سەردێڕ:

نامەکەی ترەمپ چی تێدابوو؟

6/15/2019 5:22:45 PM
7181 جار خوێندراوەتەوە
کوردستان ئەحمەد
+ -

گرژییکانی نێوان ئەمریکا و ئێران, تەواوی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکەی سڕکردووە و ئێستا ھەموان سەرقاڵی سەربوردەی شەرێکی گەورەن کە کلکی لە عێراق و سوریە و سەری لە کەنداوە, یانی دروست سەری مارەکە لە نۆکەندی ھورمزە کەپێدەچێت ئیتر بەو ئاسانییە نەبێت کە تەنھا لەمیدیاکانەوە شرۆڤە بکرێت.

ئاڵۆزییەکان سەرەتا لە بەڵگەکانی ئیسرائیلەوە دەستی پێکرد کاتێک ناتانیاھۆ ٦ ھەزار بەڵگەی حاشا ھەڵنەگری دایە دەست مایک پەمپیۆ و  لەگەڵ سی ئایی ئەی  و مۆساددا بەفەرمیی توانیان بیسەلمێنن کە ئێستا ئێران لە خورمە شەھرو ئیسلام ئاباد و بوشەھر دروست یۆرانیۆمی ١٤ و ٢٢ی پیتاندووە و ئامادەکاری بۆ بەدەست ھێنانی چەکی ناوەکی دەکات ھەر دوای ئەو بەھەفتەیەک دۆناڵد ترەمپ سەردانی تەلئەڤی ڤی کردوو لەگەڵ ھاوتا جوەکەیدا کۆبونەوەو پاشان گورزی سزاکان دەستیپێکرد و بوە ھۆی ئەوەی بەمرۆ بگات کە ئێران بەمووشەک ھێرش بکاتە سەر دۆستەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

وەرزی یەکەم

سەرەتای ئاڵۆزیەکان
ترەمپ و خامنەی دوو شەیتانی زیرەک

ئاڵۆزییەکان لەدوای سەردانەکەوە دەستی پێکرد ئێران بەپێیی بەڵگەکانی ناتانیاھۆ ئێران بەردەوامبوو لەپیتاندنی یۆرانیۆم ئەوەش ئەمریکای تورەکردو دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنەکە ھاتەدەرەو دەستی بەسەپاندنی سزای قورس بەسەر ئێراندا کرد کە بەو ھۆیەشەوە پولو پارەی ئێرانی بەشێوەیەکی زۆر ترسناک بەھاکەی دابەزیی.

ئێران لەسەرەتاوە نکۆڵی لە قورسیی سزاکاندەکرد بەڵام سزاکان لەکاتی خۆیداو لە شوێنی خۆیدا رووی ئێرانیان بەسەر جیھاندا داخشت و پولو پارەی ئێرانیەکانی وێرانکرد, ھەرچەندە بەرەی موحافزکاری ئێرانی ئێستاش پێیی وایە کە ئەتوانێت رووبەرووی ئێران بوەستێتەوە بەڵام ئەوە بۆ ئەمریکا بوەتە گاڵتەجاریی
خۆی لە خۆیدا کێشەیی نێوان ئەم دوو وڵتە پەیوەنیی بەدوو باڵی موحافزکاری ھەم ئەمریکی و ھەم ئێرانیەوە ھەیە کە ئەوەی ئەمریکا بارگاووییە بە لۆگۆی دووەکان و ئەوەی ئێرانیش ئەوەنە موحافزکارە بە شیعە پێیی وایە دروست راستیەکە لەلای ئەوە. لەراستیدا کێشەکە سێرەھەندی گەورەی ھەیەرەھەندی ئابوری رەھەندی سیاسی رەھەندی سەربازی کە ھەردوولا پێییان وایە ھەقی خۆیانە ئەوەی دەیکەن بەرامبەر بەیەکتری کارێکی دروستە ئەمریکا پێیی وایە دەبیچت ئێران لەرووی سیاسی  ئابوری و سەربازیەوە دەستی لەناوچەکە کورت بکرێـەوە ئێرانیش پێیی وایە ھەقی خۆیەتی لە رووی سیاسی و ئاربویی و سەربازیەوە ھەیمەنەی خۆی بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنێت.

لەگەل بۆچونی ھەردوولادا بۆچونێکتر لەناوچەکەھەیە کە بووە بەسێ بۆچون ئەویش بۆچونی وڵاتانی ھاوپەیمانی ئەمریکان سعودیەو اوئاوازەکانیەتی بۆچونێکی ترش  قەتەروو ھاوئاوازەکانیەتی کەپشتیوانی ئێران دەکەن و بۆچونیچکی دیکەش کە تورکیایە کە راستەو خۆ بەدوای قازانجی خۆیدا دەگەرێت.
ئەوەی ھەیە ئەوەیە کە ئێران دەیەوێت بە ئاراستەی سێرەھەند لەناوچەکەدا وەک لوتکەیەکی بەھێزی دەسەڵات کار بکات لەبەرامبەریشدا ئەمریکا دەیەوێ بەرەیەکی گەورەتر لەوەی کە ھەیە لە ناوچەکەدا دروستی بکات کە دژی ئێرانەو لەناوبردنی ئێرانە.

ھەر لەسەرەتاوە ئەمریکا بە گشتی لە کێشەکە ھاتە پێشەوە ئەوەش بەوەی کە ھێزی لە ناوچەکە جووڵاند ھێزێک گەوەری ھێنایە کەنداوەوە و بنکەی کەی وەنی لە کەرکوک گەورە کرد و لەوسراش عەین ئەسەدی گەورەکرد و بنکەکانی عێراقی کردە بنکەی رووبەرووبونوەی سەربازی و چاودێری بۆ ھێزەکانی ئێران لە ناوچەکەدا لەلایەکی تریشەوە  ھەموو دەزگا ھەواڵگری و سەربازیەکانی ئەمریکا ئامادەکاریی تەواویان بۆ رووبەرووبونەوەی ئێرانکرد کە ئەم پرۆژەیە جۆن بۆڵتن سەرپەرشتی دەکردو ئێستاش بەرودی چاودێرری دەکرد ئەمریکا لەسەر ئاستی باڵا سەرەتا دۆناڵد ترەمپ پاشان جۆن بۆڵتن و پاشانیش مایک پەمپۆ بەم سێ ئاراستەیە بەتوندی لێدوانیان دژی ئێراندەداو ھەروەھا رووبەرووی ئێران وەستانەوە وچەندین سەردانی گرنگیشان بۆ رۆژەڵاتی ناوەراست کرد مایک پەمپیۆ سێجار ھاتە عێراق دووجاریان ھیچ کەس تەنانت میدیاکانیش نەیانزانی و جارێکیش سەردانەکە ئاشکرا کرا کە بوە ھۆی ئەوەی  عێراببێت بەرەیەک بۆ رووبەرووبونەوەی ئێران بەڵام ئەوەبۆ  عێراق زۆر قورس بوو. 

لەلایەکی تریشەوە بۆڵـن گەشتێکی گەورەی بۆ ناوچەکە کرد کەبریتی بوو لە دەنگێگی گەوەر و دەروین دژی ئێران و بەشێکیشی پەیوەندی بە تروکیاوە ھەبوو دوابەدوای ئەوەش دۆناڵد ترەمپ رووبەرووی ئەو فشارە بوەو و دەستکرد بەگەشتێکی گەورە بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراست و ەروەھا ئاسایاو جیھان ئەورپا کرد کە ئامانجی سەرەکی کارەکە بریتیی بو و لە ئەگەری ھەرێرشێک بۆ سەر ئێران ئەر ئەوان بەشێک نەبین لە ھێرشەکە ئەوابێدەنگ یان ھاورادەبن لە ھێرشەکە لەبەرامبەریشدا کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر ئاستی سەرۆکی وڵَات رۆحانی و سەرۆکی بەرژەوەندی گشتی خامنەی و وەزیری دەرەوە کەوتنەوەڵامدانەوەی ئەمریکا وەڵامەکانیش ھەموویان یەک ئاراستەبوون و دژیی ئەوە بوون کە ئەمریکا دەیگوتن و ھەروەھا دژیی ئەوەبوون کە ئەمریکا بەررەو ناوچەکە ھەنگاو بنێـت شەرێکی گەورە لەناوچەکەدا رووبەرووی ئێران دەبوەوە ئەوەراستیەکە کە ئەو سێ سەرکردەیە بەباشی دەیانزانی بۆیە ھەموو وەڵامەکانیان بۆ ئەمریکا بریتیبوون لە نەخێر بۆ گفتوگۆ نەخێر بۆ چونەدەرەوە لە بەرجام نەخێر بۆ چونە ناو رێکەوتنێکی نیوێوە نەخێر بۆ سەر شۆری بۆ ئەمریکا تا ئەو کاتەی ئەمریکا بەتەواوەتی ئێرانی لە جیھان دابریی و بەتەواوەتی سریکرد لەلایەک سەرکردەکات سیاسیانە وەھایان دەگوت لەلایەکی تریشەوە سوپا بەتەواوەتی ئامادەکاریی تەواوی ھەبوو ھێزی جوڵاند و ھەرەشەی گەوەریان بۆسەر ئەمریکا راگەیاند و دەشیانوت کە ھێرشی گەورە دەتوان بەرپەرچ بدەنەوە.

وەرزیی دووەم

قۆناغی بێدەنگی

نامەیەکی رزگارکەر

قۆناغی بێدەنگی لە نێوان ئێران و ئەمریکا لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە دەسپێشخەری کرا ئەویش بەبێدەنگ کردنی مایک پەمپیۆ و جۆن بۆڵتن و داوتریش خودی خۆی دەستی پێکرد کەبریتی بوو لەوەی کە دەبێت ھەمووان تاماوەیەک بێدەنگ بن کە تارەگێتەکەی بریتیبوو لەگەیاندین پەیامێکی روون بۆ ئێران کە بەدوو قۆناغ بوو ئەو کاتە وەھا لێکدانەوە بۆ دۆخەکەکرا کە ئەگەر بێت و دووربن لە لێدوانی دژ بە ئێران ئەوا ئێران رازی دەبێت بەرێکەوتنی نوێ , بنەمای سەردانەکانی ترەمپیش بۆ بەریتانیا و یابان ھەموو کارەکە بوو کە  ھیوایەک ھەبوو بەوەی کە عێراق و قەتەر و یابات بتوانن  نێوەندگیریەکی رەوا بکرێت لە نێوان ئەو دوولایەنەدا لەو چوار چێوەیەشدا ترەمپ متمانەترین کەسایەتی خۆی شینزۆ ئابێی سەرۆک وەزیرانی یابانی ھەڵبژارد و نامەیەکی دەستی خۆی کە لە ١٢ خاڵ پێکھاتبوو وەک ئامانەتێک رادەست کرد بۆ ئەوەی بەدەستی خۆی بداتە دەست خامنەئی لەراستیدا ناوەرۆکی نامەکە بریتیبوو لە دەسپێشخەریەکی راستەوخۆی دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەوەی کە راستەوخۆ و بەبێمەرج کۆبونەوە لەنێوان ئەوو دوو لایەنەدا بکرێـت لە شوێنێک و کاتێکی گونجاودا ھەر لە نامەکەدا ھاتوووە دۆناڵد ترەمپ نایەوێت کەس سزابدات و ئەگەر بێنە سەر مێزی گفتوگۆ حەتمەن ئێران بەرەو پێشەوە دەچێت و دۆخەکەش زۆر باش دەبێت.

نامەکە ١٢ خاڵی تێدابوو کە ٣ خاڵیان زۆر گرنگ بوو.

یەکەم: گفتوگۆی راستەوخۆی بێمەرج.

دووەم: راگرتنی راستەوخۆی پیتاندنی یۆرانیۆم.

سێیەم: دوورکەوتنەوە لە ھاکاری کردنی گروپە تیریرۆستیەکان لەناوچەکە لەگەڵ خاڵەکانی تردا کەبۆ ئێران پربوو لە سودی سیاسی گەورە.

ھەر سەرەتا ئێران بەبێ ھیچ خوێندنەوەویەک وەڵامی شینزۆ ئابێی دایەوە و ترەمپی بەوە تاوانبار کرد کەشایەی ئەوەش نییە وەڵام بدرێتەو چونکە ترەمپ دار دەستی جوە و جوو ئاراستەی دەکات ئێران ھیچ خوێندنەوەیەکی بۆ ئەو بابەتە و ئەو نامە نەکرد لە راستیدا نامەکی ترەمپ ئێرانی دەبردە قۆناغێکی زۆۆر باشەوە و ئێران رزگاری دەبوو لەو قورساییە گەورەیەی کەدەکەوتە سەرشانی وەڵامەکانی خامەی زءر جەرگ بربوون لەراستیدا ئێران بەچاوقایمانە وەڵامی نامەیەکی زۆر گرنگ و مێژووی ئەمریکایان دایەوە ئەو نامە ھێندەگرنگ کە شکۆی راستەقینە بۆ ئێران دەگێرێـتەوە ئەم چاو قایمیەی ئێرانیش بە ھۆی چەند ھۆکارێکەوە.

یەکەم: ئێران بێھیوا بوە لە گفتوگۆ لەگەڵ خۆرئاوا و ئامریکا

دووەم: ئێران چەکی پێویستی لەبەردەستدایە بۆ رووبەرووبونەوەی ئەمریکا

سێیەم: دڵنیایە لەوەی دەستی سێیەم لە نێوانیاندا ھەیە کە ئەگەر گفتوگۆ بکەن ئەو دەستە کەبە فیتنە ناوی دەبات گفتوگۆگە تێکدەدات.

چوارەم: ئێرانیەکان باشدەزانن ئەمە شەرێکە و ھەردەبێت بکرێت بۆیە بەسەربەرزیەوە شەرەکە دەکەن لەراستیدا نامەکی ترەمپ بۆ خامەنی ھێندەی نامەکەی ریکس تلەرسن بۆ بارزانی گرنگ بوو ئەو کاتەی تلەرسن تکای لە بارزانی کرد ریفراندۆم دوا بخات بەڵام لەراستیدا بارزانی وەڵامێکی تری دایەوە کەئەگەر ئەوەڵامە نەبوایە زۆر شت ئەگۆردرا بەڵام ئەوو نامەیەی ئێستای ترەمپ ھەمانگرنگی بۆ ئێران ھەیە و دەبێت ئێران بەوردی بروانیایە ئەو نامەیە.

وەرزی سێیەم

کاتی ھێرشە

"ئیتر بە زمانی موشەک قسەدەکەین"

دوای نامەکی دۆناڵد ترەمپ کە لەرێگەی گەروەترین دۆستیی خۆی و دۆستی ئێران و خودی خامنەیش گەیەنرایە دەستی خامنەی  دوو ھێرشی  زۆر ترسناک کرانە سەر چەند بارھەڵگرێک لە گەرووی ھورمز کە بۆ  سەر کەشتییە نەوتیەکانی بەرژەوەندی دۆستەکانی ئەمریکا بوو ئە ھێرشانە بەمووشەک کران لە ھەفتەیی پێشووشدا دوو ھێرشی لەو جۆرە روویدا کە راستەوخۆ بەمووشەک کرابوون و زیانی زۆریان لێکەوتەوەو دەنگدانەوەشی ھەبوو.

ئەمریکا دەلێێت ئێران ئەو ھێرشانەی کردووە کە مۆساد بەنیەَنی زانیاری دەستکەوتوە کەھێرشەکان لەرێگەی کروز ٢ ەوە ئەنجامداراون لەلایەن چەند گروپێکی سەر بەئێرانەوە و بەتەواوەتی ئەو گروپانە راھێنانیان پێکرواە
 ئێرانیش دەڵێـت ئەو نەبوەو دڵنیایە لەوەی کەدەستێک ھەیە ئەیەوێـت ئەوکارە بکات بۆ ئەوەی شەر لە ناوچەکەدا رووبدات و ئێرانی پێتاوانبار دەکرێت.

ئێستا نامەکەی ترەمپ بێبەھابووە ھێرشی موشەکی کراوەتە سەر چەندکەشتیەک ئەمریکا لەسەر نەفەسی خۆی سورە ئێرانیش بەھەمان شێوە لەراستیدا ترەمپ تائێستاش بێدەنگە ھەموو ئەو ھێرشانەی کەکراوتەتە سەر کەشتیەکان ئێستا لەژێر لێکلینەوەدان وئەنجومەنی ئاسایش بریاریان لەسەردەدات.

ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایش بەلگەی تەواوی لەبەردەستدابێت کەئێران ھێرشە موشەکیەکانی بۆ سەر کەشتیەکان ئەنجامداوە ئەوا:
یەکەم:ھێرشی راستەوخۆ دەکرێتە سەر ئەو ھێزانەی ئێران کە لەدەرەوەی ئێرانن.
دووەم: ھەموو بنکە سەربازیەکانی ئێران لە سوریا و عێراق  بۆردوماندەکرێن.
سێیەم: چاودێریی نێودەوڵەتی دەخرێتە سەر ئێران و سزای قورستر دەدرێت.
ئەبێت ھەموو لایەک چاودێریی ئەو گۆرانکارییە بگات گەلەژێ چاودێری ئەنجومەنی ئاسایشدایە لەراستیدا پێدەچێت لەم ھەفتەیەدا دۆناڵد ترەمپ بریاری ھێرشەکان بدات بۆ سەرچەندبنکەیەک یان لایەنگرێکی ئێران ئەوەش پشتیوانی نێودەوڵەتی لەسەر ھەیە.