سەردێڕ:

ئایا سلێمانی دەچێتە شەری ئەمریکا و ئێرانەوە؟

5/20/2019 12:06:04 AM
26332 جار خوێندراوەتەوە
کوردستان ئەحمەد
+ -

‎لە ھەر کات و ساتێکدا بێت تا کۆتایی ساڵی نوێ ئەمریکا وئێران ئەگەر نەچنە شەری راستەوخۆ و رووبەروبونەوەوە، بێگومان ھێندە پەتی نێوانیان کورتدەبێتەوە کە پێدەچێت بە وتارێکی ھەینی ئیمامێکی شیعە لە نەجەف ئەو پەتەش بقرتێت.
‎ئەو شەرە روودەدات کە رووبەرووبونەوەی نێوان دوو لەھەرە زلھێزە گەورەکانی جیھانە کە یەکێکیان نوێنەرایەتی جولەکە و چەپگەرایی و بیرو فکرەی رۆژئاوایانەیە، یەکێکی تریشیان نمزیندەی بیری کەلتوری و ئاینی رۆژھەڵاتی ناوەراستە کە  ئێرانە و دەوڵەتەکەی بە دەوڵەتی ئیسلامی راستەقینە ناو دەبات.

ئەمریکا شەرەکەی لە رووی ئابوریی و سیاسیەوە لە جیھاندا و لە ناوخۆی ئێرانیشدا دەستپێکردووە نایەڵێت نەوتی ئێران بروات ئێستا ئێران ٥٠٠ بەرمیل دەنێرێت کە تا مانگی ٧ ئەوەش نامێنێ لە رووی سیاسیشەوە سزای قورسی دۆستەکانی دەدات کە ئێرانی زۆر تەنھا کردووە.

لەلایەکی ترشەوە ئێران ھەموو ھێزە سیاسی و ئابوریەکەی لە ھەرەشە میدیایەکاندا ھێشتوەتەوە کە بەراستی راستیەکان لە خەڵکی رەش و رووتی وڵاتەکەیان دەشارنەوە کە بەراستی خومەینی و ویلایەتی وسولویمانیش باشدەزانن، کە ئێران خەریکە یەکسان دەکرێت بەسفر.

‎لە سەردەمی باراک ئۆبامادا کە بەسەردەمی گڵۆباڵیزمەبوونی ئێران بوو ئێرانیەکان قازانجی زۆریان لە رێککەوتنی ئەتۆمی کرد پارەی زۆریان دەسکەوت بەپارەکەش موشەکەکانی ( کروز١-٢-٣ و شەھاب١-٢-٣  کرمان ١-٢-٣ ) ی پەرەپێدا ئەمانەش لە ناوئێراندا لە نمایشەکاندا دەرکەوتن.

چەک وموشەکەکانی ئێران لەو ناوچانەدا بڵاوەیان پێکراوە کە راستەوخۆ دەتوانن ئیسرائیل وئەمریکا بکاتە ئامانج، بەمەش بەشێکی زۆر لەو شەڕە ناوچە کوردیەکانی ئێران و باشوری کوردستان دەکاتە ئامانج کە لێرەدا بەوردی باسی ناوچەکان دەکەین کە چۆن سلێمانی دەکەوێتە بەر رەحمەتی شەری ئێران و ئەمریکا.

‎وەرزی  یەکەم

چەکەکانی ئێران

چەکەکانی ئێران زۆربەیان رووسین یانی زیاتر لە %٨٥ یان بەرھەمیی روسیان و ئەوانیتریش تەولدی ئێران نین، بەڵکو ئیجتیماعی ئێرانن بۆیە ئێران ئەو چەکانەی کە ھەیتی خۆشی دەزانێت جگە لە (شەھاب و کروز و کرمان)ھیچ چەکێکیتری لەم شەرەدا کەڵکی نییە.

‎ئەم موشەکانە  سێ جۆرن مەودا کورت و مەودا مامناوەند و مەودا درێژ کە خۆیان دەڵێن شەھاب ٣ و کروز سێ دەگاتە کیشوەی ئەمریکا، بەڵام لە راستیدا ھیچکام لەو چەکانە ھێشتا تاقینەکراونەتەوە بۆیە خەتەریەتی گەورەی وەھایان لەسەر خودی ئەمریکادا نییە.

چەکەکان زۆربەیان مەودا کورت و مامناوەندن ھەربۆیە لەرێگەی ئەو ھێزانەی کە لە ژێر فەرمانی ئێراندا لەناوچەکەدا پێگەیان ھەیە وەک(حیزبولڵا لە لوبنان - حشدی شعبی لە عێراق - بەرەی نوسەر لە  سوریا)ھەروەھا ئەوانیتر موشەکەکانیان بە ئاراستەی ئیسرائیل  و بنکە سەربازیەکان وھەروەھا سعودیە  ئامادەکردووە.

‎زانیاریەکان باس لەوە دەکەن کە چەکەکان بۆ ئەوە بەکار دەھێنرێن کە دژی راستەوخۆی ئیسرائیل و ھەروەھا بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا بەکار بھێنرێن بۆ ئەوەی زیانی گەورە لە شەرەکەدا بە ئەمریکا بگەیەنن ھەوڵدەدەن موشەکەکان بخەنە دەرەوەی سیستمی پاتریۆت و سیستمەکانی دیکەی دژە موشەکەوە.

‎وەرزیی دووەم

چۆن چەکەکان بەکار دەھێنێ

 ‎ئەو چەکانی کە ئێران لە رۆژھەڵاتی ناوەراستدا جێگیریکردوون مەترسی راستەقینەن لە سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا  لە سوریا، ئەمریکا ٨ بنکەی سەربازیی و ھەواڵگری گەورەی ھەیە کە ئەمریکی زۆر زۆری لێیە،  ئێرانیش موشەکی شەھاب١-٢-٣ ی بردووەتە سوریا. دوو ئامانجیان ھەیە، راستەوخۆ  ئاراستەی تەلئەبیب  وبنکەی  کۆبانێ و عەین ئەسەدی ئەمەریکای دەکەن.  ئێران لە سوریا زیاتر لە ١٠ ھەزار موشەکی مەودا کورت و مامناوەندی حەشار داوە و تا ئێستاش ئیسرائیل ١٣جار ھێرشی موشەکی کردووەتە سەر موشەکەکان و لە ناوی بردوون.

لە دەریاشدا موشەکی کروز و شەھابی ئامادەکردووە کە دەتوانێت کەشتیەکانی ئەمریکا و پاپۆرەنەوتیەکانی سعودیە بکاتە ئامانج و ھەروەھا موشەکەکان ئاراستەی ریازی پایتەختیش بکات.

گرنگترین شوێن کە موشەکی شەھاب و کروزی لێیە و وەزۆرترین موشەکن ژمارەیان لە ١٥ھەزار موشەک تێدەپەرێت عێراقە لە عێراقدا لە شارەکانی (بەسرە موسڵ  نەجەف و سلێمانی) ئێران موشەکی  جێگیر کردووە دژی ھەر ٩ بنکەکەی ئەمریکا لە عێراقدا بەکار دەھێنرێن کە بنکەی کەی وەن لە کەرکوک گەورەترین بنکەیانە کە ئێران زۆر مەبەستیەتی.

‎ئەو موشەکانەی ھاتوونەتە ناوعێراقەوە پێناچێت سیستمی دژەموشەکی بتوانێت بەشێکیان کۆنترۆڵ بکات، چونکە موشەکەکان ھاتوونەتە ناوخۆوە و نزیک مەودان و لەگەڵیشیاندا ئاراستەگرن، بۆیە پێدەچێت ئەو موشەکانی کە لە سلێمانیدا ھەن ئاراستەی کەیوەن بکرێن

‎وەرزی سێیەم

‎ئایا شەر دێتە سلێمانی

‎لە سنوری پارێزگای سلێمانی، ئێران لە سەر سنورەکان زێاتر لە ١٥ بنکەی سەربازی گەورەی ھەیە  ژمارەیەکی زۆر چەک وموشەکی زۆر گەورەو تۆقێنەری لێێیە.

‎لەناو پارێزگاشدا چەندین بنکەی گەورەی ھەواڵگری گەورەیان ھەیە کە بەبەردەوام زانیاری ورد لەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل کۆدەکەنەوە و پەخشی دەکەنە شار و بەھێزترین بنکەکانی ئەو وڵاتەن. 

ئەمریکا پێشتر بەرپرسانی زۆنی سەوزی لە مەترسی ھەبوونی ئەو بنکانە ئاگادار کردوەتەوەکە دەبێت دەسەڵاتداران کاری جدی لەبەرامبەریان بگرێتەبەر و ھەروەھا شەری ئەو بنکانە بکەن کە نەمێننەوە.

سلێمانی باجی ئەو بیرکردنەوانە دەدات کە دەیانوت  شارەکە بە تاران و مۆسکۆوە ببەستنەوە ئەوەش ئەمریکیەکانی نیگەرانکردووە وپێدەچێت ئەمریکا بەھیچ شێوەیەک ئەوە قبوڵنەکات کە چەند گەورە کەوتووە لەسەر شانی سلێمانی.

‎لەئەگەریی رووبەرووبونەوەی ئەو دوو واتەدا عێراق سوریا و تورکیا وھەرێمی کوردستان و سعودیە و لیبیاش دەکەوێتە شەرەوە  لەژێر ھەژمونی ئێراندا پێدەچێت پارێزگای سلێمانیش بریاری قورسی بەر بکەوێت چەکە ماڵوێرانکەرەکانی ھەرلا بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دێن و دەرۆن.

‎یانی پێشوەرزی یەکەمی گۆرانکاریەکان دەبێت سلێمانی بریاری یەکلاکەرەوە بدات بۆ پاراستنی ئەمنیەتی خۆی و ھەروەھا دوربێت لەشەرێکی گەورەی ماڵ وێرانکەر، ھەرچەندە بەرپرسانی ئەم شارە باش ئەوە دەزانن کە ئێران دەبێت دوربکەوێتەوە لە سلێمانی چونکە شارەکە بەرگەی ھیچ ھەرەشە و شەرێکی تر ناگرێت و عاقڵانەش لەودۆسیەیەدا مامەڵە دەکەن کە نایەڵن ببێتە بەرداشی ململانێیەکی گەورە و گران . 

‎ستراتیژیەتی سلێمانی ھێندە گرنگە کە دەتوانێت کۆتای بەدوریانی دەسەڵاتی ئەوروپا و رۆژھەڵات بھێنێت واتە پردی یەکلاکەرەوەی ئاراستەی ھەرێمە، ئاخۆ روودەکاتە بلۆکی رۆژھەڵات یاخود رۆژئاوا کە ئەمریکا لەوە دەترسێت ئەم شارە رۆژھەڵات ھەلبژێرێت ئەوەش ئەو شارە لەژێر رەحمی موشەکەکاندا دەھێڵێتەوە.

ھەوڵی گەورەی ئەمریکا ھەیە بۆ ئەوەی ئێرانییەکان ئێرە چۆڵبکەن و ئەو شارە نەکەن بە بەشێک لە ھاوکێشەی شەڕی خۆیان و ئێرانیەکان، بەڵام ئەو پەیوەندییە ئابورییە بەھێزەی لەنێوان سلێمانی و تاراندا ھەیە زۆر قورسە دەسبەرداری ببن.