سەردێڕ:

بۆچی جەماوەری خەڵکی ھەرێمی کوردستان بێ دەنگن؟

11/4/2019 11:30:15 AM
11123 جار خوێندراوەتەوە
د. ئیدریس کاریتانی
+ -

جاریکی تر بەھوی خوسەپاندنی زوربەی دەسەڵاتدارە گەندەڵ و دزەکان لە جیھانی ئیسلامی خوپیشاندان سەری ھەڵدایەوە، بەتایبەتی لەعیراق و لوبنان ، داواکاری خۆپیشاندەران تەنھا ژیان و گوزەرانی سادەیە، ھێشتا نەچۆتە قوناغی پەرەسەندن و پیشکەوتن و ھەنگاونان بۆ بەھای باڵای مرۆڤ بوون و بنەما ئیمانییەکان، کەچی دەسەڵاتە خۆسەپێنەکان ئەوەندەشیان پێ رەوا نابینن!!!، ھەریمی کوردستانیش لەروی گەندەڵی و خۆسەپاندنی دەسەڵات و نەبونی ئازادی و ناشەفافی لە داھات کەمتر نیە لەو وڵاتانەی خۆپیشاندانیان لێ دەکرێت، بەڵام پرسیارەکە لێرە ئەوەیە بۆچی خەڵک بێدەنگە بەچەند خاڵیک روونی دەکەمەوە:
١- نەبونی حیزبیکی ئوپوزسیونی راستەقینە.
٢- نەبونی ئازادی را دەربڕین.
٣- دابەش بونی کومەڵگا بەسەر حیزبە سیاسیەکان واتە حیزبەکە ھەلویستی چون بی تاکەکانیش وادەبن ئەمەش وشیاری کومەلگا دەخاتە مەترسیەوە.
٤- شکستی بەشێک لە حیزبە ئۆپۆزسیونەکان لەساڵانی رابردوو.
٥- بێ ئومێدی خەڵک لەنەبونی بەدیلێکی باش واتە وتەی ( بابە ھەر حیزبیک بێت بۆ خویەتی و لەوانی تر خراپترە) دەگوتریتەوە.
٦- روژنامە نووس و ماموستای ئاینی لەھەمو دونیا کاکلی وشیاری و سەر مەشق و پیشەنگن لەخوپیشاندان و بەرگری لەحەق ئەم دو پۆلەش بەشێکی زۆریان دابەشبوون بەسەر حیزبە سیاسیەکانەوە.
٧- بوونی پەرلەمانێکی مردوو چونە سەرۆکایەتیەکی بە(اتفاق) رێک خراوە.
٨- ترسان لەتێکچونێکی دوخەکە بەرەو خراپتر.
٩- ترسان لەبەلاڕێدابردنی خۆپیشاندانەکە بە ئاراستەی سیاسی.
١٠- ترسان لەلێکەوتنەوەی دەرئەنجامی نەخوازراو.