سەردێڕ:

خانەنشینی پەرلەمانتار

12/14/2019 1:09:51 PM
3596 جار خوێندراوەتەوە
ئیسماعیل گەڵاڵى
+ -

پێش ھەموشتێک دەبێ ئەوەبزانین پەرلەمانتاری وەزیفەنیە نوێنەرایەتیە ئەوەی پێی ئەدرێ وەک ئیمتیاز چی لە کاتی ئەنجامدانی کارەکەیدا یادوای تەواوبونی کارەکەی پاداشتە موچەنیە، بۆیە ھەرتێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی  و تەمەن چی ئەوەی  لە یاساکەی بەغد کراو چی لەوەی ئێستا دەیانەوێ بکرێ لە پڕۆژەکەی ھەرێمی کوردستان فێڵێکی پەرلەمانتارە بەتەمەنەکانە بۆ ڕزگاربون لەوفشارە جەماوەریەی ھەیە لەسەریان کەلانی کەم لەسەدا نەوەتی پەرلەمان پێک دێنن ئەم توێژە ، بەپێی زانیاری دەقیقی من ئەم بڕگەیەی ناو یاساکەی ھەرێم کە تایبەتە بە خانەنشینی پەرلەمانتار لەلایەن پەرلەمانتارێکی کۆن و بەتەمەنەوە بەقەد و باڵا ئامادە و داڕێژراوە.

بە گشتی پەرلەمانتار دوای تەواوی بونی لە نوێنەرایەتیەکەی لە دنیادا دووجۆر مامەڵە لەگەڵ ماف و ئیمتیازەکانیدا ئەکرێ-

یەکەم : لە وڵاتە پێشکەوتوەکاندا دوای تەواوبونی لە کارەکەی پاداشتێکی شایستە دەکرێ و دەڕواتەوە سەر وەزیفەکەی پێشوی ئەگەر کارمەندی دەوڵەت بوبێ و ساڵانی پەرلەمانتاریەکەشی بە خزمەت بۆ ھەژماردەکرێ ، ئەگەر لە کەرتی تابیەتیش بوبێ یاکاری ئازادی خۆی ھەبوبێ ئەوە خۆی ئازادە چی ئەکا.

دووەم : لە ھەندێک وڵاتانی تر خانەنشینیەکی معقولی بۆدەبڕدرێتەوە لە پێناو دڵنیای تەواو لە ئایندە و دواڕۆژی تا دەست تێکەڵ نەکا لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوە ئەھلیەکان یا چاوپۆشیکردن لە حکومەت یا لە ترسی سیخوڕی بۆبێگانە ،
بۆھەردوو حاڵەتەکە پاساوی خۆی ھەیە دیارە زەمینە و زەمان ومکان گرنگن ،ھەرھێنان و تێکەڵکردنێکی ساڵی خزمەتی وەزیفی و زەڕب و تەقسیم  و تەمەن لەگەڵ ئەم دوومەبدەئەدا نایەتەوە، تەنیا پێچەبەدەورە و فێڵێکی زیرەکانەی زۆرینەی پەرلەمانتارانە بەناوی چاکسازیەوە لە پێناومسۆگەرکردنی خانەنشینی نامعقولدا.