بەفەرمی شێشکۆ تاوەکوو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژۆکرد.
مارتینێز دوپاتیکردەوە ئەم دوو ساڵە لەگەڵ بەرشەلۆنە نایاب بوو سوپاسی هاندەرە کەتەلۆنیەکانیش دەکات.
یۆڤانتۆس گواستنەوەی تۆنالی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە ڤلاهۆڤیچ تێکەڵی ئەو گرێبەستە بکات.
بە فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری تا ساڵی 2030 راگەیاند.
مارێسکا دوپاتیکردەوە ئاستی یاریزانەکانی نایاب بووە و پێویستیان بە گواستنەوەی بەرگریکارێک هەیە.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە رۆدری پێکانی هەیە و ناتوانێت تا ناوەڕاستی مانگی نۆ یاریی بکات.
شتیگن ئیمزای لەسەر ئەنجامی نەشتەرگەریەکەی کرد و وەک کاپتنی یەمەی بەرشەلۆنە مایەوە.
گویراسی هیلالی رەتکردووەتەوە و ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند نوێکاتەوە.
یانەی چێڵسی خەزێنەکەی پڕکردەوە و لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە.
لە یارییە دۆستانەکاندا چێڵسی و ئینتەر میلان شکستیان بە بایەر لیڤەرکوزن و مۆناکۆ هێنا.
ڤالڤێردی هەندێک جار باوەڕ ناکەم بە ژیانی ئێستام لە ریاڵ مەدرید و لەگەڵ ئەلۆنسۆ کار لەسەر لایەنی تەکنیکی دەکەن.
نیوکاسڵ چوار هێرشبەری بۆ جێگای ئیساک بە ئامانج گرتووە لە سەروو هەمووانەوە کۆلۆ موانی.
یانەی نەسر دەستی بە دانووستانی گواستنەوەی کومان کردووە و بایرنیش لاریی نییە دەستبەرداریی ببێت.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامانجی گواستنەوەی راسپادۆرییە دوای ئەوە یاریزانەکە بێهیوا بووە لە پێکهاتەی سەرەکی ناپۆلی.
دی برۆین نەیشاردەوە سەرەتا هەستی بە ناچاریی دەکرد کاتێک گرێبەستی لەگەڵ ناپۆلی کرد و کۆنتیش فەلسەفەیەکی جیاوازی هەیە.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێیوایە باڵۆن دۆر ساختەیە بەڵام هیوادارە یاریزانێکی پورتوگالی خەڵاتەکە بباتەوە.
ریاڵ مەدرید ئیتزیاری پسپۆڕی خۆراکی لە ئەرکەکەی دوورخستەوە کە ئەگەری زۆرە پەیوەندی بە مباپێەوە هەبێت.
مارێسکا داوای لە بەرپرسانی چێڵسی کردووە ئاراوخۆ بگوازنەوە بۆ شوێنی کۆلویل.
ریاڵ مەدرید پلانی گواستنەوەی ڤیتینیای داڕشتووە و نرخی ئەو یاریزانە لە هاوینی ساڵی داهاتوو بۆ 90 ملیۆن یۆرۆ دادەبەزێت.
رۆناڵدۆ لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە مێسیەوە کردووە و پێی راگەیاندووە کە خۆی بووەتە براوەی باڵۆن دۆر.
مان سیتی رۆیشتنی ڤیتۆر ریسی بە خواستنی یەک وەرز بۆ جیرۆنا راگەیاند و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
گارناچۆ لەگەڵ چێڵسی رێککەوتنی ئەنجامداوە و بەم زووانە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکەوە دەکات.
پاریس سان جێرمان لەسەر گواستنەوەی چیڤالیێری لەگەڵ رێککەوت بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ.
مان یونایتد نرخی هۆیلاندی بەبڕی 40 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە و یاریزانەکەش خواستی رۆیشتنی نییە.
لیڤاندۆڤسکی تووشی پێکانبووە لە رانیدا و بەشداری یارییەکەی کۆمۆ ناکات و کاتی گەڕانەوەی دیاریی نەکراوە.
ریاڵ مایۆرکا گرێبەستی پێشکەش بە ئینتەر میلان کردووە بۆ دەستبەرداربوون لە ئەچێربی و یانەکەش بە مەرجێک دەیفرۆشێت.
لە جامی تۆرنتۆ بین شیلتۆن لە خاشانۆڤی بردەوە و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوەکەی بەدەستهێنا.
بەرشەلۆنە هێشتا درێسی یاریزانەکانی رانەگەیاندووە و بێرناڵ و مارتن هەڕەشی دوورخستنەوەیان لە تیپی یەکەم لەسەرە.
رۆناڵدۆ رەتیکردەوە فیلێکسیان لە بەنفیکا دزیبێت و ستایشی خیسۆسی راهێنەری یانەکەشی کرد.
چێڵسی پێکانی کۆڵویڵی لە بەستەری ئەژنۆیدا راگەیاند و یاریزانەکە نەشتەرگەری بۆ کراوە.