سەردێڕ:

موچەی شەبەح

9/21/2020 6:26:16 PM
6119 جار خوێندراوەتەوە
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
+ -

موچەی ئایندە موچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٪٢١ لێبڕدراوە، ئەمیش یەکێکی ترە لە ئیجتھاد و داھێنانە نایاسایەکانی حکومەت.

بەپێی بەدواداچونەکانی من، حکومەت و وەزارتی دارایی میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەوکردوە بۆ دابەشکردنی موچە، بەجۆرێکە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەدات، بە شێوازێکی ژمێریاریی ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن کە بەھیچ شێوەیەک موچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنێت، بەڵکو دەبێت بە لە سەدا ٧٩.

میکانیزمەکە بەمشێوەیە دەبێت:

بڕینی  ٪٢١ لە موچەی بنەڕەتی

بڕینی ٪٢١  لە دەرماڵەی بڕوانامە

بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ

بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا

بڕینی ٪٢١ لە ترسناکیی

بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینیی

بڕینی ٪٢١ لە باج

بڕینی ٪٢١ ئەگەر ھەر ماددە و فەێڵیکی تر ھەبێت..

بۆیە دەڵێین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکرێت، چونکە موچەی بنەڕەتی بە یاساڕێکخراوە ھەر دەبێت بە یاسا ببڕدرێت نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.

میکانیزمەکە بەمشێوە جێبەجێدەکرێت..

« ٪٢١ بڕی چەک ٪ بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)

« ئەو پۆینتەی کە دەرچووە* (ھەریەک لە موچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسناکی جوگرافی و باج و خانەنشینیی، ئەگەر فێل و ماددەی تر ھەبوو)

« کۆی موچە و دەرماڵە دەردەچێت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک

ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازەکە ٪ (ھەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و ھتد  دەکەین) لێرەدا بڕی شایستە دەردەچێت.

ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت، دەستکاری لیستی موچە ناکرێت، لە کۆتاییدا ٪٢١ نامێنێت و موچە دەبێت بە ٪٧٩.

ئەم کردارەش نازانرێت بۆ ئەوەی ھیچ لە ئەستۆگرتنێک بۆ حکومەت نەمێنێت بەرامبەر بە موچەخۆران یاخود لە ترسی چاودێریی دارایی بەغدادە.

بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارەتی دارایی روونکردنەوە بدەن بە پەرلەمان و موچەخۆرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ..