سەردێڕ:

شاسوار و سەدام!

5/25/2019 1:56:54 PM
11884 جار خوێندراوەتەوە
عەبدوڵای مەلا نوری
+ -

حاکم رزگار ئەمین لە بەر ئەوەی لە دۆسیەی دادگایکردنی گەورە دکتاتۆرو تاونکار سەدام حسێن دا، تا ئاستێکی باش ڕەچاوی بنەماکانی مافی مرۆڤی کرد و مافی بەرگریلەخۆکردنی بۆ تۆمەتبار رەخساند، ھەروەھا پرۆسەکە بە ئاشکرا بەرێوە دەچوو، سەرئەنجام پرۆسەی دادگایی و دادوەریەکە لەو قۆناغەدا وەک نمونەیەکی بەرزو جوان دەرکەوت.

دادپەروەری و دەستبەرکردنی مافی مرۆڤ تەنھا بۆ تاونلێکراوان نیە، بەڵکو بۆ تۆمەتبارانیشە، ھەر دادگایەک نەتوانێ مافی تۆمەتبار بپارێزێت، ھەرگیز ناتوانێ مافی تاوانلێکرو وەربگرێتەوە.

دۆسیەکەی شاسوار بە شاراوەیی و بە بێ بەشداری ھیچ لایەنێکی مافی مرۆڤ بەرێوە دەچێت، ھاوکات دەزگای ئاسایش و دادوەرەکانی ئاسایش حیزبین، لە سایەی وەھا دادگایەکدا دەرفەتی تەواو بۆ شێواندنی راستیەکان و بە لارێدا بردن ھەیە.

دور لە رەدفعل و رقی شەخسی دەبێ داواکاری ھەموان و بە تایبەت سکاڵاکاران ئەوە بێت سەرجەم پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگایەکە بە پێی یاسا و بە لە بەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ بەرێوەبچێت، بەدەر لەوە بەڕێوەچونی پرۆسەی دادگایی بەو جۆری ئێستا ھیچ ئیعتیبارێکی نیە، بەڵکو دیوێکی تری تاوانکاری و تیرۆرە دەرحەق بە ئینسانەکانی ئەم وڵاتە.

ئەمە لایەنداری نیە بۆ کەسێکی دیاری کراو، بەڵکو داکۆکیە لە مافی مرۆڤ و سەروەریی یاسا.

خەڵک چاوڕێن راستیەکانی ئەم دۆسێیە لە ئەنجامی دادگایەکی ئاشکراو دادپەروردا بزانن و ببینن.

بەڵێ بۆ دادگاییکردنی ئەوانەی بە رێگای جیاجیا خەریکی جوێن و ھەڵبەستنی تۆمەتن بۆ خەڵک، بەڵێ بۆ مافی مرۆڤ و سەروەری یاسا.