سەردێڕ:

لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە

5/18/2019 11:52:56 PM
10367 جار خوێندراوەتەوە
تارا حسێن
+ -

ھەرکات داواکاری گشتی و دەسەڵاتی دادوەری، ئەنفالچی و مستەشارە دەست بە خوێنەکانی مناڵانی گەرمیانی بانگھێشتی دادگا کرد و دادگایی کردن، ھەرکات بازرگانەکانی ھاوبەشی تیرۆریستانی داعشی لە زیندان ئاخنی، ھەرکات تۆمەتبارانی دزی و گەندەڵی سەدان و ھەزاران دۆسیەی بەرچاو و بەڵگەداری بە سزا گەیاند، ئێمەش دەکرێت زۆر موداخەلە نەکەین و بێدەنگ بین و بڵێین با یاسا کاری خۆی بکات.

بەڵام بەجدی یاسا بووە بە چەکی دەستی حزب و کێی ویست و مەبەست بوو پێشێلی تەواوی یاسا دەکات و تۆڵەی سیاسی و حزبی خۆی پێ دەکاتەوە، شاسوار عەبدولواحید بە نمونە، ئایا سکاڵای لەسەریان ھەیە ھێندە مەترسیدارترە لەو دۆسیانەی کە بەکەفالەت ئازاد دەبن یان ئەو ماددەیە بە پێی یاسا ئەوەندە قورسە کە بەر ھیچ ئاسانکاری و تەنانەت چاوپێکەوتنێک نەکەوێت؟

بریا وا بووایە ھیچ نەبێت بۆ ئەوەی سزای ھەموو ئەو ژنکوژانەمان دیبایە کە لە چوارچێوەی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی تەکنەلۆژیادا بوون بەھۆکار و بکوژی دەیان و سەدان ژن و کچی گەنج و بۆخۆیان لە شەقامەکاندا دەسوڕێنەوە، کاتێک دەپرسین بۆ دەستگیرناکرێن بە تۆمەتی ئاماژە پێدراو؟ پێمان دەڵێن کوا یاسا ھەیە؟ بە تایبەتی بابەتی تەکنەلۆژیا کە گوایە کۆنترۆڵ ناکرێت، خێرە ئەو بابەتە بچووکەی کە کەس لای لێ ناکاتەوە بۆ سیاسیەکان و بە تایبەت سەرۆکی جوڵانەوەیەکی سیاسی بووە بە یاسای تیرۆر؟

بەڵێ بۆ ئازادی کاری سیاسی ئەخلاقی

بەڵێ بۆ دادگایی کردنی تاوانباران و ھەموو ئەوانەشی کە لەسایەی دەسەڵاتدا خۆیان حەشارداوە