سەردێڕ:

١٦ی ئۆکتۆبەری ئێمە و ١٦ی ئۆکتۆبەری ئەوان

10/15/2019 11:07:30 PM
8298 جار خوێندراوەتەوە
هێژا تەڵعەت
+ -

ھێرشی وڵاتی تورکیا پێی نایە ڕۆژی ٧مەوە،  ٧ ڕۆژە شەڕڤانانی ھەسەدە بەوپەڕی توانا و ھێزی خۆیان بەرپەرچی چەتەکانی تورک و ئیسلامەیە توند رەوەکانی داوەتەوە، زەبری کوشندی لێداون سەڕای بەھێزی وڵاتی تورکیا، کە یەکێکە لە ھێزە دیار و بەھێزەکانی ناتۆ لەگەڵ ھێزێکی زۆری چەتەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ھەسەدە بە بێ گوێدانە ھەموو ئەمانە توانی تا ئێستا کەرامەت و شەرفی ھاوڵاتیانی بپارێز رەنگە شەھید و وێرانکاری لێ کەوتبێتەوە بەڵام سەلماندیان بۆ ھەموو جیھان کە ھێزە لە ئیرادە و شکۆوەیە نەکو ژمارە و چەک و جەبخانە.

جوانترین رێککەوتن ئەنجام دا ھەسەدە ، دوای ئەو کۆمەڵ کوژیەی وڵاتی تورکیا دژ بە کوردانی ڕۆژئاوا کە خەڵکێکی زۆر ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون ، ھەسەدە بە فەرماندەی مەزڵوم کۆبانی لە پاش ئەوی ئەمریکا خیانەتی لێ کردن و پشتی تێ کردن ، ئەمانیش ھەستان بە رێککەوتن لەگەڵ وڵاتی سوریا و روسیا.

وەک مەزڵوم لەپاش رێککەوتنەکە وتی: من ھیچ متمانەشم بەم دوو وڵاتە نیە بەڵام لەنێوان خراپ و خراپتر، خراپم ھەڵبژارد، وتشی من ناتوانم سەیر بکەم ھێزێکی ٧٠ ھەزار کەسی کە بۆ ماوەی ٥ ساڵە یەک لەسەر سێی سوریای پاک کردوە ، لەگەڵ میلەتەکەم ببینم لەناو بچن .

رێککەوتنە بێ شکۆ و بێ ناوەڕۆکەکەی ١٦ی  ئۆکتۆبەرکەی باشور 

پاش ریفراندۆمە فرۆشراوەکەی بارزانی و کلکەکانی کە یەکێک بوو لە ھەر ھۆکارە گەورەکانی ھێرشی ھێزەکانی عێراق بۆ کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەروەی ھەرێم.

ڕۆژەکانی پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر فەرماندە و بەرپرسە حوکمی و حزبیەکان دەھاتنە سەر شاشەی کەناڵەکان رایاندەگیاند کە ئێمە ئامادەین بۆ ڕووبەرووبونەوەی ھەر ھێرشێک ، تەنانەت خودی مسعود بارزانی رایگەیاندبوو لە ئەگەری ھێرشی سوپای عێراق بۆ کرکوک ئامادەی خۆی دەربڕی بوو بۆ ئەوەی چەک ھەڵبگرێت دیفاع لە کرکوک بکات!

دواتر بە خیانەتی ھەندێک لە فەرماندە و سەرکردەی نێو یەکێتی رێکەوتنێکی بێ شکۆ و بێ ئەنجامیان لەگەڵ عێراق ئیمزا کرد تەواوی ٪‏٥١ خاکی کوردستانیان لە ماوەی چەند کاتژمێرێک رادەستی ھێزەکانی عێراق کرد بەڵام چ رادەست کردنێک، شکۆ و کەرامەتی خەڵکی ناوچەکە و پێشمەرگیان شکاند چەند پێشمەرگەیەکش لە کاتی راکردنی فەرماندەکان بەجێھێڵران و دواتر بەدەستی ھێزەکانی عێراق شەھید کران.

لێردە باسەکە لەسەر ئەوەیە:

ئایە ئۆکتۆبەری ڕۆژ ئاوا ھەمان ئۆکتۆبەری باشوور بوو؟

ئایە ئۆکتۆبەرەکەی باشور ھیچ بەرھەم و سودێکی ھەبوو؟

‎بۆچی ڕۆژئاوا ھیچ بەھانەیەکی بۆ پاشکشێ نەھێنایەوە و بەردوام بوو لە بەرگری، سەرەڕای ئەو وێران کاری و شەھیدە زۆرە؟

‎بۆچی باشور بەبێ ھیچ بەرگریەک بەھانەی خۆبەدەستەوەدانی گەراندەوە بۆ ئەوەی کە پێشمەرگەیەکی زۆر شەھید دەبوو یا ناوچەکە کاول دەبوو؟