لە سنووری کەرکوک کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
کرێکارێك لە داقوق، سەقفی خانوویەک بەسەریدا رووخا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، هاوکات دوو کرێکاری تریش بەهۆی رووداوەکەوە برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
بەرگری شارستانی هەرێم ئاماری خنكان لە رووداوە جیاجیاكانی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، تەنها ئەمڕۆ ٦ كەس خنكاون.
گرفتی کەمئاوی لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی هەیە و نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر هاوڵاتییاندا و ئەمڕۆش ئاو بەسەر چەند گەڕەکێکی سلێمانیدا دابەش کرا و پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێش وتی، ساڵانێکی زۆرە کێشەی بێئاوی هەیە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو هیچ پلان و چارەسەرێکی نییە بۆ ئەو گرفتە.
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی تۆمەتبارێك لە رانیە راگەیاند، كە بەناوی جادووكردنەوە پارەی لەچەندین هاوڵاتی وەرگرتووە و دواتریش هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە چەند ژنێك كردووە.
دژەتیرۆری کوردستان (پارتی) دەڵێت، دەنگی ئەو تەقینەوەیەی لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بیسترا چالاکی ئەمنی و سەربازیی بوو.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی كە وەزارەتی پەروەردە وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكردووە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە ئێن ئاڕ تی وت، ئەو ھەواڵە دوورە لە راستیەوە وھیچ لێدوانێكی لەوجۆرەم بۆ ھیچ میدیایەك نەداوە و تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن دیاری نەكراوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، دوو کەس لەکاتی مەلەکردن لە پڕۆژەی پۆندی پریسی سنووری پارێزگای هەڵەبجە خنکان و تا ئێستا تەرمەکەیان نەدۆزراوەتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی هونەر رەشید ئاغا لە ئێن ئاڕ تییەوە، دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ بەبێ بڵاوکردنەوەی هیچ وێنە و ڤیدیۆ یان بەڵگەیەک لەسەر ناوبراو رایگەیاند، هونەر رەشید ئاغا لهژیاندایه و له ئێستادا هیچ كێشهیهكی نیه.
وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، بڕیاری بەرزکردنەوەی پلەی زیاتر لە ١٢ هەزار پێشمەرگە و پلەداری داوە و دەشڵێت، بڕیارەکە ئەو کارمەندانە دەگرێتەوە کە سەر بە دیوانی وەزارەت و لیواکانی پیادەن و لە چوارچێوەی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی نەورۆزی ساڵی ٢٠٢٥ـدا دێت.
وەزارەتی تەندروستی عێراق دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی و پەیمانگاکانی پەرستاری هەرێمی کوردستان کردەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، شەممەی داهاتوو تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان دەکرێت.
دوای نزمبوونەوەی بەرچاو لە نرخەکەیدا؛ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم کەمێک بەرزبووەوە و ١٠٠ دۆلار بە ١٣٩ هەزار و ٧٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بۆ خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی دەستیپێکرد و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم گەرەنتی کراوە.
سەرۆکی پارتی دەڵێت، لەگەڵ یەکێتی تێگەیشتنی باشتریان هەیە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، دەشڵێت،"هیوادارین پێش هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێکبهێندرێت".
وەزیری بازرگانی عێراق دەڵێت، ٥٠٠ ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جووتیاران لە وادەی خۆیدا دابەشدەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی دارایی راسپارد بە دەستپێکردنەوەی پلە بەرزکردنەوە و سەرەمووچەى فەرمانبەران.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، رەزامەندیی دابەشكردنی بەشەخۆراکی پێنجەمی ئەمساڵ دەرچووە و بڕیارە لەم چەند رۆژەدا دەست بە دابەشكردنی بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لیستی ئەو ناوە پاڵێورانەی پلەی باڵیۆز رەتدەكاتەوە كە لە تۆڕەكۆمەڵاتیەكاندا بڵاوكراونەتەوە و روونکردنەوە لسەر ئەو بابەتە دەدات، دەشڵێت، ئەمساڵ ١١ باڵیۆز خانەنشین دەبن و پێنج باڵیۆزی دیكەش لە ساڵی ٢٠٢٦.
لیژنەی ئابووریی پەرلەمانی وڵاتەکە، لابردنی چوار سفر لە دراوی نیشتیمانیی ئێران پەسندکرد و گۆڕینی ناوی دراوەكەی لە ریاڵەوە بۆ تمەن رەتكردەوە.
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکاندا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەڵێت، ئامێرەکانی هەڵبژاردن لە زیاتر لە هەزار وێستگە تاقیدەکەنەوە.
لە تریفەی ھەڵبەستەوە دەستیپێکرد؛ ١٢ ساڵ لەمەوبەر یەکێک لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شیعری نوێی کوردی و نووسەری ناوداری گەلی کورد کۆچی دواییکرد.
کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشی ئەمڕۆ و سبەینێ دەڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرما لە ناوچە شاخاوییەکاندا نزم دەبێتەوە.
سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق دەڵێت، بۆ یەکەمجار و لە عێراق تووشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە مووچەیان بۆ دەبڕدرێتەوە.
بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، لە چیای برادۆست ئاگر کەوتەوە و لە ئێستادا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
میدیا جیهانییەکان دەڵێن، دوای ئەوەی مارێکی کوبرای مەترسیدار بە دەوری دەستی منداڵێکدا خۆی لوول دەکات، منداڵە دوو ساڵانەکە بە توندی گازی لێدەگرێت و دەیکوژێت.
بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە شەش کۆگای سنووری سلێمانی کەوتەوە و بێجگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
نەخۆشخانەیەکی سنووری هەولێر دەڵێت، بەهۆی قووتدانی بزمارەوە؛ منداڵێک مەترسی لەسەر ژیانی درووستبوو و دوای نەشتەرگەری توانرا دەربهێندرێت.
هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی سێ دۆلار نزمبووەوە؛ نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٩ هەزار دینارە.
بەرگری شارستانی ئاکرێ دەڵێت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووبارێکی گوندی قەیماوە لە سنووری بەردەرەش، چوار کەس لەکاتی مەلەکردندا خنکان.
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو کەمێک نزمبووەوە.