نەیمار تووشی پێکانبووە لە رانیدا و ئەگەری بانگهێشت کردنی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل کەمبووەتەوە.
بایرن میونشن گرنگی بە گواستنەوەی ڤالڤێردی دەکات بەڵام ریاڵ مەدرید ئەستەمە دەستبەرداری ببێت.
سلۆت دوپاتیکردەوە نیوکاسڵ پێکهاتەیەکی بەهێزی هەیە بەڵام تاکە ئامانجیان بردنەوەیە لێیان.
ریاڵ بیتس دەیەوێت بەشێوەیەکی یەکجاری ئەنتۆنی بگوازنەوە و مان یونایتد بۆ دەستبەرداربوون لێی داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
بەڕێوبەری کارەکانی کانتی ئاماژەی بەوەکرد ئیتیحاد تاوەکوو ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.
ساڤینیۆ دەیەوێت پەیوەندی بە تۆتنهامەوە بکات چونکە پێی وایە لەو یانەیە گرنگی زیاتری پێدەدەن.
دۆنارۆما لەگەڵ مان سیتی لەسەر مەرجە کەسییەکان رێککەوتووە و لە ئەگەری رۆیشتنی ئیدریسۆن راستەوخۆ ڕوودەکاتە ئەو یانەیە.
ئیتیحاد هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی برۆنۆ چڕتکردووەتەوە و ئامادەیە لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە ریزەکانی.
ئارتێتا رایگەیاند بەهۆی پاڵپشتی هاندەرانەوە توانییان ئەو ئەنجامە باشە بەدەست بهێنن و ستایشی ئاستی گیوکیرێسیش دەکات.
فلێک رایگەیاند دڵخۆشە بە ئاست یاریزانەکانی و داوایان لێدەکات تادواسات لە یاریگادا هەوڵی گۆڕینی ئەنجام بدەن.
لە خولی ئەمریکا ئینتەر میامی بە گۆڵێک لەگەڵ دی سی یونایت یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
رۆناڵدۆ پاش یاریی کۆتایی سوپەری سعودییە ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردوو و لەگەڵ نەسریش توانی بگاتە گۆڵی ژمارە 100.
لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە ریمۆنتادای ئەنجامدا و بردنەوەی بەرامبەر لیڤانتی بەدەستهێنا.
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان یاریی دەستپیکی بە کریمۆنزیی تازە سەرکەوتوو دۆراند و رۆما لە بۆلۆنیای بردەوە.
یانەی ئارسنال ئیزێی لە تۆتنهام رفاند و گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵدا واژۆکرد.
لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ دووەم یاریی لەسەریەک خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر ئێلچێ یەکسانبوو.
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە بردنەوە دەستیپێکرد و بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە ساسۆلۆ هێنا.
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا گۆڵبارانی لیدزی کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
گواردیۆلا رایگەیاند ئاستی مان سیتی بەراورد بە ئەنجامەکە باشتربوو بەڵام دەبێت باشتربن و هەنگاو بە هەنگاو بەردەوامدەبن.
ئەمۆریم ئاماژەی بەوەکرد سەرجەم یاریزانەکانی جگە لیسنادرۆ مارتینێز و مەزرای بۆ یارییکردن ئامادەن.
.ئەلۆنسۆ رایگەیاند وەرزێکی درێژیان لەبەردەمە و دەرفەتی یارییکردن بەسەرجەم یاریزانەکان دەدرێت.
لە خولی ئەڵمانیا بایەر لیڤەرکوزن بە گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە هۆفنهایم دۆڕا.
بەرشەلۆنە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی گارسیا دەدات و یاریزانەکەش ئارەزووی مانەوەی هەیە.
لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری سعودییە ئەهلی بەلێدانی یەکلاکەرەوە لە نەسری بردەوە و بووە پاڵەوان.
لە یارییەکانی خولی ئینگلتەرا تۆتنهام بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە مان سیتی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
ریاڵ مەدرید بەنیازی ئاڵوگۆڕێکی مێژووییە بە شێوەیەک ڤینیسیۆس بدات بە مان سیتی بەرامبەر هالاند.
هیلال بەهۆی بەشداری نەکردنی لە جامی سوپەری سعودییە سزدراوە بەجۆرێک ناتوانێت بەشداری وەرزی داهاتووی ئەو پاڵەوانێتییە بکات.
رۆدیگیڕ لەپێناو پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ مەدرید دەجەنگێت لەکاتێکدا دەزانێت بەبوونی مێلیتاو و هاوسن ئەو کارە زۆر قورسە.
ریاڵ مەدرید بڕیاری هێشتنەوەی ئیندریکی داوە و ئەگەر ئاستی باش نەبێت لە مانگی یەک دەستبەرداری دەبێت.
پریمەر لیگ باشترین خولە لە ئەوروپا و خولی ئیتاڵیا دووەمە و لا لیگاش لە پلەی سێیەمدایە.