ئینزاگی: بەباشی خۆمان ئامادەکردووە

PM:08:47:31/08/2026

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -


ئینزاگی هۆکاری پەسەندکردنی واتکینز بەسەر بنزیمادا ئاشکرا دەکات و دوپاتیدەکاتەوە کە تیپەکەی زۆر باش ئامادەیە.

سيمیۆنی ئێنزاگی، ڕاهێنەری ئیتالیی یانەی هیلال، لە پێش یاریی بەرامبەر ئەهلی، هۆکارەکانی گواستنەوەی ئۆلی واتکینزی ئینگلیزی و جیابوونەوەیان لە کەریم بنزیمای ئەستێرەی فەرەنسی ڕوون کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هێنانی هێرشبەرەکەی پێشووی ئەستۆن ڤێلا بە بڕیارێکی هونەری و پلانی پێشوەختەی خۆی و ئیدارەی یانەکە بووە.

ئێنزاگی ئاماژەی بەوە کرد کە واتکینز خاوەنی تایبەتمەندیی بەرزی یارییکردنە و لە وەرزی ڕابردووەوە لەژێر چاودێرییاندا بووە، هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی ئەم یاریزانە تەنها بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی بنزیما نەبووە، بەڵکو بەهۆی باوەڕبوونی تەواوی بە تواناکانی بووە.

لە هەمان کاتدا سوپاسی بنزیمای کرد بۆ ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا پێشكەشی یانەکەی کردووە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ڕاهێنەری هیلال باسی لە ئامادەکارییەکانی تیپەکەی کرد بۆ یاریی کلاسیکۆ بەرامبەر ئەهلی و ڕایگەیاند کە یارییەکی سەخت چاوەڕێیان دەکات چونکە ڕکابەرەکەیان هەوڵی قەرەبووکردنەوەی دۆڕاندنی پێشووی دەدات، بەڵام زۆر بەباشی خۆیان ئامادەکردووە.