سەردێڕ:

ئەم ئیرھابە راوەستێنن

5/5/2019 10:57:30 PM
5617 جار خوێندراوەتەوە
ڕێبین هەردی
+ -


منیش وەک ئێوە ئەم ماوەیە سەیری و گوێم لە شتەکان دەگرت...چاوەرێش بووم شتەکان ڕوون ببنەوە و بزانین چی روویداوە...شتەکە ئەوەندە قورس و ئالۆز نیە پێوستی بەم ھەموو ھەرایە ھەبێت ..کەسانێک دەڵێن ھەڕەشەمان لێکراوە و بەو ھەڕەشانە داوای پاشگەزبونەوەیان لێکردوین لە کۆمەڵێک شت..ھیچ ئەم ھەرایەی ناوێت ئەوە ژمارەی تەلەفونەکان و کێن لێپرسینەوەیان لەگەل بکرێت..بنەمای ھەموو تۆمەتێکیش لە ھەموو دنیایە ئەوەیە تۆمەتبار بێ تاوانە تا ئەو کاتەی تاوانەکەی دەسەلمێت..نەک تۆمەتبار تاوانبارە تەنانەت گەر نەش سەلما.

بەلام ئەمەی ھەنوکە روودەدات ھیچ پەیوەندی بە لێکۆڵینەوەی یاسایی لەم کەیسە نیە..ئەمەی روودەدات نزیک دەبێتەوە لە ئیرھاب و تۆقاندنێک کە ھیچ پاساوێکی نیە رقێکی سیاسی قوڵ نەبێت لە کۆمەڵێک شتی سیاسی کە ھیچ پەیوەندی بەم کەیسەوە نیە...ئەم ھەلکوتانە سەر ئەندامانی نەوەی نوێ بەو شێوە رەق و توندە، دەستدرێژیەکی گەورەیە کە ھەموو شتێکی ژێر پێ خستووە.

عەقل و مەتق دەڵێن کێ داواکراوە بە فەرمی داوابکرێت و گەر خۆی نەچوو دەزگاکانی پۆلیس دەستگیریدەکەن..تازە خەلکانێک بەردەوام و رۆژانە دەستگیر دەکرێن کە ھیچ دیار نیە پەیوەندیان بەم کەیسەوە چیە. ئەم ئیرھابە بێ پاساوە راوەستێنن و فەرمون لێکۆڵینەوەی فەرمی خۆتان بکەن..ئێمەش وەک ھەموان حەز دەکەین راستیەکان دەرکەون..بەلام نەک بە ئیرھاب و تۆقاندن و بەلاڕێدا بردنی بۆ توڵەی سیاسی لە ھێزێک کە گوتارەکانی بە دڵی تۆ نیە.

ھەلکوتانە سەر بارەگای حیزبی بەو شێوەیوە دلرەقانەیە و سوکایەتی کردن بەھەرکەسێک دێتە بەردەستیان و تەنانەت ئازاردانیان(وەک دەبیتسین)، کارێکی ئەوەندە قێزەون و ناشرینە کە تەنیا رووی ئەو ھێزانە رەش دەکات کە ئەنجامی دەدەن. لەوە دەچێ برادەران تا ئێستاش بۆیان ھەرس نەبووێت کە ئێستا حوکمرانی دەکەن و لە شاخ و دۆخی شۆڕشدا نین  ، ھەنوکە دادگا و پۆلیس و دنیایەک بەشی لێکۆڵینەوەتان ھەیە کە ھیچ پێویستان بەم ئیرھاب و توقاندنە نیە..رێگە یاسای و ئاساییەکە بگرن و کەسیش لەمڕوەوە گلەییتان لێ ناکات، نەک بەمشێوەیە ھەررۆژە و ھەلکوتنە سەر ئەم و ئەو وبەشێوەیەکی زۆر دڵرەقانە وەک ئەوەی خەلییەکەی داعشتان گرتبێت، ئەم و ئەو بگرن.

من وای دەبینم ئەمەی ھەنوکە ڕوودەدات پێشێلکاریەکی یەکجار گەورەیە کە گەر ئەمرۆ یەخەی ئەو برادەرانەی گرتووە، سبەی یەخەی خەلکی تریش دەگرێت. بێ مانایە لە ولاتێکدا کە کۆی دەزگا فەرمیەکانی لێکۆڵینەوە لەبەردەست خۆتدان، دادگا و پۆلیست ھەیە، بەمشێوازە رەفتار لەگەڵ شکاتێکدا بکەیت کە ھێشتا بۆ کەس دیار نیە چەندی راستە و چەندی ناراست، کێ کردوێتی و تاوانەکە خۆی چیە...مرۆڤ بەراستی ئەو پرسیارەشی بە گەورەی لا دروست دەبێت..ئەرێ ھەڕەشە بە مۆبایل و سایتەکان یەکەمەجارە رووبدات و کە رووشیداوە ھەروا رەفتای لەگەڵ کراوە. 

ئەم دۆخە بۆستێنن...لێگەڕێن شتەکان بە ڕێڕەوی ئاسایی و یاسایی خۆیدا بڕوات،،ئەوەتان لەبیر بێت ئێوە ھەنوکە حوکمرانن و لە شاخ ناژین کە ھیچ دەزگا ە دەرفەتێکتان نەبێت بۆ لێکۆڵینەوەی وورد..یەکەم شتی ڕاستیش ئەوەیە ئەم ھەلکوتانە سەر و دڵڕەقیە رابگرن.