مامۆستایەکی ئاینی بۆ حکومەتی ماوەبەسەرچوو: کارەکانتان سەردەمی سەداممان بیردەخاتەوە
بانكی رافیدەینی عێراق دەڵێت، رێككەوتنێكی هاوبەشی پیشەییان لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەمریكی لە بواری راوێژی دارایی و چاودێری لە واشنتۆن ئیمزا كردووە.
وهزارهتی وزهی توركیا دەڵێت، وڵاتەکەی بەنیازە رێککەوتنێکی بۆری نەوتی نوێ لەگەڵ عێراقدا واژۆ بکات و رەشنووسی ئەو رێککەوتنەی بۆ وڵاتەکە ناردووە.
پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی پیرەمەگروون لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە بە حکوومەتی ماوەبەسەرچوو دەڵێت، " کارەکانتان سەردەمی سەداممان بیردەخاتەوە، ئەگەر یاسا هەبێت دەبێت ئێوە یەکەم کەس لێپرسینەوەتان لێبکرێت".
لە راپۆرتێکی میدیا جیهانییەکاندا هاتووە، عێراق پلەی ٨٦ـەمی جیهان و پلەی ١٠ـیەمی لە وڵاتانی عەرەبیدا بەدەستهێناوە بۆ بازاڕکردنی ئۆنلاین.
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە سنووری شێخان باوکێک لە کاتی رزگارکردنی کوڕەکەی کە کەوتبووە ناو تانکەری گازەوە گیانیلەدەستدا، ئەمڕۆ مێردمنداڵەکەش گیانی لەدەستدا.
هاتوچۆی هەڵەبجە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە ستونێکی کارەبادا و بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە ٦٦ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا، ئۆنسەیەک زێڕیش بە سێ هەزار و ٣٤٤ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە نزمدەبێتەوە، لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٧ پلەی سیلیزی.
وابڕیارە سەرکردەی هەردوو جەمسەرە زلهێزەکەی جیهان، ترەمپ و پوتن کۆببنەوە و پرسی سەرەکیی گفتوگۆکەیان کۆتاییهێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەبێت.
بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پردی گەلی عەلی بەگ لەسەر رێگای هەولێر – سۆران و بەهۆیەوە پردەکە داکەوتووە، ئەمەش ئاستەنگیی بۆ هاتووچۆ دروستکردووە و هاتوچۆی بازرگانییش وەستاوە.
درەنگانی شەوی رابردوو، دوو خوشک لە گوندى قوچە بڵباس کە سەر بە قوشتەپەیە، لەکاتى بەتانى شۆردن تەزووی کارەبا لێى داون و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم دەڵێت، تا ئێستا وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن دیاری نەكراوە و وابڕیارە تا پێش کۆتایی ئەم مانگە کاتەکەی دیاریبکرێت.
چاوگێکی بەرپرسی باڵا لە حکومەتى عێراق بۆ ئین ئاڕ تی رەتیکردەوە هەرێم پابەند بووبێت بە رێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت و وتی، تا ئێستا هەرێم نەوت و داهاتی نانەوتی رادەست نەکردووە و بۆیە بەم جۆرە بروات ناتوانن مووچە خەرجبکەن.
راوێژکارێکی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و بەریتانیا و ئەمریکا دەکات کار بکەن بۆ ئازادکردنی دەستبەجێی شاسوار عەبدولواحید کە نوێنەرایەتی دەنگ و خواستەکانی گەل دەکات.
ئاسایشى هەولێر، دەستگیرکردنى ئەو کچە مۆدێلەی راگەیاند کە لە ریکلامێکدا بەنزینى دەڕشت و دەیوت، "لە بەنزینخانەکەى ئێمە کەس ناکوژرێت".
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە شێخان مێردمنداڵێک بۆ پاککردنەوە چووەتە ناو تانکەرێکى سووتەمەنی، بەڵام تووشى تەنگەنەفەسى بووە دواتر شەش کەسی تر بەدوایدا بۆ رزگارکردنى دەچنە ناو تانکەرەکە و بەهۆیەوە سەرجەمیان تووشى بوورانەوە و تەنگەنەفەسى دەبن، قائیمقامی شێخانیش بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووداوەکەوە کەسێکیان گیانی لەدەستداوە.
خەڵک بێئاوە و حکومەتی ماوەبەسەرچوو باکی نیە، نەوەی نوێش بەردەوامە لە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکە بێئاوەکانی هەولێر و سلێمانی، خەڵک دەڵێن ئەوەی حکومەت پێی ناکرێت نەوەی نوێ جێبەجێی دەکات و لەهەر شوێنێک خەڵکی پێویستی پێی بێت بەهانایەوە دەچێت.
شاندی هاوبهشی دانوستانكاری پارتی و یهكێتیی كۆبوونهوه و دەڵێن، پێویستە هەوڵی جدی بدرێت مانگی داهاتوو خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست بەکار و چالاکی خۆی بکات.
لە گوندێکی ناحیەی باعەدرێ لە سنووری پارێزگای دهۆک، ٢٠٠ سەرمەڕ مرداربوونەتەوە، خاوەنەکەشی بەهۆی بیستنی ئەم کارەساتە جەڵتەی دڵ لێیداوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
دوای ئەوەی هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد. چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەسلیمی ئاسایشی پارتی بکات.
کۆمپانیای گشتیی دروستکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سامەڕا، بەرنامەی بەرهەمهێنانی خۆی بۆ مانگی ئاب راگەیاند کە بەهای زیاتر لە ٣.٤ ملیار دینارە. دەشڵێت، دڵنیایی دەدەن لە گەیاندنی دەرمانەکان بە هەموو پارێزگاکانی عێراق بە نرخێکی گونجاو.
لە دهۆک بەهۆی رەخنەگرتن لە پارتی مامۆستایەکی ئاینی دەستگیرکرا.
چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، له گهڕهكێكى كهركوك گهنجێك دهكهوێته ناو حهوزێکی ئاو و دهخنكێت.
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، رەزامەندیدا لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بە رێژەی ٪٢٥ و ٥٠٪.
رێکخەری سەنتەری میترۆ لەبارەی دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت،" ئایا هەمووان لەبەردەم یاسادا یەكسانین؟ بۆ تەنها شاسوار عەبدولواحید؟ بۆ تەنها جوڵانەوەی نەوەی نوێ؟ " دەشڵێت، " دەستی یاسا بۆ خاوەن دەسەڵات كورتە و ئەوان یاسا دەكەنە شەڕی سیاسی و هەڵبژاردن و شكاندنی نەیار".
بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئین ئاڕ تی راگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە قۆناغی دووەمی پرۆسەی بە ئەلکترۆنی پسووڵەی خۆراک دەستپێدەکات و دەتوانرێت منداڵانی تازە لەدایکبوو و ئەوانەی تازە هاوسەرگیرییان کردووە تۆماربکرێن.
پرۆسەی تۆماركردنی ناوی حاجییان بەردەوامە و لە ماوەی تەنها چوار رۆژدا زیاتر لە ١١ هەزار كەس لە رێگەی سیستمێكی ئەلیكرۆنییەوە فۆڕمیان پێشكەش كردووە.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، زیاتر لە چوار ملیۆن زیارەتکاری بیانی لە رێوەرەسمی چلەی ئیمام حسێندا بەشداربوون، کە لە ١٤٠ رەگەزنامەی جیاواز بوون.
کەشناسی هەرێم دەڵێت، پلەی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمترین ناوچەکانی هەرێم دەگاتە ٤٦ پلە و لە فێنکترین ناوچەکانیش دەگاتە ٣٠ پلەی سیلیزی.
رۆژنامەی العرب دەڵێت، لەم کاتەدا کە هەڵبژاردنی عێراق نزیکە، دەستگیرکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ گومان دەخاتە سەر پارتی و یەکێتی.