سەردێڕ:

موبادەرەکانی سەرۆکی ھەرێم و ئەرکی ئێمە

5/5/2021 12:49:51 PM
8293 جار خوێندراوەتەوە
ئاری هەرسین
+ -

ئەگەر دەستی داگیرکەری ناوچەکە و ئیستیعماری خۆرئاوا یەک جار ھۆکار بن بۆ ئەو نەھامەتیانەی بەسەر میللەتیی کورد ھاتوە، ئەوا پەرتەوازە یی و بێ متمانەیی بە یەکتر، سەد جار ھۆکارە و ھۆکار دەبێت بۆ ئەوەی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دانەمەزرێت. ئەم بۆچوونەش نەک ھەر بە تەنیا لە کوردستانی عێراق، بەڵکو بۆ ھەموو بەشەکانی تری کوردستان ڕاستە.

ماوەیەکە سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان موبادەرەیەکی جددی  لە پێناو دیالۆگێکی نیشتیمانی گشتگیر لە پێناو بەدیھێنانی کۆدە نگیەک لە بە سیستێمازە کردنی سیاسە ت و ڕزگار بوون لە فەوزا و سەنگەر لە یەکتر گرتن دە ستپێکردوە. جێبەجێ کردنی ئەم ئەجندایە کارێکی ئاسان نیە. ئەویش چونکە کێشەکان بونەتە گرێ و، گرێکانیش کوێر بونەتە وە.

لە لایەکیترەوە ژمارەی یاریچەەکانی ناو مەیدان زۆر بوون کە ھەندێکیان ھیچ مافێکی شەرعی و مەعنە ویان بەسەر ھەرێمەوە نیە و، کەچی لەسەر چارەنوسی ھەرێمی کوردستان خۆیان بە خاوە ن ماڵ و خاوەن بڕیار دەزانن. ھەندێک لەم یاریچیانە دەرو دراوسێن، ھەندێکیتریان سنووری وڵاتەکەیان بە دەیان ھەزار کیلۆمەتر لە ھەرێمی کوردستانەوە دوورە.

خۆشمان لەناو خۆماندا چاومان بەیەکتردا ھەڵ نایەت. بۆیە لە ناوخۆی خۆماندا بۆ تەعامولکردن لەگەڵ ئەم ھەموو فاکتەرانە، پێویستمان بە پشوو درێژی، لێبوردە یی، مەبادیئی نەتەوەیی و سەلیقەی سیاسی زۆر زە ریف ھەیە. 
ئەم موبادە رەیە بەرھەمی ھەست کردنە  بە بەرپرسیارێتی نیشتیمانی. گرنگە ئەو ڕاستیە بزانین کە لە کۆڵ گرتنی ئەم ئەرکە قورسە نە موڵکی ھیچ حیزبێکە و نە لە ئاکامی سەرکەوتنیدا کەسی پێ دەبێتە پاڵەوان. گەر ئەم موبادەرە یە سەرکەوتن بەدەست بھێنێت، تەنیا پاڵەوانی مەیدان گەلی کوردستانی عێراق دەبێ، کە کەرامە تی نیشتیمانی وپێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی ھەست پێدەکات و چێژی لێ دەبینت. چونکە سەروەری نیشتیمان و یەکڕیزی و شەراکەتی ڕاستەقینە زامنی ئارامی سەرکەوتنمانن.

بۆیە لەسەر ھەمومان ئەرکێکی ھەنوکەییە کە نەک تەنیا پشتیوانی لە موبادەرەکە  بکەین، بەڵکو بە ھەموو توانای خۆمانەوە ھاوکار بین. ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەبێت پێشڕە و بن لە تەسویق کردنی دروستبوونی دیالۆگ و کۆدەنگی نیشتیمانی. ئەوان دەبێت بەشێک بن لە چارەسەر، نەک بەنزین بە ئاگردا بکەن.

چالاکوانانی نیشتیمانپەروەر کە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان چالاکن، نابێت ڕێگە بدە ن شاشەی لاپتۆپ و مۆبایلەکانیان ببێتە زبڵخانەیەک بە مەبەستی بێ بایەخ کردن و بچووک کردنەوەی ئەم ھەونگاوە گەورەیە. ئێمەی  ئەندام و لایەنگرانی حیزبە سیاسیەکان، دەبێت خۆمان بە خاوەنی ئەم ھەنگاوە بزانین و، تەنانەت بە گژ ئەو دەنگانەشدا بچینەوە کە مەبەستیانە ئەم ھەوڵە پیرۆزە تێک بشکێنن. 

ھیچ کام لە حیزبەکانی ئێمە بە ئەندازەی خاکی پیرۆزی کوردستان و ئاڵا کەمان خۆشەویست و پیرۆز نیە. ئێمەی حیزبەکان وەسیلەین و خزمەتکاری خەڵکین. ھیچ خزمەتێکیش لە ڕەخساندنی کۆدەنگی و یەکڕیزی گنگتر و بەرزتر نیە، چو نکە وڵات بە پەرتەوازەیی ئیدارە ناکرێت. لە پێناو وە فا بۆ شە ھیدە سەربەرزەکانمان و خانەوادە کانیان، لە پێناو پاراستنی کەرامەتی ئینسانیمان وە ک ھاوڵاتی کوردستان، دەبێت واز لە کۆنە قین و ڕقەبەرایەتی بھێنین. ئەم موبادەرە یە  فرسە تە، با بە دەستی خۆمان بۆ ھەزارە مین جار ماڵی  خۆمان وێران نەکەین و ئەم فرسەتەشمان لە کیس نەچێت. دڵنیابن ھەموو کێشەکانی ھەرێمی کوردستان لە ئەنجامی کۆدە نگیمان ھەنگاو بە ھەنگاو چارەسەر دەبن.