یانەی ئیتیحاد لەسەر داوای بنزیما هەوڵی گواستنەوەی کاسێمیرۆ دەدات لەم هاوینەدا.
یانەی مانچستەر دەیەوێت میرکاتۆی هاوینە بە گواستنەوەی شتیلەر کۆتایی پێبهێنێت.
ئارتێتا روونیکردەوە گیۆکێرێس لە دۆخێکی باشدایە و باسی یاریزانێکیش ناکات بەشێک نەبێت لە تیپەکەی.
مان یونایتد و چێڵسی 80 ملیۆن یۆرۆیان لەپێناو فێرمین پێشکەشی بەرشەلۆنە کردووە بەڵام فلیک رێگری کردووە.
داهاتووی ئاکێ لە مان سیتی بە نادیاری ماوەتەوە و ئیڤەرتۆنیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.
بەرپرسانی بەرشەلۆنە 200 ملیۆن یۆرۆ ئامادەدەکەن تا لە هاوینی 2026 دوو گرێبەستی گەورەی پێ ئەنجامبدەن.
ئەلێگری دوپاتیکردەوە چەند یانەیەک پاڵێوراون بۆ نازناوی خولی ئیتاڵیا و گەڕاندنەوەی بە مانای بردنەوەی نازناوەکە نایەت.
ئەلۆنسۆ جارێکیتر داوای گواستنەوەی وارتۆن دەکات بەڵام زۆری نرخەکەی رێگرە لەبەردەم ئەو بابەتە.
سبەینێ لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە رووبەڕووی لیڤانتی دەبێتەوە، وەرزێکی نوێی خولی ئیتاڵیاش دەستپێدەکات.
فلێکی دوپاتیکردەوە لیڤانتی یانەیەکی بەهێزە و ستایشی بەشێک لە یاریزانەکانیشی کرد.
وێستهام پاش بێهیوابوونی لە گواستنەوەی کاسادۆ هەوڵی گرێبەستکردن لە هیکتۆر فۆرت دەدات.
ناپۆلی هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی هۆیلاند دەستپێکردووە و ئامادەیە مەرجەکەی مان یونایتدیش جێبەجێ بکات.
ئۆڤالی مەکسیکی پەیوەندی بە یانەی ئۆرلاندۆ پرایدی ئەمریکییەوە کرد و بووە گرانترین یاریزانی ئافرەت لە مێژوودا.
گالاتەسەرای لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئاکانجی و گۆندوگان و ئیدەرسۆن بەردەوامە.
مان سیتی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن دیازی راگەیاند و یاریزانەکەش دوپاتیکردەوە نوێنەرایەتی یانەیەکی گەورە دەکات.
ئەمشەو لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی رووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە، لە ئەڵمانیا و فەرەنسا بایرن میونشن و پاریس یارییان هەیە.
ریاڵ مەدرید گرێبەستی دیاز نوێدەکاتەوە و یاریزانەکە لە پلانەکانی ئەڵۆنسۆ پێگەیەکی گرنگی دەبێت.
بەڕێوبەری کارەکانی رۆدریگۆ گەشتی بەریتانیای کردووە و لەگەڵ یانەی لیڤەرپول کۆبووەتەوە.
ئەستۆن ڤێلا گرێبەستێکی پێشکەش بە چێڵسی کردووە سەبارەت بە گواستنەوەی جاکسۆن.
دۆگلاس لویز لە یۆڤانتۆسەوە پەیوەندی بە نۆتینگهامەوە کرد و درێسی ژمارە 12 دەپۆشێت.
ماگوایەر نەیشاردەوە جێهێشتنی مان یونایتد گەمژانەیە و یانەکەیان زۆر بەرەوپێش چووە.
کۆمپانی دوپاتیکردەوە کەس بە رکابەری خۆیان دانانێن و ئەگەر بەرامبەر لایپزیگ بردنەوە بەدەستبهێنین دەتوانن بڵێن دەستپێکێکی باشیان هەبووە.
ئارتێتا بۆ گیۆکێرێس ساکای بێهیوا کرد و دەیکات بە یاریزانی سەرەکی جێبەجێکاری لێدانە سزاکان.
ئینریکی رایگەیاند ئەو یاریزانەی لە مەشقەکان ئاستی بەرزبێت یاریی دەکات و گرنگی بە رەخنەی میدیاکان نادات.
مارسیلیا دەیەوێت کاسادۆ بۆ جێگای رابیۆ بگوازێتەوە بەڵام دەبێت خواستی یاریزانەکە بەدەستبهێنێت.
گالاس دوپاتیکردەوە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ یان پریمەر لیگیان لە ئارتێتا دەوێت و چیتر بیانوو نادۆزێتەوە بۆ تیپەکەی.
جێرمی فریمپۆنگ تووشی پێکان بووە و تا دوای پشووە نێودەوڵەتییەکان دووردەکەوێتەوە.
مارێسکا رایگەیاند وەرزێکی درێژیان لەپێشە بەڵام متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە ئاستی بەرز پێشکەش بکەن.
بەفەرمی کۆندی واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێەکەی کرد لەگەڵ بەرشەلۆنە کە تاوەکوو ساڵی 2030 ماوەکەی بەردەوام دەبێت.