سروە عەبدولواحید: قۆرخکردنی مووچە لە چەند بانکێک لەلایەن کەسێکەوە نایاساییە
بەرکەوتن بە تیشکی سەروو بنەوشەیی لەوانەیە دواتر ئەگەری تووشبوون بە ئاوی سپی چاو و کێشەکانی تری چاو زیاد بکات، بۆیە بیرۆکەیەکی باشە بۆ منداڵەکەت چاویلکەی بەرخۆر بەکاربهێنێت.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەر لەلایەن کەسێکەوە تەقە لە دوو هاوڵاتی کراوە و بەوهۆیەوە ئەو دوو کەسە بریندار بوون و یەکێکیان دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئاسایشی عێراق رایگەیاند، سودانی لە سەردانەکەی بۆ واشنتن گرێبەستێکی سەربازی بۆ کڕینی ٢١ فرۆکە واژۆکردوە.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی نەجەف رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی دروێنەکردنەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣٣ هەزار دۆنم زەوی گەنم دروێنە کراون بەرهەمی هەر دۆنمێک دوو تۆن گەنم بووە.
توێژینەوەیەکی تاقیکاری لەسەر ئەو کەسانەی مەترسی بۆماوەیی زۆریان هەیە بۆ تووشبوون بە کۆمەڵێک شێرپەنجەی بەرفراوان، سوودێکی "چاوەڕواننەکراو"یان لە کۆمەڵێک خۆراکدا نیشانداوە، کە نیشاستەی تەواویان تێدایە وەک شۆفان و مۆزی سەوز.
چاوگێک لە پۆلیسی خانەقین بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەهۆی رووخانی دیوارێکەوە لە خانەقین کرێکارێکی تەمەن ٢٦ ساڵ لەکاتی کارکردندا گیانی لەدەستدا.
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا ١٠٦ ملیۆن و ١١٢ هەزار و ٣٨ بەرمیل نەوت هەناردەکراوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە بۆ مووچەی مانگی چوار دەگاتە هەرێم. دەشڵێت، "قۆرخکردنی مووچە لە چەند بانکێک لەلایەن کەسێکەوە نایاساییە".
ئەندامێک لە لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەرئەنجامە ئەرێنییەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ ئەمریکا بەم نزیکانە دەردەکەون. دەشڵێت، "سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمریکا دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار ".
وەزیری دەرەوەی میسر رایگەیاند، وڵاتەکەی گەشبینە سەبارەت رێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ پێکهێنانی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و لە ئێستادا چاوەڕوانی وەڵامی ئیەڕائیل و حەماسن سەبارەت بە پێکهێنانی ئاگربەست.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چوار کەس گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان کە بەهۆی شەڕە خاکەنازەوە لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە یەکێک لە گەڕەکەکانی کەلار بریندار بوون.
لەکاتی داخستنی بازاڕی دراوەکان لە هەرێم نرخی دۆلار بەرزبووەوە و هەر ١٠٠ دۆلارێک بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوە کرا و بەراورد بە کاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکان ٨٠٠ دینار لە نرخی هەر ١٠٠ دۆلارێک بەرز بووەتەوە.
بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی لە وەرزی بەهاردا و ناسەقامگیریی بارودۆخی کەشوهەوا، لەو شتانەن کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر هەوکردنی جیوبەکان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای کەلار- مەرزی پەروێزخان، سێ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سێڤن نێت (+Goran Net 4.5G) رایگەیاند، توانیویانە بە سەرکەوتوویی سیستەمی خزمەتگوزارییەکانی گۆران نێت بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەمیانە و بە هەماهەنگییان لەگەڵ گەورە کۆمپانیای هواوی پەرە پێبدەن لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە بەشداربووان.
ئەمڕۆ، دژی جێبەجێکردنی پڕۆژەی هەژماری من فراکسیۆنی نەوەی نوێ ٨٦ واژۆی پەرلەمانتارانی لە پەرلەمانی عێراق کۆکردەوە و داوای کرد، مووچەخۆران لە بانکە فیدراڵییەکانەوە مووچە وەربگرن.
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، جگە لە کۆمەڵگە نیشتەجێکان و هەندێک شوێنی دیاریکراو گواستنەوە و فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەموو شوێنێکی ناو سنووری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە هەربۆیە تاکە لایەنە کە مافی کۆکردنەوەی داهاتی ئەو ئەرکەی هەیە.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان لەو وادەیەی بۆیان دیاریکراوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ ئەنجامدانی مامەڵەکانیان تاوەکو هیچ گرفتێکیان بۆ دروست نەبێت.
بانکی ناوەندی خستنەڕووی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ زیاتر لە ٢٧٨ ملیۆن دۆلاری خستووەتەڕوو.
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، ئەو لێخۆشبوونەی بۆ پارەى خوێندنی پارالێڵ دەرچووە، تەنها ئەو بڕە پارەیە دەگرێتەوە کە لای خوێندکارەکان ماوە، ئەوانەی پێشتر پارەی کرێى خوێندنەکەیان داوە پارەکەیان بۆ ناگەڕێتەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و مسقاڵێک زێڕی عەیار ١٨، نزیکەی ١٢ هەزار دابەزیوە. لە بازاڕەکانی جیهانیشدا، نرخی زێڕ بە جێگیری ماوەتەوە.
ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە یەکەیەکی وێستگەی کارەبای دەربەندیخان لەکارکەوتووە و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا کەمیکردووە.
جوتیارانی گوندی گەڵۆزی لە پردێ لە سنووری کەرکوک دژی راگرتنی کارەکانیان و دەستگیرکردنی دوو جوتیار لەکاتی دروێنەکردن لەلایەن سوپای عێراقەوە گردبوونەوە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی هەبوونی گرفت لە دەرخستەی کۆتایی مانگی سێ، ناردنی پارەی مووچەی مانگی چوار لەلایەن عێراقەوە دواکەوتووە.
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد، خۆڵبارین دەست پێدەکات و سبەی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ تاوەباران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی رۆژهەڵات و باشووری هەرێم دەگرێتەوە دواتر ناوچەکانی دیکەش دەگرێتەوە. دەشڵێت، "پلەکانی گەرما دادەبەزن و با چالاک دەبێت".
سکرتێری جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، پشتیوانی لە پڕۆژەی هەژماری من دەکەن چونکە شتێکی ئایندەییە. بەرپرسی لقی چوار پارتیش دەڵێت، هاوکارانیان لە یەکێتی، لە سنوری سلێمانی و گەرمیان سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی فەرمانبەرانن لە هەژماری مندا.
ماوەی دوو رۆژە نرخی دۆلار بەردەوامە لە دابەزین و لە ئێستاشدا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینارە.
لە خوێندنگەیەکی خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ١٠٠ خوێندکاری دواناوەندی لە سەرجەم وانەکاندا بەخشراون و تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ ئەنجام نادەن.
کۆمپانیای دانەغاز رایگەیاند، لهگهڵ لایهنه پهیوهندیدارەكان له هەرێم و عێراق كاردهكهن بۆ بهرزكردنهوهی رێوشوێنه ئهمنیی و بهرگرییهكان بۆ ئهوهی جارێكی دیكه بهرههمهێنان له كێڵگەى غازی کۆرمۆر دهستپێبكاتهوه.
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و لە راگەیاندراوێکدا کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆ دووشەممەی بڵاوکردەوە و تێیدا، دەنگ لەسەر مادەیەک دەدرێت و خوێندنەوەی یەکەم و دووەم بۆ پێنج ماددە دەکرێت.