کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر راگەیاندرا

PM:09:31:31/08/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کاتی بەرێوەچوونی رێورەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر راگەیاندرا و مانگی داهاتوو لیستی کۆتایی ئاشکرا دەکرێت.

بەشێوەیەکی ڕەسمی ڕێکخەرانی خەڵاتی تۆپی زێڕین باڵۆن دۆر وادەی ڕاگەیاندنی لیستی پاڵێوراوانیان بۆ ئاستە جیاوازەکانی خەڵاتەکە بۆ ساڵی 2026 ئاشکرا کرد، لە هەنگاوێکدا بۆ دەستپێکردنی ململانێی بەدەستهێنانی بەرزترین خەڵاتی تاکەکەسی لە جیهانی تۆپی پێدا.

ئەم ڕاگەیاندنە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ ڕێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکان بۆ وەرزی نوێ.

ڕێکخەرانی خەڵاتەکە ئاشکرایان کرد کە ڕۆژی 8ی ئەیلوولی داهاتوو وادەی دیاریکراوە بۆ ئاشکراکردنی لیستی کۆتایی لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی خەڵاتی تۆپی زێڕینەوە.

ئاشکرایان کردووە، ڕێوڕەسمی خەڵاتەکە لە 26ی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە شاری لەندەنه پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەبچێت، بەبۆنەی تێپەڕبوونی 70 ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەڵاتەکەدا، کە ئەمساڵ لە پاریسەوە گواستراوەتەوە بۆ لەندەن وەک ڕێزلێنانێک بۆ یەکەم پاڵەوانی مێژوویی خەڵاتەکە، کە ئەستێرەی ئینگلیزی سێر ستانلی ماتۆس بوو.

سەرەنجام ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەم ئاهەنگە کێبڕکێیە دەستیان پێکردووە، بەمەش وەرزشکاران بە پەرۆشییەوە چاوەڕێی ئاشکراکردنی ناوەکان دەکەن پاش ئەوەی عوسمان دێمبێلی خەڵاتی ساڵی 2025ی بەدەستهێنابوو.