خولی ئینگلتەرا.. گەنەرز بردیەوە

AM:12:33:01/09/2026

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە گۆڵێکی ساکا بردنەوەی بەرامبەر ئەستۆن ڤێلا بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی دووەمی خولی ئینگلتەرادا، هەردوو یانەی ئارسناڵ و ئەستۆن ڤێلا بەیەکگەیشتن.

ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە لە چوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی دووەمی وەرزی نوێی پریمەرلیگدا بوو.

تایمی یەکەم بە ململانێیەکی توند لە ناوەڕاستی یاریگادا دەستی پێکرد، کە تێیدا هەردوو تیپ هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ڕیتمی یارییەکەیان دەدا، بەڵام بەرگری تۆکمەی هەردوولا ڕێگەی نەدا هیچ گۆڵێک تۆماربکرێت و گێمی یەکەم بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، گەنەرز بە بەهێزی گەڕایەوە و لەخولەکی 59دا بوکایۆ ساکا بە ئەسیستێکی ڕیکاردۆ کالافیۆری توانی گۆڵی پێشەنگ و یەکلاکەرەوە بۆ ئارسناڵ تۆمار بکات.

پاشان ئەستۆن ڤێلا هەوڵی دا جیاوازییەکە کەم بکاتەوە و ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام بەرگری ئارسناڵ پارێزگاری لە پاکیی تۆڕەکەی کرد تا فیکەی کۆتایی.

سەرەنجام یارییەکە بە سەرکەوتنی ئارسناڵ کۆتایی هات، بەمەش گەنەرز دووەم سێ خاڵی لە وەرزی نوێدا کۆکردەوە.