سەردێڕ:

دوای ئاگربەست

10/20/2019 2:32:51 PM
5148 جار خوێندراوەتەوە
زانا تۆفیق بەگ
+ -

بێگومان جێبەجێکردنی ئەو ئاگربەستەی نێوان (مایک پێنس و ئەردوگان) تا چ ئەندازەیەک لە بەرژەوەندی کوردەکانی رۆژئاوادایە ئەمە ئەو پرسیارە جدییە کە پێویستە لەخۆمانی بکەین بۆ وەڵام دانەوەی ڕەھەندەکانی پشت ئەم پرسیارە پێویستیمان بە  لایەنە شاراوەکانی ئەم رێکەوتنەی نێوان تورکیا و ئەمریکا وە گەنگەشەکردن و تەفسیڵاتی جێکەوتەکانی دوای کشانەوەی ھێزەکانی (ھەسەدە) بۆ سەر سنوری رۆژئاوا دروست کردنی  پشتێنەیەکی ئەمنی بە درێژی ( ٣٢) کم لە ناو قووڵایی ئەو ناوچانەی کە دەکەوێتە بەڕێوەبەرایەتی خوسەری رۆژئاوا وە چی کاریگەریەکی خراپی بۆسەر پرۆسەی بەڕیوەبردنی ئەو ناوچانەی دەبێت  کە ئیستا (ھەدەپە) و کورد بەشێوەیەکی گشتی حاکمی رەھان تیدا.
بەداخەوە ھە موو ئاماژەکان وای دەردەخەن کە پشتی ئەم رێکەوتنەی نیوان تورکەکان و ئەمریکا خاڵی لاوازی برتییە لە پاشەکشەی ھێزە کوردیەکان کە لە ماوەی ڕابووردوودا خاڵی ناکۆکی نێوان تورکیا و ئەمریکا بووە.  بەتایبەتی لە چەک کردنی ھێزەکانی سوریای دیموکرات رادەستکردنی چەکەکانیان بە ھێزەکانی تورکیا و لەباربردنی ئەو کانتۆنانەی کە بۆ بەریوەبردنی ناوخۆی ئیداری دروست کرابوون. لەدوای دەستپێکردنی ئۆپراسیونی ھێزەکانی تورکیا بۆ ئەو ناوچانەی کە ھێزە کوردییەکانی لێیە ئەوەی لە ماوەی رابووردوودا لە دانیشتنە نھێنی و ئاشکراکانی نیوان تورکیاو ئەمریکا بەدەستی نە ھێنا بوو، تورکیا  لەم ئاگربەستەدا بەدەستی ھێنا.  بە تایبەتی کشانەوەی ھێزە کوردییەکان بۆسەر سنور، دروستکردنی ناوچەی ئارام بە سەرکردایەتی ھێزەکانی تورکیا بەبێ لەبەر چاوگرتنی ھێزە کوردییەکان. تەنھا دەستکەوتێک بۆ ھیزە کوردییەکان بریتییە لە ڕاگرتنی ئوپراسیونەکە بۆ ماوەیەکی دیارکراو کەو ئەویش (٥) رۆژە بەبێ ئەوەی لە بەرامبەر ئەم پاشەکشەی ھێزەکانی (ھەسەدە) ھیچ دەستکەوتێکی سیاسی  بۆ داھاتووی کورد بەرجەستە کرابیت ئەوەی من دە یبینم برتییە لە جورێک لە خۆبەدەستەوەدانی ھێزە کوردیکان ئەگەر  رازی بوون بە ناوەرۆکی ریکەوتنەکەی تورکیا و ئەمریکا .
ھەندێ لە چاودێرە سیاسییەکان دەڵێن سینارێوی دووھەم لە دوای ڕێککەوتنەکە بە جورێکی تر دە بێت دەڵێن لە دوای پاشەکشێی ھێزەکانی (یەپەژە) جارێکی تر ڕۆڵێکی گەورەتر ئەدرێتەوە بە ھێزە کوردیەکان وە ھاوکاری سیاسی لەلایەن ئەمریکاوە بەردەوام دە بێت چۆنکە زیاتر لە جارێک (مایک پێنس) لە لێدوانەکەی دا ئەم ی دووپات کردەوە ھاوکات سەرۆک (ترامپ) ئەو رێکەوتنەی بە دەستکەوتێکی مرۆڤایەتی لەقەڵەم دا پێ دەچێت بە شێوەیەکی ناراستەخۆ  ترامپ گۆڕانکاری بەسەر بریارەیەکی خۆیدا ھێنا بێت بیەوێت جارێکی تر جورێک لە متمانەو باوەڕ لەگەڵ ھێزە کوردییەکان دروست بکاتەوە لە داھاتوودا.
تابلۆی سێیەم زور لە شرۆڤەکاران لەسەری کۆکن دە ڵێن لە دوای پاشەکشەی ھێزە کوردییەکان بۆ ئەو ناوچانەی کە بۆیان دیارکراوە ڕووسیا داوا لە ھێزەکانی تورکیا دەکات بۆ چوونە دەرەوەیان لە سنورەکانی سوریا بە ھاوبەشی دەوڵەتی سوریا وە شوینگرتنەوە ھێزەکانی سووریا لەوناوچانەی کە دەسەڵاتی خۆسەری رۆژئاوای تێدایە وە گەڕانەوەی ھێزەکانی (یەپەژە) لەناو یەکە سەربازەکانی حکومەتی سووریا بەسەرپەرشتی رووسیا ھەرچەندە ئەم بۆچوونەیان زۆربەی چاودێرانی سیاسی لەسەری کۆکن، بەڵام ئەگەر سەیرێکی مێژووی داگیرکاری ھێزەکانی تورکیا بکەین لەھەر شوێنێک بەنیازی داگیرکاری مۆنۆپۆلییان کردبێت لەدوایدا بە شێوەیەکی ترسناک بەجێان ھێشتوە یان بەردەوام لەو شوێنانە ماونتەوە باشترین نمونە (قبرس) لەگەل (ھەرێمی کوردستان) کە ھەتا ئێستا بە بیانوو مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بەردەوام شەرعییەتیان بەخویان داوە بۆ مانەوە واتە دە مەوێت بڵیم من وای نابینم تورکیا بەو شێوە خێرا و ئاسانە ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە بۆ  دەوڵەتی سووریا بە ئامادەگی ھێزە کوردییەکان.
ئەگەرچی ھە موو ئەم رووداوانە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابووردوودا روویان دا  کۆمەڵی ماناو دەلالەتی گەورەی دا بەدەستەوە بۆ برایانمان لە رۆژئاوا تەنانەت ھێزە کوردییەکانی ھەرێمی کوردستان پێویستە ئەم ھێزانە جارێکی تر مراجەعەیەکی گەورە لەسەر جۆری پەیوەندییەکان و شێوازی بەکارھێنانی میکانزمی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ لایەنی بەرامبەردا بگۆرن، بتوانن لە کارتێکی فشارەوە ببنە ھاوپەیمانێکی ستراتیژی بەھێز لەسەر نەخشەی سیاسی وە خویندنەوەی واقیعی کەلتووری سیاسی ووڵاتی  بەرامبەریان ھەبێت بۆ ئەوەی لە ھاوبەشێکی سەربازی ببنە بەشێک لە دروستکردنی بڕیار سیاسی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش چۆنکە ئەگەر ھیزە کوردییەکان بە ھەمان نوڕمی پێشتر بەشداری ھەر کارێکی سیاسی بکەن ئەوا جگە لە بەکارھێنانیان وەکو سوودی تاک لایەن لە ئەنجامدا ھیچ سوود و نرخێکی بۆ کورد نابێت.