لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە گۆڵبارانی ڤاییکانۆی کرد

AM:01:11:01/09/2026

48 جار خوێندراوەتەوە

+ -



لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە گۆڵبارانی ڤاییکانۆی کرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە.

لە یارییەکی هەفتەی سێیەمی خولی ئیسپانیادا، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ڕایۆ ڤایێکانۆ ڕووبەڕووی یەکتری بوونەوە.

تایمی یەکەم بە سەرەتایەکی سوپڕایزکەر لەلایەن ڕایۆ ڤایێکانۆوە دەستی پێکرد، تاوەکو لە خولەکی 12دا سێرخیۆ کەمێلۆ گۆڵی پێشەنگی بۆ یانەکەی تۆمار کرد

دواتر بەرشەلۆنە بە خێرا وەڵامی دایەوە؛ 

لە خولەکی 19دا ڕافینیا گۆڵی یەکسانبوونەوەی مۆر کرد، و تەنیا دوو خولەک دواتر لە خولەکی 21دا لامین یامال گۆڵی دووەمی بۆ بەرشەلۆنە زیاد کرد و تایمی یەکەم بە پێشکەوتنی بەرشەلۆنا کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، بەرشەلۆنە بەردەوامبوو لەسەر جڵەوگیریکردنی یارییەکە و لە خولەکی 51دا فلۆریان لێجوێنی بە هەڵە گۆڵی سێیەمی بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کرد.

پاشان لە خولەکی 59دا سێرخیۆ کەمێلۆ گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی مۆر کرد و جیاوازییەکە کەم کردەوە، بەڵام بەرشەلۆنە کۆنترۆڵی یاریگای گرتەوە دەست و لە خولەکی 70دا ڕافینیا گۆڵی چوارەمی زیاد کرد، دواتریش لە خولەکی 90دا لامین یامال گۆڵی پێنجەمی مۆر کرد.

سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی گەورەی بەرشەلۆنە کۆتایی هات، بەمەش بلاوگرانا سەرکەوتنێکی تری بەدەستهێنا خاوەنی نۆ خاڵە.