سەردێڕ:

مەسرور بارزانی بارمتەی میراتی بەجێماوی ئامۆزاکەیەتی

6/18/2019 11:55:38 PM
4393 جار خوێندراوەتەوە
یەعقوب کاکل
+ -

دیارە حکومەتی ھەرێم بە کابینە جیاوازەکانییەوە بە قەیرانی گەورەدا تێپەڕێنراوە بەتایبەت کابیبەی ھەشت بە سەرۆکایەتی نێچیروان بارزانی ، ئەویش پاش راگەیاندنی ئابوری سەربەخۆ و فرۆشی راستەوخۆی نەوتی ھەرێم بێ گەڕانەوە بۆ ناوەند و کۆمپانیای تایبەندمەند بە فرۆشتن و بە بازاڕگەیاندنی نەوت و غازی عێراقی کە سۆمۆیە، بەتایبەت پاش ساڵی ٢٠١٥ و دوای ئەوەی بەماوەی ساڵێک لە برینی بەشەبودجەی ھەرێمەوە لە لایەن حکومەت و کابینەکەی نوری مالیکی بەھۆکاری رادەستنەکردنی نەوتی ھەرێم بە بەغداد، ئەوەیشبووە ھۆی دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم و بڕینی رێژەیەکی زۆر بە نزیکەی لە %١٥بۆ %٧٥، پاشتریش گرفتی سیاسی و بەردەوامی جەنگی دژی داعش و نەمان و رێکنەخستنی بودجەی ساڵانەی حکومەت و چەندان کێشەی تر لەگەڵ کابینەی ھەشتەمدا گەورەبوون و چەقیان دەرکرد!.

ئیستایش ئەم کابینەیە لەبەردەم ئەم ئاڵانکاری و کێشە وگرفتە گەورانەدایە کە بەمیرات لە سەرۆکی حکومەتی پێشووە بەجێماوە:

- پێشینی دەکرێت ھەندێک پۆستی یەکێتی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان و وەزارەتەکان بە بەتاڵی بمێننەوە.

- نزکەی ١٠ ملیارد دۆلاری قەرزی موچەی فەرمانبەران لەلای حکومەتە .

- بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی جیاوازتر لەم خولەی پەرلەمان و سەردەمی کابینەی نۆ، کە دیارە خولی پێشوو یان چوار ساڵی رابوردوو ھەر پێنج حزبە سەرەکیەکە لە کابینەی ھەشتدا بەشداربوون و بە کابینەی بنکە فراوان پیناسەی دەکرا.

-نزیکەی ٢٣٠ھەزار دەرچوو زانکۆ و پەیمانگای دانەمەزراون.

-  ١٢ ملیارد دۆلار قەرزی کۆمپانیا بیانیەکان و ووڵاتان.

-گرفتی نادادپەروەری لە موچەی پلەباڵاکان و سستەمی خانەشینی.

-ساغنەبوونەوەی مەلەفی فرۆشتنی نەوت و غاز لەگەڵ بەغداد .

-ئیفلاس و راوەستانی سەدان پرۆژە و کۆمپانیا.

- کێشەی یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە.

-گرفتی نەبوونی پرۆژە یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی کوردستانەوە، کە ساڵانێکە بوونی نیە.

- بابەتی دانەوەی قەرزە پاشەکەوت کراوەکانی فەرمانبەران و قەرزی کۆمپانیاکان .

- سیستەمی ھاتوچۆ و کێشەی رێگاوبانەکان.

- بواری کەرتی تەندروستی و پەروەردە و کشتوکاڵ و کەلێنەگەورەکانیان.

لەگەڵ چەندین گرفتاری و کێشەی کەڵەکەبووی تری کابینە جیاوازەکانی حکومەتی ھەرێم لەماوەی رابردودا کە بە میرات بۆ مەسرور بارزانی ماوەتەوە؟، چونکە لە ئیستادا ناوبراو خاوەنی دوو میراتی سیاسی و میراتی کێشەکانی رابوردووی ئامۆزاکەیەتی.