فراکسیۆنی نەوەی نوێ بۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو: ئەگەر رێککەوتنتان پێ ناکرێت؛ خۆتان مووچە دابەشبکەن
ئەندامێکی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت، حکومەتەکەی سودانی سەرکەوتوو و دادپەروەر نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ مووچەخۆران و بەڵێنی هەڵبژاردنی پێ نادەنەوە. دەشڵێت، مانگی ئەیلولی داهاتوو رووبەڕووبونەوەكان جارێكی تر سەرهەڵدەدەنەوە، رەنگە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراقیش هەبێت.
نەخۆشخانە حکومییەکان دەرمانیان تێدا نییە و حکومەتی ماوەبەسەرچووش دەڵێت، لەم کابیەنەیەدا شۆڕشیان بەرپاکردووە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، قۆناغی دەنگدانی ئەزموونی ئەنجامدرا و ئامێرەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی بە سەرکەوتووانە تاقیکرانەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ماوەبەسەرچوو ناتوانێت پابەندی رێککەوتنەکان بێت، با خۆی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشبکات، دەشڵێت،" هەفتەیەک مۆڵەت دەدەین بە حکومەتی ماوەبەسەرچوو، ئەگەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکرێت، ئەوا هەڵوێستی جددیمان دەبێت".
نرخی یەک بتکۆین گەیشتە ١٢١ هەزار و ٧٠٠ دۆلار، بەراورد بە ماوەی رابردوو بەهایەکی پێوانەیی تۆمارکرد.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٧٨ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٦ هەزار دینارە.
چاوگێکی ئەمنی بە ئێن ئاڕ تی وت، شەوی رابردوو لە ناحیەی قۆرەتوو لە سنووری گەرمیان، بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان چەند کەسێکدا، هاوڵاتییەک کوژرا و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربوو.
کەناڵی جەزیرە رایگەیاند، تیمێکی رۆژنامەوانی کەناڵەکەیان کە بۆ رووماڵی جەنگی غەززە لە فەڵەستین بوون، لە یەکێک لە کەمپەکاندا بە بۆردومانی سوپای ئیسرائیل گیانیانلەدەستدا.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ٢١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو لە جێگیریدا مایەوە.
پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو لە عێراق دەڵێت، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو رێکەوتنەکان شکستیانهێناوە و خەرجکردنی مووچەی هەرێم دواکەوتووە.
سهنتهری ئهڵمانی بۆ زانستی زهوی دەڵێت، بوومهلهرزهیهك به گوڕی ٦.١٩ پله له قوڵایی ١٠ كیلۆمهتر توركیای ههژاند.
وهزارهتى بازرگانى هەرێم دهڵێت، بەشەئاردی حەوتەم و بەشەخۆراكی پێنجەمی ئەمساڵ له ههرێم دابەش دەكرێت و لهم ههفتهیه دهگاته دهستى هاوڵاتییان.
تیمی پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق دەڵێت، بەبێ بەرامبەر سیستمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە دەدەنە خێزانە کەم دەرامەتەکان.
پێش هەموو شتێك با بزانین ئەستێرەی گەلاوێژ چییە؟ ئەستێرەی گەلاوێژ، رووناکترین ئەستێرەی ئاسمانە و یەکێکە لە نزیکترین ئەستێرەکان لە زەوی، تیشکدانی ئەستێرەی گەلاوێژ ٢٥.٤ هێندەی خۆرە.
کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، بەهۆی پەرەپێدانی پێنج بەرنامەی زانستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کەم بارانی و کەم ئاوی، بەکارهێنانی ئاویان لە کشتوکاڵکردندا بە رێژەی ٦٠٪ کەمکردووەتەوە.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهات و بەهۆی پابەند نەبوونی حکومەتی ماوەبەسەرچوو بە رێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا باسی مووچە نەکرا
چاوگێک لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ بە ئێن ئاڕ تی وت، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە شارەزوور بەدەستڕێژی گولـلە کوژرا.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئاشکراکردنی ژمارەی لیست و کاندیدەکان بە مانای ئەوە نییە بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکرێت.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا رۆژی پێنجشهممهی داهاتوو بكاته پشوو لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق بهبۆنهی چلەی ئیمام حوسێن.
لە گەڕەکی شێروانەی کەلار، ھاوڵاتییەک لەناو بیری ماڵێک کارەبا گرتی و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
ئەنجومەنی نیشتمانی بۆ نیشتەجێکردن، کار لەسەر سڕینەوەی قەرز و قەرزە نیشتەجێبوونەکانی سەر خانەوادەی شەهیدانی هێزە ئەمنییەکان و قوربانیانی تیرۆر دەکات کە یەکەی نیشتەجێبوونیان لەو کۆمەڵگایانەدا وەرگرتووە کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق جێبەجێ دەکرێن.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێداچوونەوەی بە دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە چاکسازی بانکی کرد و جەختی لە گرنگی رێبازی بەشداریی و راوێژکاری لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکەکانی دیكە کردەوە و بڕیاریدا گفتوگۆیەکی فراوان لە نێوان بانکی ناوەندی عێراق و بانکەکانی دیكە بكرێت و دڵنیاییان پێبدرێت لەبارەی چاكسازیەكانەوە.
کۆمپانیای دانەغاز راپۆرتی دارایی نیوەی یەکەمی ئەمساڵی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئاستی بەرهەمهێنانی غازیان لە هەرێمی کوردستان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا بەرزبووەتەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کۆتا وادەی بۆ تۆمارکردنی منداڵان لە باخچەکانی منداڵان و قوتابخانەکان ئاشکرا کرد و دەڵێت، وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێم رایگەیاند، بە هاوکاریی فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری، پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجیان کرایە ئەلیکترۆنی.
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆببێتەوە و چاوەرێ دەکرێت پرسی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم و بەغدا گفتوگۆی لەسەر بکرێت و باس لە دواین رێکارەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشیش بکرێت.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی قەتەر، کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئازادکردنی هەموو بارمتەکان تاوتوێ دەکەن.
وتەبێژی ئەپیکور سەبارەت بە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بە ئێن ئاڕتی وت، چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی گفتوگۆکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمن لە نێوان هەرێم و بەغدا و لایەنەکانی دیکە.
جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆكی حكومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، نزیکەی ٨٠٪ مووچەخۆرانی سلێمانی لە هەژماری من ناویان تۆمارکردووە، دەشڵێت، دابەشکردنی کارتی بانکی بەسەر مووچەخۆران خێراتر دەکەن و دانانی ئامێری راکێشانی پارە لە شوێنەکان زیاتر دەکەن.
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، هەرێم تەواوی داواکارییەکانی بەغدای جێبەجێکردووە و ئامادەن بۆ دەسپێکردنەوەی هەناردەی نەوت. دەشڵێت، سبەینێش یاداشتەکەیان سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ دەدرێتە دەستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.