سەردێڕ:

ئەوە منیش ھاتمە سەر مەزھەبی فەرھاد پیرباڵ

11/13/2019 9:26:25 PM
20898 جار خوێندراوەتەوە
لەتیف شێخ موستەفا
+ -

ڕۆژنامەنوسێک لەسەر کاری ڕۆژنامەنوسی دەسگیر بکرێت کە یاسا ڕێگا نادات دەسگیر بکرێت، کەچی دەسگیری بکەیت، لەوەش سەیرو سەمەرەتر لە دادگای جزیرەی واقواق کاتێک جێگری سەرۆکی حکومەت پەیامێک لە میدیاوە دەنێرێ یەکسەر ئازاد دەکرێ .
ئاخر کە پێویست نەبوو دەسگیر بکرێ، بۆ دەسگیرتان کرد؟ ئەگەریش دەسگیرکردنەکەی یاسایی بوو، بۆ بە پەیامێکی سیاسی ئازاد کرا؟
ئەگەر ئەنجومەنی دادوەری ئەنجومەنی داوەری بوایە دەبوایە یەکسەر ئەو دادوەرەی بدایە بە لێکۆلینەوە،
ئەگەریش لەسەرو خۆی فەرمانی پێکراوە جا بۆ دەسگیر کردنەکەی بێ یان بۆ ئازاد کردنەکەی، دەبێ ئەو سەروخۆیەشی لەگەڵیا بدرێ بەلێکۆڵینەوە.
تێبینی : دیارە ھەڵوێستی جێگری سەرۆک وەزیران لە بەرگری کردن لە ئازادی ڕادەربڕین کارێکی باشە، یەکەم جارە بیبینم لەسەر ھەمان ئاراستەی مام جەلال لە مەڕ بەرگری کردن لەئازادی بیروڕا ھەنگاو دەنێ.
لەتەمەنی کاری دادوەریم ھیچ بڕیارێکم بە فشاری ھیچ لایەنێک نەلەناو دەسەڵاتی دادوەری نە لەدەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری دەرنەکردوە،بەڵام کە ئەو جۆرە ھەڵوێستانە دەبینم شەرم دەکەم ڕۆژێک دادوەر بووم.