نوێترین زانیاری لەبارەی هاتنی شاندە باڵاکەی عێراق بۆ هەرێم
دوای بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەهۆی هێرشەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی هەرێم ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤١ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، خۆڵبارینیکی کەم ئاسمانی ناوچەکە دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما بە بەرزی دەمێننەوە، کەشناسی عێراقیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن پلەکانی گەرما بگاتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی و خۆڵبارین بەردەوام بێت.
چاوگێک لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە ئێن ئاڕ تی وت، شاندە تەکنییەکەی بەغدا لە هەرێمن و راپۆرتی خۆیان لەسەر خەرجی و داهاتەکان ئامادە دەکەن، وتیشی، بڕیارە سبەی یان دوو سبەی شاندە باڵاکە بێنە هەرێم و دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن سەبارەت بە پرسی مووچە و هەناردەکردنی نەوت.
لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی کوێستانەکانی برادۆست، میـن بە هاوڵاتییەکدا تەقییەوە و بووە هۆی گیانلەدەستدانی.
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، زیاتر لە ٥٨ هەزار و ٦٠٠ تۆن گەنمیان لە جوتیاران وەرگرتووە.
هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، لەسەر رێگای کەلار – رزگاری، بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان، ماتۆڕسکیلێک کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانلەدەستدا.
میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن، سەرۆکی ئەمریکا فشار لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ دەستهەڵگرتن لە جەنگی غەززە، دەیەوێت کۆتایی بە سەرجەم ململانێکانی جیهان بهێنێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٢٧٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٠ هەزار دینارە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی جێگیرە.
سهرۆكی روسیا دەڵیت، ئامادهن بۆ گهڕێكی دیكهی دانوستانهكان لهگهڵ ئۆكرانیا له ئیستەنبوڵ و ئاڵوگۆڕی زیاتری دیلەکانی جەنگ.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، لەسەر دوو سایدی رێگای سپیلک، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW خۆی كێشاوە بە گادرێلی رێگاكەدا و بەهۆیەوە کەسێک برینداربوو.
سەرۆکی ئەمریکا لە ناوبردنی تەواوی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانی راگەیاند کە لەلایەن هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کراونەتە ئامانج و دەشڵێت، تاران بەم نزیکانە ناتوانێت دەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی بكاتەوە و دامەزراوەی ئەتۆمی نهێنی لە ئێران بوونی نییە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق دەڵێت، دوای دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە رووی هاتووچۆی فڕۆکەکاندا لە ئاسمانی عێراق، فڕۆکەخانەکانی عێراق وردە وردە گەشتەکانیان ئاسایی دەبێتەوە و دەشڵێت، هاتووچۆکردنیان زۆر چالاکە لە ئێستادا و پێشبینیش دەکرێت لە ماوەیەکی تردا زیاتر چالاک بێت.
سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت، ئەگەر تاران وەڵامی هێرشەکانی تەلئەبیبی نەدایەتەوە، ناوچەكە رووبەڕووی جەنگی گشتگیری كۆنتڕۆڵ نەكراو دەبووەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، وردبینیكردنی زانیارییهكانی کاندیدەکان و ئاستی شایستهییان دوای ئهوهی دهگاته ناوهندیی نیشتمانیی كۆمیسیۆنهكه ١٥ رۆژی پێویسته و وتیشی، وهزارهتی ناوخۆی حكومهتی ماوەبەسەرچووش لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارهكانی تر سهرپهرشتیی پڕۆسهی وردبینییهكه دهكات.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر دەڵێت، تیمی ژێرئاو کەوتنی خەباتی سەر بە بەڕێوبەرایەتییان ئاگادارکرانەوە لە بوونی تەرمێک لە ناو ئاوی زێی گەورە لە سنووری خەبات، دواتر تیمەکانیان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و توانیان تەرمی هاوڵاتییەکی کوردی دانیشتووی خەبات دەربهێننەوە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکان گەرما لە زۆرێک لە ناوچەکانی جیهاندا، پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە مەترسییە تەندروستییە شاراوەکان کە ئەگەر چارەسەر نەکرێن، مەترسی لەسەر ژیان دروست دەکەن.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەخولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، نزیکەی دوو مانگە مووچە دابەشنەکراوە و مووچەخۆرانی هەرێم مووچەکانیان وەرنەگرتووە، زیاتر لە ٣٧ هەزار خانەنشین شەش مانگە یەک مووچەیەیان پێ نەدراوە، دۆخی مووچەخۆران زۆر خراپە و پارتی و یەکێتی لە دزینی داهاتی ناوخۆ و نەوت و گومرگەکان بەردەوامن بەبێ ئەوەی هەست بە بەپرسیارێتی بکەن و ئەو داهاتە بگەڕێننەوە و مووچەی پێ دابەشبکەن.
لیژنەی باڵای تەکنیکی ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری، بە سەرۆکایەتی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، سێیەمین ستراتیژی کەمکردنەوەی هەژاری لە عێراق بۆ ساڵانی ٢٠٢٦ ـ ٢٠٣٠ پەسەندکرد، کە پلانەکە هەرێمی کوردستانیش دەگریتەوە.
تیمی ژێر ئاو کەوتنی خەبات دەڵێت، تەرمی کەسێکیان لە ناو زێی گەورەدا دەرهێناوە، کە تا ئێستا ناسنامەکەی ئاشکرا نییە و کەسوکاری ئەو هاوڵاتییە نادیارن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە زیانی زۆری بە دارستان و پاوانی کوردستان گەیاندووە و مەترسی زۆری بۆ سروشت و ژینگە و ژیانی ئاژەڵ و باڵندە کێویەکان هەیە.
سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لەگەڵ چین رێککەوتنێکی نوێیان ئەنجام داوە، میدیاکانی ئەمریکاش دەڵێن، رێککەوتنەکە سەبارەت بە خێراکردنی ناردنی کانزا دەگمەنەکانە بۆ ئەمریکا.
وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک و دەستیپێکردووە و رسومات خراوەتە سەری.
زانکۆی زانست و پیشەسازیی ئێران کوژرانی زانایەکی دیکەی ئەتۆمی وڵاتەکەی پشتڕاستکردەوە، کە یەکێک بووە لە مامۆستایانی زانکۆکە.
دەستەی گومرگی عێراق دەڵێت، ٨٠٪ی پڕۆژەی سیستەمی چاودێریکردنی دەروازە سنورییەکانی تەواو بووە، دەشڵێت، پرۆژەکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قاچاخچێتی و بەرزکردنەوەی داهاتی وڵات.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئاهەنگی هاوسەرگیری خاوەنی کۆمپانیای ئەمەزۆن نزیکەی ٥٥ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و بە یەکێک لە گرانترین هاوسەرگیرییەکانی جیهان دەناسرێت.
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، دەستیانکردووە بە وردبینیکردن لە لیستی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و وتیشی، هەرکەسێک هەوڵی سەرپێچی و دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن بدات، سزا دەدرێت.
کشتوکاڵی دهۆک دەڵێت، لە سنووری پارێزگای دهۆک جوتیارێک کە تۆی پەتاتەی لە جۆری “Riviera” بەرهەم هێناوە، لەلایەن کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییەوە نازناوی ئەفسانەی بەرهەمەکەی پێ درا.
بۆ ئەمرۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم لە نزمیدا جێگیرە و نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٤١ هەزار و ٢٥٠ دینار.
بازرگانی عێراق دەڵێت، بڕیاریدا ٥٠٠ ملیار دیناری دیکەش وەك شایستە بۆ جوتیاران خەرج بكرێت.