سەردێڕ:

بیرتان نەچێت کفن گیرفانی نیە..

7/10/2019 3:34:15 PM
6959 جار خوێندراوەتەوە
د.کازم فاروق
+ -

بە دەیان سەیارەی مۆدیل بەرز و سەدان حیمایەوە ھاتن بۆ متمانە وەرگرتن، بڕۆن متمانە لای (خوا) وەربگرن.
راستە ئەمڕۆ ئێوە دەسەڵاتدارن و خەڵک ھەژارن، بەڵام کەسێک ھەیە کە لە ھەموو دەسەڵاتدارێک بەدەسەڵاتترە، بیرتان نەچێت ھەزارانی پێش ئێوە بە ئاپۆڕا و مەراسیمەوە ھاتن، دواجار بەتەنھا و دوو گەز خامی سپیەوە بەڕێکران.

لەمڕۆوە ئێوە بەرپرسن لە ژیان و گوزەرانی ھەموو ھەژارێک، برسیەک، نەخۆشێک، کەمئەندامێک، پیرەژن و پیرەپیاوێک، ئێوە بەرپرسن لە بێکاری گەنجان و بێنازی منداڵ و پیرەکان.
ڕاستگۆبن لەگەڵ سوێندەکەتاندا و کۆتایی بھێنن بەم ھەموو گەندەڵی و دزیە و دەستبکەن بە خزمەتکردنی خەڵک، دڵنیابن وەعدی خوای گەورەیە کە بەقەد مسقاڵە زەرەیەک چاکە و خراپە ون نابێت و لە قیامەتدا یەک بە یەک لەسەری محاسبە دەکرێن.

ئەرکی ئێمەشە کە چاودێری وردتان بکەین و فشاربکەین بۆئەوەی خزمەتی خەڵک بکەن و لەسەر ھەر گەندەڵی و کەمتەرخەمیەک بەدەنگ بێین و بچوکترین چاوپۆشیتان لێ نەکەین.