گریلیش بە خواستن بووە یاریزانی ئیڤەرتۆن و درێسی ژمارە 18ی یانەکە دەپۆشێت.
یۆڤانتۆس دەیەوێت ڤلاهۆڤیچ بفرۆشێت و یاریزانەکەش دەیەوێت بمێنێتەوە و موچە بەرزەکەی وەربگرێت.
بێلینگهام بە وردی پەیڕەوی پرۆگرامێکی چاکبوونەوەی دەکات و ریاڵ مەدریدیش پەلە ناکات لە گەڕاندنەوەی.
ئارسەر میلۆ دوو ساڵی لە گرێبەستەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس ماوە و بە خراپترین گرێبەستی یانەکەی هەژماردەکرێت.
ترۆسارد نیگەرانە لە بارودۆخی لە ئارسناڵ و بیری لە جێهێشتنی ئەو یانەیە کردووەتەوە لەم هاوینەدا.
گارناچۆ هەڕەشە لە مان یونایتد دەکات و ئەگەر کارئاسانی بۆ نەکەن بچێتە چێڵسی ئەوا لە تەواوی وەرزەکە لەسەر کورسی یەدەگ دادەنیشێت.
سبەینێ پاریس سان جێرمان و تۆتنهام جامی سوپەری ئەوروپا ئەنجامدەدەن و پاڵەوانی نازناوەکە یەکلادەکەنەوە.
لیڤاندۆڤسکی دوپاتیکردەوە پەشیمان نییە لە نەچوون بۆ مان یونایتد و ئێستاش لە بەرشەلۆنە دڵخۆشە.
مان سیتی و چەند یانەیەکی تری پریمەر لیگ گفتوگۆیان لەگەڵ ڤینیسیۆس کردووە ئەوەش بووەتە هۆی توڕەبوونی بەرپرسانی ریاڵ مەدرید.
سعودییەکان ئامادەن 350 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی مباپێ خەرجبکەن بەڵام پێرێز فرۆشتنی ئەو یاریزانەی بە هێڵی سوور داناوە.
پاش کۆبوونەوە لەگەڵ سڵۆت کیزا بڕیاریداوە وەرزی نوێیش لە لیڤەرپوڵ بەردەوامبێت لە یارییکردن.
زیرەکی دەستکرد پێشبینی بۆ براوەی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا کردووە و بەجۆرێک بەرشەلۆنە دەبێتە براوەی لالیگا و ئارسناڵیش پریمەرلیگ.
فلیک لە وەرزی نوێدا لە نێوان فێرمین لۆپێز و دانی ئۆلمۆ دەبێت یەکێکیان بۆ پێکهاتەی سەرەکی هەڵبژێرێت.
بەرشەلۆنە ئامانجیانە بەزووترین کات نوێ کردنەوەی گرێبەستی کۆندی تاوەکوو ساڵی 2030 رابگەیەنن.
خلێفی سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی گفتوگۆی لەگەڵ بارکۆلا دەستپێکردووە.
لە جامی سینسیناتی سینەر بە بردنەوە لە دیالۆ گەیشتە قۆناغی چوارەم و سۆنیگۆ بە فرێتز دۆڕا و ماڵئاواییکرد.
ئیزاک بەهۆی لیڤەرپوولەوە تاوەکو ئێستا لە یانەکەی یاخی بووە و داوای رەزامەندی جێهێشتن دەکات.
ئەگەر زۆرە راشفۆرد بۆ یاریی یەکەمی خولی ئیسپانیا بەهۆی کێشەی ناو تۆمارکردنەوە بەشداری نەکات.
بەفەرمی پاریس گواستنەوەی زابارنی تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2030 بۆ ریزەکانی راگەیاند.
ئینزۆ سەرجەم گرێبەستەکانی رەتکردووەتەوە و ئامادەنییە لەم هاوینەدا چێڵسی بەجێبهێڵێت.
چێڵسی دەیەویت لەم هاوینەدا کۆناتێ بگوازێتەوە و ئامادەیە سەرجەم داواکارییە داراییەکانی لیڤەرپوڵ جێبەجێ بکات.
تۆتنهام دەستی کردووە بە هەنگاونان بۆ گواستنەوە ئیزێ و ئامانجێتی بە کڕینی ئەو یاریزانە پێگەی هێرشبردنیان بەهێزتر بکەن.
هاندەرانی پریمەر لیگ پێیانوایە مان یونایتد خراپترین بەڕێوەبردنی هەیە و لیڤەرپوڵیش باشترین.
سولێ تووشی پێکانێکی قورس بووە و نزیکەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
پاریس دۆنارۆمای لە یارییەکی بەرامبەر تۆتنهام دورخستەوە و چێڵسی و مان یونایتدیش دەیانەوێت بیگوازنەوە.
ئینتەر میلان دەیەوێت پاڤارد بفرۆشێت و جیۆڤانی لیۆنی لە پارماوە بگوازێتەوە ریزەکانی.
راسپادۆری بە فەرمی و بەبڕی 25 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆوە کرد لە ناپۆلییەوە.
رۆما بە جددی چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی سانچۆ و هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەدات.
لە ساتی رۆیشتنی ساڤینیۆ مان سیتی پلانی داناوە سیمۆنس لە لایپزیگ بگوازێتەوە ریزەکانی.
یەکێ تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی یاریی نێوان ڤیاریاڵ و بەرشەلۆنە داوە لە وڵاتی ئەمریکا.