راگەیەندراوی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لەبارەی مووچە
حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم دەڵێت، هەموو پابەندییەکانی خۆمان بەرامبەر بەغدا لەچوارچێوەی لەیەکتێگەیشتنی هاوبەش جێبەجێکردووه، دەشڵێ، پیویستە حکومەتی عێراق مووچە بنیرێت.
پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت،" کۆبونەوەی چی دەکەن؟ جورئەتتان نەکرد لەو سەدان ملیار دۆلارەی لە خەڵکتان دزیووە موچەیەکی لێ دابەش بکەن". دەشڵێت، " باشترە تەوتینی مووچە بکەن و ئیتر لە کۆڵ کۆبوونەوەی بێ مانا و دانانی لیستیش دەبنەوە".
بە بڕیاری دادگای دەستووری تورکیا، نزیکەی ٧٠٠ ئەندامی پەکەکە ئازاد دەکرێن، کە پێشتر بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆرستی دەستگیرکرابوون.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەڵێت، بە تۆمەتی نانەوەی ئاگرەکەی بەرزنجە لە سنووری سلێمانی، کەسێکی دیکە دەستگیرکرا کە بەهۆیەوە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ دۆنم زەوی و ٥٠ دۆنم رەز و باخ و ژمارەیەک داری سروشتی سووتان.
بەمەبەستی زیاتر خزمەتکردنی شارەکە، سەنتەری ئۆتیزمی کفری بەپێی چەند رێنماییەک منداڵانی ئۆتیزم وەردەگرێت.
دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی دۆلار لە ماوەی رابردوودا، ئەم هەفتەیە نرخی دۆلار بەردەوام بووە لە دابەزین و ئەمڕۆش ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٣٨ هەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
پارێزگای دیالە بە فەرمی ناحیەی قەرەتەپەی بە قەزا ناساند و وتی، بڕیاریانداوه شارهدێی جهبارهش له قەزای خانهقین داببڕێنن و بیلکێنن به قەزای قهرهتهپەوە.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لە ناوەندێکی تەندروستی شارەکە، تەنها لە یەک هەفتەدا زیاتر لە هەزار چارەخواز سەردانی پزیشکی پسپۆڕی پێستیان کردووە و ٢١٤ نەشتەرگەری پێست ئەنجامدراوە.
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری سەردانی بەغدا بكات، لە هەمان كاتدا رێكارەكانی تەواوكاری تەمویلی مووچە تەواو بێت و ئەمڕۆ پارە بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، بانگەشەی نەهێشتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران تەنها خەیاڵە و ئامادەن بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازیی دژی ئیسرائیل.
بەڕیوەبەرایەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ئێن ئاڕ تی وت، لە ئێستادا پێنج ملیۆن و ٣٥٠ کەس بەشەخۆراکی مانگانە وەردەگرن و ٧٤٪ی هاوڵاتیان فۆڕمی پسووڵەی خۆراکیان پڕکردووەتەوە و پڕۆسەکەش بەردەوامە.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەکانی گەرما دوبارە بەرزدەبنەوە بۆ نزیکەی ٥٠ پلەی سیلیزی لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ لە هەوادا.
وتەبێژی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، ساڵی داهاتوو کامێرای چاودێری و ئامێری GPS لەناو پاسەکانی تایبەت بە گواستنەوەی قوتابیان دادەنرێت.
ماوەی ٢١ مانگە بە بەردەوامی لە کەرتی غەززە شەڕ و ئاڵۆزییە و کۆمەڵگەی پزیشکی لە کەرتی غەززە دەڵێت، تەنها لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری رابردوودا ٢١ مناڵ بەهۆی دەست نەگەیشتن بە خۆراک و برسێتیەوە گیانیان لەدەستداوە و خەڵکی مەدەنی ئیسرائیلیش "شۆڕشی ئارد"ـیان دژ بە حکومەتەکەیان دەستپێکرد.
بڕیارە حکومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێم لەبارەی پرسی مووچە و جێبەجێکردنی دەقی رێککەوتننامەکەی هەرێم و بەغدا کۆببێتەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی عێراق، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گفتوگۆی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، هاوکات داوای لە هەرێم کردووە کە داهاتی نەوتی رادەست بکات. هەروەها جەختی لە لێپرسینەوە لەو کەسانە کردووەتەوە کە بەرپرسیارن لە هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٤٢٢ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٧ هەزار دینارە.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبارەی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرەکەی کوت بڕیاردا بە جێبەجێکردنی راسپاردەکان لە ماوەی یەک مانگدا، هەروەها كۆبوونەوەی بەپەلەی پارێزگارەکان و لابردنی سەرجەم سەرپێچیەکانی پەیوەست بە سەلامەتی و بەرگری شارستانی.
دەزگای مینی سلێمانی و تیمی مین هەڵگرتنەوەی پێنجوێن، تەقینەوەیەکی بەهێز دەکەن لە شاخی ناوشاخان و تەقینەوەکەش لە ناوبردنی پاشماوەی مین و تەقەمەنییە.دەشڵێت، دەیانەوێت خەڵک و دانیشتووانی نەترسن و ئاگاداربن کە ئەوانن مین دەتەقێننەوە.
شەوی رابردوو چاوگێکی باڵای حکومەتی عێراق بە فراکسیۆنی نەوەی نوێیان وتبوو مووچە دەنێردرێت دوای نزیکەی ٩٠ رۆژ چاوەڕوانیی، دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی دا و بڕیارە سبەینێ تەواوی پارەکە بگاتە هەرێم. سودانییش دەڵێت، پێویستە هەرێم پابەندی رێککەوتنەکان بێت تا وەزارەتی داراییش مووچە بنێرێت.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت، دوو کەسیان بە تۆمەتی دزینی بڕێکی زۆری کێبڵی ئینتەرنێت دەستگیرکردووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غەززە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا زیاتر لە ٣٠ کەس لە برسا گیانیان لەدەستداوە کە ١٢ـیان منداڵ بوون.
حکومەتی ئەڵمانیا لە دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆ ٤٣ پەنابەر دیپۆرتی بەغدا کراونەتەوە.
دوای نزیکەی ٩٠ رۆژ چاوەڕوانی، دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی دا و بڕیارە سبەینێش تەواوی پارەکە بگاتە هەرێم و حکومەتی ماوەبەسەرچووش لیستی مووچە بڵاوبکاتەوە.
دوای نزیکەی سێ مانگ لە دواکەوتنی مووچە و دۆخی خراپی هاوڵاتیان، سەرۆکی پارتی دەڵێت، سوپاسی خۆڕاگریی هاوڵاتیان دەکات.
وەزارەتی پەروەردەی عیراق بڕیاریدا بەبۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە، كە لە تەواوی عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە لە مانگی ١١ بەڕێوە دەچێت، نزیكەی ١٠ رۆژ بكرێتە پشوو.
كەمێك لەمەوبەر ئاگر لە بەشێكی فاملی مۆڵی هەولێر كەوتەوە و چەند کەسێک لە شوێنی رووداوەکە بە ئێن ئاڕ تیان وت، ئاگرەكە لە تەشەنەكردندایە و کۆنترۆڵ نەکراوە.
بەغدا و ئەنقەرە دەستیان بە گفتوگۆ کردووە بۆ رێککەوتنێکی فراوانتر سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی عێراق لە رێگەی تورکیاوە.
ئەمڕۆ تیروپشک بۆ دابەشکردنی زەوی فەرمانبەران لە شارەوانییەکانی قوشتەپە و دارەشەکران بەڕێوەچوو و زیاتر لە سێ هەزار فەرمانبەر سوودمەندبوو.