سەردێڕ:

ئایا تەنھا چیاکان دۆستمانن ؟

10/13/2019 10:50:38 PM
4021 جار خوێندراوەتەوە
هەورامان سەجادی
+ -

 "چیاکان دۆستمانن" وشەیەکە لە کۆنەوە بۆمان ماوەتەوە بە جۆرێک بووەتە وشەیەک لە ھەموو شەڕ و جەنگێکدا یەکەم "فکرە"یە کە بەخەیاڵماندادێت، لەبەر ئەوە بووە بە یادەوەرییەکی تاڵ و راستییەک کە دەبێت بەناچاری قبوڵی بکەین، چونکە بە درێژایی مێژوو، کورد مەحکومی جوگرافیا و خیانەتی ناوخۆیی و خیانەتی دەرەکی بووە.

ئەو کێشەیەی کە تاکی کورد و کۆمەڵگەی کورد پێوە دەناڵێنێت و چارەسەری نەکردووە ئەوەیە، بۆھەمیشە لە شکستەکانمان دەرس وەرناگرین و نایکەینە ئەزموون تا چیتر وەک باب و باپیرانمان بەدەست زلھێزەکانەوە نەکرێینە کارتی فشار بۆ دەوڵەتانی دراوسێ.

ئەوەی مێژووی کوردی سەراپا تەنیوە چەک و بۆنی باروتی و خوێنی بەناحەق ڕێژراوە کە بەدرێژایی سەد ساڵی ڕابردوو جگە لەزەرەر لەچەک بچوکترین قازانجمان لێی نەدیوە.

پرسیارێکی سادە ئەوەیە ئایا ئێمە بەچەک دەیبەینەوە یان بە عاقڵ و پێشخستنی ئابوری و نەھێشتنی دووبەرەکی و خیانەت و وڵات فرۆشی لە ناوخۆ؟ پرسیارێکی دیکە بووەتە پرسیارێکی ھەمیشەیی کە ئێمە بەدرێژایی ئەو ھەموو مێژووە پرنەھامەتیە تەنانەت یەک کارگەی دروستکردنی قەباغی فیشەکماننەبووە، بەڵام بەدرێژایی ئەو ھەموو شەڕانەش بێ چەک نەبووین؟ لاتان سەیر نییە ئەو ھەموو چەکە لەکوێووە دێنە دەستمان و بۆچی دەدرێتە دەستمان؟

زۆر لەمێژوو دور نەچین لە کۆمارەکەی قازیەوە کە لەماوەیەکی کەمدا بە فرۆشتنی شۆرەوی ئەوسا و ڕوسیای ئێستا وەک کاڵایەکی بێنرخ فرۆشتینی مۆمی کورد دیسانەوە کوژایەوە دوای ئەو خیانەتە دەیان خیانەتی ناوخۆیی و دەرەکیمان لێکراو تەنھا ماڵوێرانیەکەشی بۆ خەڵکە زوڵم لێکراوەکە مایەوە.

ئەوەی لەڕۆژئاوا ڕودەدات درێژەی ئەو خیانەتانەیە کە زلھێزان لە ئێمەی کوردیان کردوە و بەردەوامیشی دەبێت تا چەکی ئەوان لەجبەخانەکانی ئێمەبن و بەدەست پێشمەرگەکانی ئێمەوە بن.

پرسیارێکی دیکە کە دەکرێت بێ تەعەسوبی و ھەڵچونی دەماری کوردایەتی بیکەین ئایا بەدرێژایی ئەو شەڕانە ئێمە ئەگەر شۆڕشمان نەکردایە چیمان نەدەبوو کە ئێستا ھەمانە؟ ئایا شھیدبوونی ھەزاران کەس ئەوەی دەھێناکە ئێستا ھەمانە؟ وەڵامەکەی ھەڵدەگرم بۆ ئێوەی خوێنەر و خۆتان بزانن ئێمە لەکوێووە بەرە و کوێ دەڕۆین و ڕومان لەکوێیە ئایا میلەتەکەمان بەرە و کەناری ئارامی دەبەین یاخود ئەبینەوە بەو کارتە خۆشدەستەی زلھێزەکان و بەرامبەر یەکتر بەکارماندێنن ؟

ئەو تاوانانەی ئەمدوایەی ڕۆژئاوا کە دیکتاتۆرێکی وەک ئەردۆغان دەیکات ئەبێت دیسانەوە ببێتە دەرسێکی مێژوویی کە کەس دۆستی ئێمەنیە ھەرچۆن جوەکان بەتایبەت زایۆنیزمەکان دوای تاوانی جینۆسایدی ھۆلاکۆس جگە لە ئیرادەی خۆیان پشتیان بەکەس نەبەست و تەنھا ھۆکارێک کە بووە ھۆی ڕزگارکردنیان و دەستگرتنیان بەسەر ئابووری زۆرێک لەوڵاتە زلھێزەکان و جیھان بەگشتی توانیان سەرکەوتوو بن لە دروستکردنی دەوڵەت و وەک خۆیان دەڵێن گێڕانەوەی ھەموو ئاوارەکانی جیھان بۆ سەرزەمینی دایکیان .

ئێمە ئەبێت بزانین دوای ئەم ئەزموونانەی ئەخیر ئێمە دەبێت چیبکەین و چۆن وابکەین چیتر نەبینە قوربانی نێوان پاوەنخوازی زلھێزان و دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە و جیھان.