سەردێڕ:

ئایا بەرگری لە خاک و نەتەوە جیھادە؟

10/12/2019 3:32:39 PM
6147 جار خوێندراوەتەوە
عوسمان شێرەیى
+ -

 لە ئایندا جەنگ و جیھاد تەنھا لە پێناو ئایدیاو پەرستن و دروشمەکاندا نیە، بەڵکو بەشێکی جەنگ و جیدال و جیھاد لە پێناو بەرگریکردن لە خاک و ئاوو پێناسی نەتەوەییدایە.
لەھەر شوێن و جێگایەک ھێزێک یان قەوارەیەک بیەوێت ستەم بکات و دەستدرێژی بکاتە سەر ئەوانی تر، ئەوا مافی ئەوانی ترە کە بەرگری لە خۆیان و مافەکانیان بکەن.
لە ئایندا ھیچ جیاوازیەک نیە لە نێوان و ستەمکارێکی ئایندار یان بێ ئایین یان ئاینێکی جیاواز، بەڵکو ستەم ھەر ستەمە.
خودای خاوەنی ئاسمانەکان فەرمان دەکات کە ھارکاتێک دەستدرێژی کرایە سەرتان بەھەمان شێوەی ئەوان وەڵامیان بدەنەوە بەم ئێوە ستەمیان لێ مەکەن، وەک فەرموویەتی (ۚ فَمَنِ اعْتَدَیٰ عَڵیْکُمْ فَاعْتَدُوا عَڵیْەِ بِمِپْلِ مَا اعْتَدَیٰ عَڵیْکُمْ ۚ ۆاتَّقُوا اللَّەَ ۆاعْڵمُوا ڕَنَّ اللَّەَ مَعَ الْمُتَّقِینَ)  
با ھیچ کەس گومانی نەبێت لەوەی کەنابێ ھیچ کات ئیماندار بێ لایەن و سەرکزبێت بەڵکو دەبێ ستەم لێکراو سەربخات بەسەر ستەمکاردا ئەمەیش لەم ئایەتە قورئانیەدا ڕەنگی داوەتەوە:{ۆإِن گَائِفَتَانِ مِنَ الْمُۆْمِنِینَ اقْتَتَلُوا فَڕَێْلِحُوا بَیْنَەُمَا ۖ فَإِن بَغَتْ إِحْدَاەُمَا عَڵی الْڕُخْرَیٰ فَقَاتِلُوا الَّتِی تَبْغِی حَتَّیٰ تَفِیءَ إِڵیٰ ڕَمْڕ اللَّەِ ۚ فَإِن فَاءَتْ فَڕَێْلِحُوا بَیْنَەُمَا بِالْعَدْلِ ۆڕَقْسِگُوا ۖ إِنَّ اللَّەَ یُحِبُّ الْمُقْسِگِینَ} الحجرات : ۹
بۆیە بەرگریکردن لە خاکی پاکی کوردستان و خوێن و گیانی مناڵ و پیر و ژن و گەنجی کورد  واجبێی شەرعیەو بەشێکە لەو جیھادەی خوا بەڕەوای بینیوە بۆ ھەموو گەل و نەتەوەیەک .
چی تر کەس گومانی نەبێت لە ھاوسۆزی و بەرگریکردن لە کوردانی ڕۆژئاواو وەستانەوە لەدژی ستەمی سوپای تورکیا، تەنانەت ئەگەر لەژێر ئاڵای ئایین و خواناسیشدا بێت.