سەردێڕ:

سیناریۆی رێگرتن لەداگیرکردنی رۆژئاوای کوردستان

10/20/2019 8:41:02 PM
18348 جار خوێندراوەتەوە
خدر ابراهیم
+ -

ئامانجی سەرەکی تورکیا چیە لەداگیرکردنی رۆژئاوا ,دورخستنەوەی ھێزەکوردیەکانە, یان جێبەجێکردنی نەخشەی کەمال ئەتاتورک , تەنیا٣٢کیلۆمەتریان دەوێت یان تەواوی رۆژئاوا,بێگوومان رۆژئاواو زیاتریش.

سەرەتا داگیرکردنی عەفرین  ,دواتر ٣٢کیلۆمەتری شەریتی حدودی, دواتر تەواوی رۆژ ئاوا, ئەگەر بۆی چووە سەر,لەدوای رۆژئاوا, باشوریش داگیردەکات,چونکە ویلایەتی موێڵ بەھی خۆی دەزانێ, ھەروەھا خەون بینین بەسەردەمی زێرینی عپمانی و,لاوازی حکومەتی سوریاو عیراق و, لاوازی کورد ,بەدەرفەت دەزانێ,بۆداگیرکاری.

کورد چۆن بتوانێت بەرەنگاری تورکیاببێتەوە,ئایا ھێزە کوردیەکان لەرێی سەربازی دەتوانن رێگربن لەداگیرکاری,یان دەبێت کورد بەشێوازێکی تر بەرەنگاری بکات,تائێستا شەرڤانان بەتاکتیکی نوێ وپێشکەوتوو توانیویانە خۆیان راگرن, بەرامبەر دووەم دەوڵەتی ناتۆو خاوەنی فرۆکەی f١٦وچەکی پێشکەوتوو.

بەڵام پرسیار ئەوەیە ,دەتوانن تاسەر خۆیان راگرن,یان بەیارمەتی پێشمەگەکانی ھەرچوارپارچەی کوردستان دەتوانن,رێ لەداگیرکاری بگرن, بێگومان لەرووی سەربازی ئاسان نیە,رێگای مەدەنی وفشاری مەدەنی بگرێتەبەر, ئەگەر ئاگربەست ,تاسەرنەبوو,یان شێوازێک بوو ,لەبەخشینی رۆژئاوا بەتورکیا لەلایەن ئەمریکا,دەبێت کورد چی بکات, ھەرچاوەرێ بکات ,ئاخۆکەی ئەوداگیرکاریە سەردەگرێ ?چۆن کۆماری مھابات وشۆرشی ئەیلول, لەلایەن دوژمنانی کورد کۆتاییان پێ ھات,ھەروادەسەوەسان راوەستین?

ئایا پێتان وانیە ئێستا بارودۆخ جیایە ,لەگەڵ سەردەمی کۆماری مھابات وشۆرشی ئەیلول,چونکە ئێستا کورد بەھێزترەوپشتیوانی لێدەکرێت? ئێستا فشاری زۆر لەسەرتورکیایە لەبەرژەوەندی کورد,بەڵام ئەگەر ,ئەوفشارانە نەبوونە مایەی کۆتای داگیرکاری, دەبێت ئێمەی کورد ,ھەرواچاوەڕێ بکەین, ئاخۆ کەی کۆتای بەئەزمونێکی تر دێت لەرۆژئاوا? ئایا ئامانجی تورک لەناوبردنی ھێزەکوردیەکانە بەتەنھا ,یان دەیەوێت دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆرێت? ئەگەر سێ ملیۆن عەرەبی ئاوارە لەخاکی رۆژئاوای کوردستان, نیشتە جێ کران, شتێک دەمێنێت بەناوی رۆژئاوای کوردستان?ئەوانەی باسکران سەرەتای ھەندێ روونکردنەوەبوون.

ئێستا پێشنیاری سیناریۆیەکی بەھێز دەخەمە روو

 بۆرێگرتن, لەداگیرکاری وگۆرینی دیمۆگرافیای رۆژئاوای کوردستان,,,داوا لە ھەموو ھێزەسیاسیەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان دەکەم ,بۆپەسەندکردنی ئەم سیناریۆیە,

١بەکاتێکی زوو سەرۆک وسکرتێرو رێبەروپێشەوای ھەموو حزبەکانی ھەرچوار پارچەی کوردستان ,بەیەکەوە دانیشتنێک ئەنجام بدەن وسوێندی شەرەف وکەرامەت بۆیەک بخۆن,کەوا دژایەتی یەکتر نەکەن و,خاڵەناکۆکەکان وەلابنێن و,برایەتی پتەوبکەن.

٢دەکرێ کەسێک دیاری بکەن بۆئەو قۆناغەو ناوی بنێن قۆناغی( پاراستنی رۆژئاوا),وەلەھەر پارچەیەکی کوردستان کەسێک دیاری بکرێت و,پەیوەندی بەکەسە ھەڵبژێردراوەکە بکات ,بۆئەنجامدانی چاڵاکی مەدەنی وکاری پێویست.

٣رۆژێک دیار ی بکەن, بۆتێکۆشانی سەرتاسەری, لەھەرچوار پارچەی کوردستان بەیەکەوە, ناوی بنێن رۆژی( حەشری )دوژمنانی کورد ,ئەورۆژەی دیاری دەکرێت ,بەھەماھەنگی لەباشور ورۆژھەڵات ,بەملیۆنان کورد برژێننە سەر سنورەکانی تورکیا,ھەرھەمان رۆژ لەنێو خۆی تورکیا لە ھەموو شارەکان, خۆپیشاندان بکرێت وبرۆن بەرەوسنوری رۆژئاوا واتا سوریا,بەڵام ,دەبێت خۆپیشاندان بەبێ چەک ومەدەنی بێت,چونکە مەدەنی بوون ئامرازی سەرکەوتنە.

لەناوخۆی رۆژئاواھەرھەمان, رۆژ خەڵکی مەدەنی بەژن ومناڵ وگەورەوبچووک ,برۆنە پێش دەبابەو ئالیاتی سەربازی تورکیا,رێبگرن لەھاتنە ناوەوەی داگیر کەر بۆرۆژ ئاوا,ھەروەھا لەئەوروپابەھاوکاری ھەموولایەک خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام بدرێن, لەپێش سەفارەتی تورکیا لە و  ووڵاتانە.

٣قۆناغی دووەم ئەگەر ھی یەکەم نەیتوانی داگیرکەر ,راگرێ کوردەکانی باشورو رۆژھەڵات ,سنورەکان ,بشکێنن وبچنە ناو خاکی تورکیا,برۆن بۆسنوری رۆژئاوا, بەڵام بۆئەورۆژە واتا رۆژی (حەشر)بێگومان پێویستی بەجۆرەھا خزمەت گوزاری ھەیە.

بەم شێوەیە ٤٠ملیۆن کورد بەکاربێنن ,جیھان بھەژێنن ,باقوربانی ھەبێت,بەڵام دڵنیابن لەکۆتای سەردەکەوین, فشاری زۆر دروست دەبێت ,ئەگەر تورکیا کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات با بیکات ,دەبێت ئێمەی کورد قوربانی بدەین.

بیر لەراپەرینی ٩١بکەنەوە, ئەگەر ھێزی جەماوەر راپەری ھیچ ھێزێک ناتوانێت خۆی راگرێت,,,بەم شێوەیە ,پاڵپشتی زۆر بەھێز دروست دەبێت بۆکورد, وە کورد لەسەرئاستی جیھان, پێگەی زۆر بەھێزتر دەبێت, وەلەمەودوا زلھێزان ناتوانن ,بەئاسانی پشتمان تێ بکەن,داواکارم ئەم سیناریۆیە, بگەیەنرێتە ھەموو ھێزە سیاسیەکانی ھەر چوارپارچەی کوردستان,بەتایبەتی کەسی یەکەمیان ,چونکە ئەوان براگەورەوپێشەوای نەتەوەی کوردن ,دەبێت بەرپرسیاریەتی مێژووی ئەم قۆناغە ھەڵگرن.