پێدری پێیوایە خۆی ئەستێرەی یەکەمی ئیسپانیا نییە و کۆمەڵێک یاریزانی بە ئەزموونیان هەیە کە بەردەوام ئەزموونیان لێوە فێردەبن.
دونارۆما رایگەیاند دەیەوێت جەنگی غەززە بوەستێت و ئامانجی ئێستای ئەوەیە بجەنگێت لەپێناو ئیتاڵیا.
ئەنچیلۆتی نەیشاردەوە هۆکاری بانگهێشتنەکردنی نەیمار تەکنیکییە و کاتی ئەوە هاتووە بەرازیل مۆندیال بباتەوە.
کۆمان دوپاتیکردەوە پریمەر لیگ باشترین خولی جیهانە و یارییەکەیان بەرامبەر پۆڵەندا ئاسان نییە.
سکالۆنی جەختیکردەوە یارییەکەیان قورس دەبێت و کەس ناتوانێت جێگای میسی بگرێتەوە.
یانەی ریاڵ مەدرید کێبڕکێی لیڤەر دەکات بۆ گواستنەوەی مارک گێی لە هاوینی داهاتوو.
پۆستیکۆگلۆ پاڵێوراوی جێگرەوەی تین هاگە و لە خولی تورکیاشەوە گرنگی پێدەدرێت.
چێفرین دوپاتیکردەوە سوپەر لیگ تۆپی پێ لەناو دەبات و دژی ئەنجامدانی یاریی خولەکانە لە ئەمریکا.
هاوسن دوپاتیکردەوە خەونی بووە لە ڕیاڵ مەدرید یاریی بکات و دەیەوێت بەشداری مۆندیالیش بکات و لامین یاریزانێکی سەرسوڕهێنەرە.
فلیک لە ئاستی هەندێک لە یاریزانەکانی نیگەرانە بەهۆی ئەوەی تەنها بۆ خۆیان یارییدەکەن.
مێسی بەرامبەر ڤەنزوێلا دوایین یاریی بە درێسی ئەرجەنتینەوە لە پاڵاوتنەکان ئەنجامدەدات.
سۆبۆسلای بە باشترین یاریزانی هەفتەی پریمەر لیگ دیاریکرا و خەڵاتەکەی لە حەوت یاریزانیتر بردەوە.
بەرشەلۆنە پێکانی باڵدی لە رانیدا راگەیاند و ئەگەری زۆرە ماوەی سێ هەفتە دووربکەوێتەوە.
سبەینێ لە پاڵاوتنی مۆندیال ئەڵمانیا و ئیسپانیا و هۆڵەندا بە جیا یارییان هەیە و هەینیش ئەرجەنتین و بەرازیل بەرامبەر ڤەنزوێلا و چیللی یارییدەکەن.
یۆڤانتۆس هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی کینان دەستپێکردووە و موچەکەشی بەرزدەکاتەوە.
فێرمین دوپاتیکردەوە بەهۆی پاڵپشتی بەرشەلۆنەوە بڕیاری مانەوەیداوە و هیچ کێشەیەکی لەگەڵ گاڤیدا نییە.
یاریزانانی ریاڵ مەدرید لەگەڵ کەناڵی یانەکە هاوڕا نین و لێدوانی جیاواز لەسەر بڕیارەکانی ناوبژیوان دەدەن.
مۆرینیۆ ئامادەیە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی رووسیا وەربگرێت بەڵام داوای موچەیەکی خەیاڵی دەکات.
لە پاڵاوتنی جامی ئاسیا، ئۆڵۆمپی عێراق هەشت گۆڵی لە پاکستان تۆمارکرد و سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا.
لە باسکەی ئەوروپا ئیتاڵیا بە بردنەوە لە ئیسپانیا گەیشتە قۆناغی 16 و پۆڵەندا بە فەرەنسا دۆڕا.
لە جامی ئەمریکای کراوە جۆکۆڤیچ بە بردنەوە لە فرێتز گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و لێچکا بە ئەلکاراز دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
ئەنتۆنی ڕایگەیاند ڕۆژانی سەختی بەڕێکردووە لە مانچستەر یونایتد و دڵخۆشە کە ئەو ڕۆژانە بونەتە ڕابردوو .
ئەگەری زۆرە سەڵاح پێگەی یاریکردنی بگۆڕدرێت و وەرزێکی قورسیش چاوەڕێی یاریزانەکە دەکات.
بێشکتاشی تورکی دەیەوێت راول ئەسێنسیۆ بگوازێتەوە بەڵام یاریزانەکە نایەوێت ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت.
کۆرتوا ستایشی لامێنزی کردووە و هانی مان یونایتدی داوە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا.
مان یونایتد رەتیکردووەتەوە گرێبەستی ئۆنانا نوێبکاتەوە و بەهۆی بەرزی نرخی دیاریکراویش لە ریزەکانی یانەکە ماوەتەوە.
لیڤەرپول گەورەترین بازاڕیکردنی مێژووی یانەکەی ئەنجامدا و چەندین هۆکاریش هەیە کە وادەکات تووشی کێشەی دارای نەبنەوە.
25 پاڵێوراوی کۆتایی بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی ئاسیا بڵاوکرانەوە و رۆناڵدۆ و بنزیمەشی تێدایە.
تین هاگ بەهۆی کێشەکانی لەگەڵ یانەکە دوورخراوەتەوە و زیانێکی گەورەی بە لیڤەرکوزنیش گەیاندووە.
هیلال رەتیکردووەتەوە مارکۆس لیۆناردۆ بفرۆشێت لەسەر داوای ئینزاگی راهێنەر.