمڕۆ بەهای کانزا زەردەکە بە سێ هەزار و ٣٦٥ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ـیش بە ٦٧٤ هەزار دینارە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ٤٢ کاندیدی دیکە لە لیستی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق دوورخرانەوە.
دوای کۆبوونەوەی ئاگربەستی جەنگی روسیا و ئۆکرانیا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٧ دۆلار و ٨١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک بەرزبووەوە
شارەزایان دووپاتیان کردەوە کە هەر گۆڕانکارییەک لە رەنگی ددانەکان رەنگە ئاماژەیەک بێت بۆ کێشە تەندروستییەکان، ئاماژەیان بەوەش کردووە کە پشکنینی بەردەوامی ددان بەشدارە لە خۆپاراستن لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان.
تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون، دوای مانەوەی بۆماوەی ١١ رۆژ، لە نەخۆشخانەیەکی شارى دهۆک، گیانی لەدەستدا.
دوو کەس بەتۆمەتی ئەنجامدانی دوو تاوانی جیاواز لە ناو شاری هەولێر، دەستگیر کران، پۆلیس دەڵێت، کحول و پارەیان دزیوە.
کچە کوردێکی تاراوگە کە سەرقاڵی دروستکردنی رۆبۆتێکە بە زیرەکیی دەستکرد، وەک خۆی دەڵێت رۆبۆتەکەی زۆر جیاوازە و دەشیەوێت ناوی کوردستان بباتە ناو جیهانی رۆبۆتە زیرەکەکانەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئاماری فەرمی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری و حاڵەتەکانی جیابوونەوەی بۆ مانگی تەمموزی ئەمساڵ لە سەرانسەری دادگاکانی تێهەڵچوونەوەی وڵاتدا (جگە لە هەرێمی کوردستان) راگەیاند، بەپێی ئامارەکان، لەم مانگەدا ٢٢ هەزار و ٦٧٧ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.
لە لیبیاوە ٢٥ کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان لەلایەن باڵیۆزخانەی عێراق لە زیندان ئازاد کراون و دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
پزیشکی دادی سلێمانی دەڵێت، پێنج تەرم لە شەڕەکەی لالەزار هێنراونەتە لایان و چواریان رادەستی کەسوکاریان کراونەتەوە، بەپێی خەمڵاندنەکان شەڕەکەی لالەزار ملیۆنان دۆلار زیانی هەبووە.
وهزیری دهرهوهی روسیا دەڵێت، سهرۆكی روسیا ئامادهیه لهگهڵ سهرۆكی ئۆكرانیا كۆببێتهوه، بهمهرجێك كارنامهكه گونجاو بێت.
وهزیری خوێندنی باڵای عێراق بڕیاریدا رێگه بهو خوێندكارانه بدرێت كه نهیانتوانی تاقیكردنهوهی وهرزی یهكهم بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ ئهنجام بدهن، تاقیكردنهوهكانی خولی دووهم ئهنجام بدهن.
نزیکەی هەفتەیەکە دەرچوانی دانەمەزراو لە خانەقین بەهۆی دان نەنان بە بروانامەکانیان گردبوونەتەوە و نوێنەری دەرچووە دانەمەزراوەکان دەڵێت، داوا دەکەن بڕوانامەکانیان پێبدرێتەوە دەشڵێت، ماوەی دوو رۆژە دەستیان کردووە بە مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە.
شاندی هەرێم و بەغدا کۆبوونەوە و چاوگێکیش بە ئێن ئاڕ تی وت، بهپێی لێكتێگهیشتنی نوێی نێوان ههرێم و بهغدا، ههرێم ١٢٠ بۆ ١٣٠ ههزار بهرمیل نهوت رادهستدهكات، بەپێی زانیارییەکانیش پێویستە لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا هەرێم پابەندییەکانی جێبەجێ بکات.
حکومەتی عێراق دەڵێت، توانای پاڵاوتنی نهوت گهیشتووەته ملیۆنێك و ٣٠٠ ههزار بهرمیل له رۆژێكدا، بهوهش وڵاتهكه گهیشته ریزی ئهو وڵاتانهی كه توانای پاڵاوتنی له ئاستێكی بهرز دادهنرێت.
شاندێکی هەرێم لەسەر گرفتی مووچە و داهاتی ناوخۆ لە بەغدایە و رێباز حەملانیش دەڵێت، هیوادارین ئەمڕۆ ئەنجامی کۆتایی بەدەستبێت.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، لە گوندەکانی سنووری شارباژێر ئاگرکەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی نۆ هەزار دۆنم پووش و پاوان و باخی هاوڵاتییان سووتا.
پەرلەمانتارێکی پێشووی نەوەی نوێ پەیامێک ئاڕاستەی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکات و دەڵێت، تاکەی کۆتایی هەفتە رێکەوتن دەکەن و سەرەتای هەفتەی دواتر خۆتانی لێ دەدزنەوە و جێبەجێی ناکەن؟؛ تاکەی بەرمیلی نەوت لە رێگای قاچاغ بە (٣٠) دۆلار دەفرۆشن و لە رێگای سۆمۆ بە (٧٠) دۆلار نایفرۆشن؟
لە سنووری ئیدارەی راپەرین، بەهۆی فرۆشتنی هێلکەی خراپبوو؛ رێکاری یاسایی گیرایە بەر خاوەنی کۆگایەک و بڕێکی زۆر لە هێلکەش کە خراپبووە، دەستیبەسەرداگیرا.
ئەمڕۆ دوایین وادەی راگرتنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بوو؛ بەڵام راگرتنەکەی تا چوارشەممە درێژکرایەوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەڵێت، رێژەی هەڵئاوسان لە عێراق لە مانگی تەمموزدا بەروارد بە مانگی حوزەیراندا بە رێژەی ١.٢٪ کەمیکردووە.
لەسەر چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی کە پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لەسەری جوڵاندبووی؛ پارێزگاری پێشووی کەرکوک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە.