سەردێڕ:

ئایا خانەنشینی پەرلەمانتارەکان ڕەوایە؟

1/16/2020 9:30:36 AM
8064 جار خوێندراوەتەوە
زانا تۆفیق بەگ
+ -

با بە تی ڕەوایەتی و یەکسانی بۆ ھەر پڕۆژەیەک  یەکسان دە کرێتەوە بە  کەرامەتی مرۆڤەکانی ناو جڤاتی گشتی کۆمەڵگا،  ئێمەی کورد وەکو بونەوەرێکی خاوەن ماف و ھەڵگری چەمکەکانی مرۆڤ دۆستی لە ناو ژینگەیەکی وەکو کوردستان دا، مە حاڵە واتای  ڕەوایەت و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ  لە خۆماندا ببینینەوە ،چۆنکە ڕەگەزەکانی  بیرکردنەوەی یەکسان بوون لە ناو ئایدیەکان و ھزرماندا بوونی نیە ئێستای ئێمە یەکسان کراوە بە بابەتە مادییەکان  .

 بابەتە مادییەکان ئێمەی لەگەڵ خویدا ڕاماڵیە وە ،  ئێمە تەنھا بوونی خۆمان لە دنیای مادیی دا، دەبیننەوە لا مان وایە ئەگەر ھاتوو تۆ خاوەنی گیرفانێکی مادی پڕ نە بوویت ئیتر تۆ داماڵدراوی لە کەرامەت و ژیان دۆستی و مرۆڤ دۆستی، ھەرچەندە تۆ مافی ئەوەت ھەیە کە جیاواز بیت لەگەڵ بەرامبەرەکەت و رێزی ئەو جیاوازیە لە سەر بنەما و کارو لێ ھاتووی بێت وە دەست کەوتە مادییەکانیش ھەر لەسەر ئەو بنەمایە بێت نەک لە سەر دۆزینەوە ی پاساوی نایاسای بۆ ئەوەی پرۆژەیەکی پێ بکەیت بە یاسا. 

بابەتی خانە نشینکردنی پلەباڵاکان و ئەندامە  بەڕێزەکانی نوێنەرانی گەل لەم چەند رۆژە دا  کۆمەڵێ دیدی جیاوازی بە دوای خۆیدا ھێنا ئەو سحرەی بە تەواوی بە تاڵ کردوە کە ئایا دەزگای پەرلە مان شەرعێتی لە گەلەوە وەرگرتووە یان شەرعێتی لە پارەی خانە نشینی دوای کاری پەڕلەمانی ،  ئاخۆ کامیان شەرعێتە راستەقینە کە یە پارە یان بەرگری لە  گەل .

 دوای بیبنی دیمەنەکانی ناو پەڕلەمانی کوردستان و ئەندامە بەڕێزەکانی پەڕلەمان کە نوێنەری بە ناو ڕاستەقینەی خەڵکی ھەرێمی کوردستانن تەنھا کێشەیان بریتیە بەرژەوەندیە تایبەتەکانی خودی خۆیانن، ھەڵپەی دابینکردنی داھاتوویەکی خۆشگوزەرانن بۆ خۆیان و نەوە کانیان . 

بێگۆمان لە دوای بیبنی دیمەنەکان و ھە ڵوێستەکان و لێدوانەکان ھیچ  گومانێک ھەڵناگرێ بۆ تێگەیشتن لە جەوھەری کارکردنیان لە ئێستا و ڕابردوودا ھەر بۆ ئەوەی زیاتر وورد بینەوە لە پاڵنەرەکانی ئەم بوونەوەرانەی پەرلەمان تی بگەین ، گرنگە بە ووردی و لە بنەڕتەوە ھێما بۆ دروست کردنی کەلتووری دزیکردن و گە ندەڵی وەکو ڕەمزێکی پیاوەتی ئازایەتی شانازی خۆنمایش کردن لە ناو کۆمەڵگای ئێمەدا بخەینە ڕوو لە دوای دروست کردنی یەکەم پەڕلەمانی کوردستان دروستکردنی دەزگاکانی یاسادانان و دەزگای  جێبەچی کردن تا دەگاتە دەزگای قەزائی ئەم دەزگایانە وەکو چوارچێوەیەکی دەوڵەتداری کاریان نە کرد.

ئەم دەزگایانە نە یان توانی لە دوای زیاتر لە ٢٨ ساڵ لە ئەزموون مرۆڤێکی ایداری دەست پاکی بەرژەوەند خوازی گشتی بۆ ئێمە دروست بکەن، ئەم دەزگایانە زیاتر خەریکی کاری بزنزو دابینکردنی پرۆژە تایبەتێکانی خۆیان بوون ، وە ئەم دەزگایانەیان بۆکاری ناشەرعی و بە سپی کردنەوەی سامان و بە یاسای کردنی بۆمەبەستی پرۆژەکانیان بەکارھێناوە.

ھەر لەم دیدە وە قۆناغ بە قۆناغ تێکشاندنی  کەرامەتی مرۆڤەکان دەستپێدەکات تا کار گەیشتە ئەوەی بیرکردنەوەی مرۆڤی ئێمە چووە حاڵەتی خەساندوە، خۆ دەوڵە مەند کردن لەسەر داھات و سامانی گشتی رۆژ بە رۆژ ئەم جۆرە دیدە و پەروەردەیە لە ناوکایەی گشت  ووڵاتدا فراوان تر دەبوو تەنانەت زیاتر بەھای کار کردن و خزمەتی گشتی کورتکراوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی ایداری سیاسی تا بتوانی خۆتی پێ دەوڵەمەند بکەی یان لە کۆتایدا بتوانی خۆتی پێخانەنشین بکەی، ئەوەی لای مرۆڤی کورد و کاربەدەستانی ئەم ووڵاتە گرنگ نیە پارێزگارییە لە شیرازەی کۆمەڵگا و دروستکردنی اینتمای نیشتمانی و خوشەویستی لە پێناو خزمەتی گشتی و ھەوڵدان بۆ پاراستی سامانی گشتی وەکو ئەرک و ئەخلاق .

 بەتایبەتی باشترین نمونە ئەم کارەساتەی پەرلەمانی کوردستانە ،چونکە ئەم دەزگایە کە لێنیکی ئێجگار گەورەی دروست کردوە لەسەر ئاستی گشتی و بەتایبەتی لە ناو خودی خۆیدا ئەگەر سەرنج بدەین لەسەر بچوکترین ھەوڵ بۆ کەم کردنەوەی بە فیڕۆدانی سامانی گشتی کە بریتیە لە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو یاسا بەردکارەی کە ناوی یاسای خانە نشینی پلە باڵا و ئەندام پەڕلەمانە کانە لە پێناوی بەرژەوەندی تایبەتیدا ناتوانن یەک بڕیاری دەستە جەمعی بدەن بۆ بنەبڕ کردن و ھەڵوەشاندنەوەی ئەم کارەساتە نا لۆژیکەی کە ناوی یاسای بە تەمەڵکردنی کۆمەڵگا لەسەر داھاتی گشتی و سامانی ووڵات .